فه‌لسه‌فه‌ی جه‌نگ
فه‌لسه‌فه‌ی جه‌نگ ئه‌م پرس و پرسیاره ئاكاری و سیاسییه عه‌مه‌لییانه‌ی خواره‌وه تاوتوێ ده‌كات: ئایا به‌كارهێنانی جه‌نگ هه‌میشه دروسته؟ ئایا نابێ هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وتی دیاری‌كراوی ناو جه‌نگ قه‌ده‌غه بكرێن؟ رایه‌داری رێپێدراوی راگه‌یاندنی جه‌نگ كێیه؟ په‌یوه‌ندییی سیاسی و ئاكاریی تاكی له نێوان پێرسوَنێله سه‌ربازی و ناسه‌ربازییه‌كان چلۆنه؟ فه‌لسه‌فه‌ی جه‌نگ له‌م بوارانه‌داو به‌ستێنه پراكتیكییه‌كان تاوتوێ ده‌كات. لێره‌دا هه‌ندێ پرسی گشتی و ئه‌و خاڵه ئاماژه‌بوَكراوانه تاوتوێ ده‌كرێن.
تاوتوێی فه‌لسفییانه‌ی جه‌نگ به‌م پرسیارانه‌وه ده‌ست پێده‌كات: جه‌نگ چییه؟ چۆن ده‌توانرێ پێناسه بكرێت؟ هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵداه‌نی كامانه‌ن؟ چ په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له نێوان چییه‌تیی مرۆڤ و جه‌نگدا؟ تا چ ئاستێك ده‌توانرێ بگوترێ مرۆڤه‌كان لێی به‌رپرسیارن؟
به‌م شێوه‌یه فه‌لسه‌فه‌ی جه‌نگ ئه‌م پرس و پرسیاره ئاكاری و سیاسییه عه‌مه‌لییانه‌ی خواره‌وه تاوتوێ ده‌كات: ئایا به‌كارهێنانی جه‌نگ هه‌میشه دروسته؟ ئایا نابێ هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وتی دیاری‌كراوی ناو جه‌نگ قه‌ده‌غه بكرێن؟ رایه‌داری رێپێدراوی راگه‌یاندنی جه‌نگ كێیه؟ په‌یوه‌ندییی سیاسی و ئاكاریی تاكی له نێوان پێرسوَنێله سه‌ربازی و ناسه‌ربازییه‌كان چلۆنه؟ فه‌لسه‌فه‌ی جه‌نگ له‌م بوارانه‌داو به‌ستێنه پراكتیكییه‌كان تاوتوێ ده‌كات. لێره‌دا هه‌ندێ پرسی گشتی و ئه‌و خاڵه ئاماژه‌بوَكراوانه تاوتوێ ده‌كرێن.
چییه‌تیی جه‌نگ
یه‌كه‌م پرسیار ئه‌وه‌یه جه‌نگ چییه و پێناسه‌كه‌ی چییه؟ خوێنده‌وانی پرسه سه‌ربازییه‌كان ده‌بێ له تاوتوێی پێناسه‌كانی جه‌نگدا وردبین بێت. له‌ڕاستیدا لاپهۆی هاوشێوه‌بوونی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان, پێناسه‌گه‌لی جۆراۆجۆریش له‌سه‌ر جه‌نگ هه‌ن و زۆربه‌یان دۆحێكی فه‌لسه‌فی یان سیاسیی تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرن. ئه‌و دۆخه له‌مه‌ڕ پێناسه‌ی كلتووره‌كان و وتاره‌كانی مێژووی سه‌رباری یان سیاسیش ده‌گونجێت. سیسرون جه‌نگ به به‌رفراوانی وه‌ك ده‌رگیرییه‌كی سه‌ربازی پێناسه ده‌كات. هۆگۆ گریسیۆس ده‌ڵێ جه‌نگ دۆخی ده‌رگیریی نێوان دوو لایه‌نه. له‌پاش ئه‌و، توماس هۆبز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جه‌نگ شێوازێكی بیركردنه‌وه‌یه, حاڵه‌تێك كه ته‌نانه‌ت پێده‌چێ له‌وێدا به ئاشكرایی ئۆپێراسیۆن وزه‌به‌رچاو بكه‌وێت. دنیز دیدرۆ روونی ده‌كاته‌وه كه جه‌نگ نه‌خۆشیی پر زه‌بروزه‌نگ و به‌هوروژمی دنیای سیاسه‌ته و سه‌ره‌نجام له روانگه‌ی كارڵ فۆن كلاوزویتسه‌وه, جنگ درێژه‌ی جه‌نگه به سوودوه‌رگرتن له كه‌ره‌سته‌گه‌لی تر. پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه هه‌ركام له‌و پێناسانه حڵی هێز و لاوازیی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی كات ئه‌و پێناسه‌نه ترۆپكی روانگه‌گه‌لی فه‌لسه‌فی و به‌رفره‌ی نووسه‌ره‌كانیانن.
