"زه‌رده‌شته گه‌مژه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی من"/ عه‌تا جه‌ماڵی
هیچکات خوازیاری شه‌ڕ نه‌بووم، هیچکات دنه‌ده‌ری توندوتیژی نه‌بووم، هه‌میشه هه‌وڵم داوه ژیان وه‌ک جوانترین چه‌مکی مرۆیی پێناسه بکه‌م، خه‌باتم هه‌میشه له‌پێناو ژیان له‌لا جوان بووه، هه‌میشه کاتێک خه‌باتکارێک به‌ند کراوه، له‌سێداره‌دراوه یان سنگی به فیشه‌که‌وه بووه، قێزم له ئایدیۆلۆژی و سیاسه‌ت و ناسیۆنالیزم و هه‌رچی چه‌مکی سیاسییه هاتۆته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه‌ش دژی وه‌ستان و گنخان وه‌ستامه‌ته‌وه و ده‌وه‌ستێمه‌وه.
به‌بڕوای من هیچ مرۆڤێک شیاوی ئه‌وه نییه مرۆڤێکی تر خۆی بۆ فیدا بکات، هه‌روه‌ک چۆن هه‌موو مرۆڤێک هێنده مه‌زن هه‌یه که هه‌موو مرۆڤه‌کانی تر له‌پێناویدا خه‌بات بکه‌ن، به‌ڵام به ژیان و بۆ ژیان.
ساڵانێکه نه‌ته‌وه بۆته سیمبولێک بۆ شانازی و بۆ سووکایه‌تی، بۆ خه‌بات و بۆ چه‌وساندنه‌وه، بۆ سیاسه‌ت و بازرگانی، بۆ سه‌رئازادی و بۆ مردن.
کورد بوون هه‌میشه یان شه‌رم بووه یان شکۆ، یان ئامانج بووه یان رێباز، یان هێمای یه‌کانگیری بووه یان ده‌سته‌چیله‌ی دوژمنایه‌تی.
به‌هه‌ر حاڵ، نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌خوازی به دوو چه‌مکی خه‌بات و چه‌وسانه‌وه‌وه گرێدراوه. خه‌بات هه‌بووه بۆ ده‌رباز بوون له چه‌وسانه‌وه.