بۆ وێنه هه‌روه‌ك كلاوزویتس ئاماژه ده‌كات, جه‌نگ ته‌نیا ئه‌و گه‌لانه گرفتار ده‌كات كه كه پشتیان به تیۆرییه‌كی سیاسیی به‌هێز ئه‌ستووره. تیۆرییه‌كی وه‌ك (ته‌نیا ده‌وڵه‌ته‌كان ئه‌كته‌ری سیاسن) یان ئه‌وه‌ی (جه‌نگ به جۆرێك یان به شێوه‌یه‌ك, به‌رسڤی چالاكییه‌كی سیاسییه). له فه‌رهه‌ه‌نگی وبستردا وشه‌ی جه‌نگ, به راگه‌یاندن و ده‌سپێكی ده‌رگیریی چه‌كدارانه(1) له نێه‌ان نه‌ته‌وه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كاندا پێناسه كراوه.
ئه‌م پێناسه‌یه روونکردنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و ئه‌قڵانی بۆ جه‌نگ و پێکدادان ده‌دات به ده‌سته‌وه، به‌و مانایه که بۆ ده‌ستپێکی جه‌نگ پێویسته به راشکاوانه رانگه‌یه‌ندرێت که له نێوان ده‌وڵه‌ته‌کاندا جه‌نگ هه‌بێت. به‌ڵگاندنه‌کانی ئه‌م روانگه‌یه له تیپرییه‌کانی رۆسۆ(2)دا ده‌بینین: |جه‌نگ په‌یوه‌ندیی نێوان شته‌کانه، نه که‌سه‌کان، که‌واته. جه‌نگ په‌یوه‌ندییه(3)، نه‌ک په‌یوه‌ندیی نێووان مرۆڤ و مرۆڤ، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندییه‌که له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تدا(4) و...|
جۆن کیگن(5)، مێژوونووسی کاروباری سه‌ربازی، هه‌روه‌ها پێناسه‌یه‌کی سوودبه‌خش سه‌باره‌ت به تیۆریی سیاسی و ئه‌قڵگه‌رایانه‌ی جه‌نگ له کتێبی "مێژووی جه‌نگ"دا ده‌خاته به‌رده‌ست. تیۆرییه‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م گریمانه‌یه‌یه که ده‌بێ دسیپلینێکی تایبه‌ت له‌نێو کاروباره‌کاندا حاکم بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان تیایدا ده‌رگیر ببن. له‌م دسیپلینه تایبه‌ته‌دا و هه‌روه‌ها ئه‌و چاوه‌ڕوانییه ئاشکرایانه، لایه‌نه‌کانی به‌ربه‌ره‌کانێ به ئاشکرایی دیارن و ئاستگه‌لی به‌رزی ملکه‌چی له‌ڕێگه‌ی مل پێکه‌چ کردنی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له ئارادا هه‌یه. ئه‌م تێگه‌یشتنه له جه‌نگی ئه‌قڵانی، به‌رته‌سکترین پێناسه‌ی ئه‌وه. هه‌روه‌ک ئه‌م پێناسه‌یه ده‌ریده‌خات هه‌ندێ چه‌مکی وه‌ک گه‌مارۆدان، جه‌نگه هێرشبه‌رانه‌کان، پێکدادانه‌کان، ئاشکرا کردن، گه‌شت لێدان و به‌رنامه‌گه‌لی پاسه‌وانی، که هه‌موان هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیی خۆیانیان هه‌یه، له پێناسه‌یه‌دا دگونجێندرێن. هه‌روه‌ک کیگن ئاماژه ده‌کات تیۆریی ئه‌قڵانی، هێنده‌ش له‌سه‌ر چییه‌تیی مرۆیی به‌ر له بیچم گرتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یان خه‌ڵکی بێ ده‌وڵه‌ت، نادوێت.
جگه له روونکردنه‌وه ئه‌قڵانی-سیاسییه‌کان، قوتابخانه‌گه‌لی فکریی تریش باسیان له‌سه‌ر چیه‌تیی جه‌نگ کردووه. هه‌روه‌ک پێشر باس کرا، په‌یوه‌ندییه‌ک له‌نێوان روونکردنه‌وه باو یان به‌رته‌سکه‌کانی جه‌نگدا نییه. ئه‌گه‌ر جه‌نگ وه‌ک دیارده‌یه‌ک که ته‌نیا له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌کاندا روو ده‌دات پێناسه بکرێت، جه‌نگی نێوان خێوه‌ت نشینه‌کان یان دوژمنایه‌تیی هۆز و گرووپه ناده‌وڵه‌تییه‌کان نابێ وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ جه‌نگ له‌به‌رچاو بگیرێن.
به‌پێی پێناسه‌یه‌کی تر، جه‌نگ دیارده‌یه‌کی په‌ڕگیری جیهانییه، که‌واته، جه‌نگه‌کان، ته‌نیا نیشانه‌گه‌لێکن له تایبه‌تمه‌ندییه بنچینه‌ییه‌کانی شه‌ڕوانان له جیهاندا. وه‌سفێکی له‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ یان هیراکلیتیدا ده‌گونجێت و ئه‌وه‌ی له ئاسته سروشتی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوورییه‌کان و هتد...دا ده‌گۆڕێن، ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ی جه‌نگ یان به‌ربه‌ره‌کانه‌ی توندوتیژانه، روو ده‌ده‌ن. هیراکلیتۆس ئه‌م بابه‌ته‌ی که جه‌نگ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گۆڕانێکه، قبووڵ ناکات و هیگڵیش له‌گه‌ڵیدا هاوڕایه. ڤۆڵتێر که نوێنه‌ری ره‌وتی رۆسنگه‌رییه له خۆراوا به حه‌زه‌وه په‌یڕه‌وی له‌م فکره ده‌کات که قاتی و قڕی، ئافه‌ت و جه‌نگ، له گرنگترین توخمه ماڵوێرانکه‌ره‌کانن... هه‌موو ئاژه‌ڵه‌کان هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌کتر له جه‌نگدان...و له ره‌وتی جه‌نگه‌کاندا، هه‌وا و زه‌وی و ئاو خراپ ده‌که‌ن.(6)
له به‌رانبه‌ردا فه‌رهه‌نگی وشه‌ی ئۆکسفۆرد، پێناسه‌ی جه‌نگ په‌ره پێده‌دات [و په‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه، جه‌نگ] هه‌موو ژۆره دوژمنایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانێێه‌کی چالاکانه‌ی نێوان بوونه‌وه‌ره زیندووه‌کان و ململانه‌ی نێوان هێزه‌کان یان پڕه‌نسیپه دژوازه‌کان ده‌گرێته‌وه. ئه‌م پێناسه‌یه خۆی له روونکردنه‌وه‌ی سیاسی-ئه‌قڵانیی جه‌نگ له‌سه‌ر ململانێ ناتوندوتیژانه‌کان له‌نێوان سیسته‌مه فکرییه‌کاندا ده‌بوێرێت. له ئه‌نجامدا، بازرگانی به‌دڵنیایی ده‌توانێت جۆرێکی جیاواز له چالاکیی جگه له جه‌نگ بێت. هه‌رچه‌ند بازرگانی له جه‌نگیشدا روو ده‌دات، به‌ڵام زۆربه‌ی جار، ده‌بێطه هۆی روودانی جه‌نگه‌کان. وا پێده‌چێ ئه‌م پێناسه‌یه دووپات کردنه‌وه‌ی تیۆریی میتافیزیکیی هیراکیتی بێت بۆ جه‌نگ، له‌وه‌دا که رۆڵی هێزه دژوازه‌کان له گۆڕینی کاروباره‌کانی تردا بنچینه‌ییه و جه‌نگ به‌رهه‌می میتافیزیکێکی له‌و چه‌شنه‌یه. ره‌وتی پێگه‌یشتنی مێژووی زمانی ئینگلیزیش هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌رده‌خات که پێده‌چێ جه‌نگ له‌ڕێگه‌ی واتا سه‌لمێنه‌ر inductive و تێکهه‌ڵکێشراوه‌کانه‌وه که له‌یه‌کتری به قه‌رز وه‌رگیراون، پێناسه بکرێت. زمانه کۆنینه‌کان ستراکرۆرگه‌لی ریشه‌یی گونجاویان هه‌یه که ئه‌ڵمانی، لاتین، یۆنانی و سانسکریت ده‌گرێته‌وه. پێده‌چێ ئه‌م چه‌شنه وه‌سفانه شێکارییه ئه‌ده‌بی و زاره‌کییه‌کان سه‌باره‌ت به جه‌نگ تووشی کێشه بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌باره‌ت به جه‌نگ له شیعره‌کان، چیرۆکه‌کان و قسه نه‌سته‌قه‌کان و مێژووه‌کاندا شت ده‌خوێنینه‌وه که له‌وانه‌یه تێگه‌یشتنی کۆنینه‌ی جه‌نگیش بگرێته‌وه. به‌و پێێه، پێناسه‌کانی جه‌نگ له ئه‌ده‌بیاتدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆرله نووسه‌ران و توێژه‌رانه‌وه به‌شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر ده‌خرێنه روو، له‌لایه‌ن ئه‌و وتاربێژانه‌وه که زیاتر له‌ژێر کاریگه‌ریی مۆدێرنیته‌دان. جگه له‌وه‌ش پێویسته ئاماژه بکه‌م که جیاوازیی پێناسه‌کانیش ده‌رهاویشته‌ی جۆری بڕیاردان و داوه‌ریی نووسه‌ر و توێژه‌ر و ... سه‌باره‌ت به جه‌نگه، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ بڵێم بۆچوونی یۆنانی کۆن سه‌باره‌ت به جه‌نگ جیاواز نییه له‌م تێگه‌یشتنه‌ی ئێسا. هه‌رچه‌ند پێناسه‌ی ره‌چه‌ڵه‌کناسانه‌ی (7) جه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م وێنایه له جه‌نگ که ئه‌و پێناسه کۆنینانه یان وه‌لا نراون یاخود له پێناسه کانی ئێستاداکه‌ڵکیان لێوه‌رگیراوه. لێکدانه‌وه‌ی گشتی سه‌باره‌ت به ره‌چه‌ڵه‌که‌کانی وشه‌ی جه‌نگ ئه‌وه ده‌رده‌خات که فیلسووفه‌کان سه‌باره‌ت به جۆره‌کانی لێتێگه‌یشتنی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا و له سه‌رجه‌م کات و سه‌رده‌مه‌کاندا بۆچوونێکی هاوبه‌شیان بووه. بۆوێنه، ره‌چه‌ڵه‌کی ئینگلیزیی وشی جه‌نگ، werra یه که له زمانی ئه‌ڵمانیدا به‌مانای ئاڵۆزی، ململانێ یان به‌ربه‌ره‌کانێ به‌کار ده‌هێنرێت و حاڵه‌تی (کار)ه‌که‌شی werran ه که به‌مانای ئاڵۆزکردن و دروستکردنی شۆڕشه.
هه‌روه‌ک کڵاوزویتس ئاماژه ده‌کات، به دڵنیایی جه‌نگ، کۆمه‌ڵێک نائارامیی به‌دوادا دێت، [ئه‌وه‌ش] بابه‌تێکه که دێبێ به لایه‌نی لێڵ و شاراوه‌ی جه‌نگ ناودێر بکرێت. به‌م شێوه‌یه ده‌بێ بگوترێت جه‌نگ له‌م مانایه‌یدا، نه‌ک ته‌نیا خراپه نییه. به‌ڵکوو واتایه‌که که ده‌ستپێکی ره‌وتێک رێکده‌خات. ره‌گی لاتینیی وشه‌ی جه‌نگ bellum به‌مانای شه‌ڕوان و جه‌نگی ده‌سته‌ویه‌خه، شێوه‌یه‌کی کۆنینه له جه‌نگ ده‌خاته به‌رباس و نیشانده‌ری هه‌نگاوێکی لێڵ و نائاشکرایه، نائارامی یاخود به‌ربه‌ره‌کانێیه‌که که ده‌بێ به‌شێوه‌ی یه‌کسان [وه‌ک ناوێک] له‌سه‌ر زۆرێک له‌و پرسه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که گرووپێکی هێرشبه‌ر گه‌ڵاڵه‌یان ده‌که‌ن، دابنرێت. باس کردن له‌م بواره‌دا به‌دیهێنانی روانینێکی کۆمه‌ڵناسانه‌ی دروسته له گوته‌زای جه‌نگ، واته ئه‌وه‌ی سه‌رنجی زه‌ین به‌لای پاشکۆگه‌لێک سه‌باره‌ت به توندوتیژی و به‌ربه‌ره‌کانێدا ب‌شکێته‌وه.
ئه‌و که‌ڵکه‌ی ئێستا له وشه‌ی جه‌نگ وه‌رده‌گیرێت، ده‌لاله‌ت ده‌کاته سه‌ر پێکدادانه توندوتیژانه و نائارامییه‌کان، به‌ڵام هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، پێده‌چێ بێ‌ئاگا بین له تێکهه‌ڵکێسی بۆچوونانه‌ی له قوتابخانه سیاسییه تایبه‌تییه‌کانه‌وه ده‌رده‌چن. له پێناسه‌یه‌کی تردا ده‌توانین بڵێین جه‌نگ دۆخێکی رێکخراوه که شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانێێ به‌کۆمه‌ڵ ده‌ست پێده‌کات و به سه‌رنجدان به هه‌لومه‌رجه‌کان کۆتای‌یان پێده‌هێنێت. ئه‌م پێناسه‌یه له بواری هاوبه‌شی سه‌رجه‌م جه‌نگه‌کانه‌وه به‌ده‌ست هاتووه و به‌م مانایه‌یه که له هه‌موو جه‌نگه‌کاندا هه‌ندێ ره‌گه‌زی هاوبه‌ش هه‌ن که یارمه‌تیی گه‌یشتن به پێناسه‌یه‌کی به‌سوود و رێکوپێک له چه‌مکی جه‌نگ ده‌ده‌ن. به‌م شێوه‌یه ئه‌و پێناسه‌یه ئه‌م پێناسه‌یه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشته جیاوازه‌کان له جه‌نگ زیاتر ده‌گونجێط، واته له‌وانه‌یه ئێمه جه‌نگ، نه‌ک به‌واتای کێشمه‌کێشمێکی نێوان دوو ده‌وڵه‌ت(8)، به‌ڵموو به‌واتای کێشمه‌کێشمی نێوان تاکه ناده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وته دیارینه‌کراو و هه‌روه‌ها ته‌واو رێکخراوه‌کانی بزانین. به‌م پێێه‌م له جه‌مگه‌کاندا مه‌رج نییه کۆنترۆڵی سیاسی هه‌بێت و له‌سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه، په‌یوه‌ندییه کولتوورییه‌کان به‌درێژایی جه‌نگه‌کان و شۆڕشه‌کان به‌ده‌وامن و هیچ کۆنترۆڵێکی ناوه‌ندیی مادی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه نییه.
ئه‌نجامی سیاسیی دیاریکردنی سنووره‌کانی جه‌نگ، یه‌که‌م پرسی فه‌لسه‌فی گه‌ڵاڵه ده‌کات و ئه‌ویش قبووڵکردنی پێناسه‌یه‌که له جه‌نگ که پێکدادانی توندوتیژانه له جه‌نگ ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌یکه ده‌وڵه‌تێک له دوو لاوه له توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه و قه‌یرانی نێوان گرووپه‌کاندایه، به سه‌رنجدان به هه‌بوونی ئۆتۆریته‌ی ئاشکرای سه‌رۆک حکوومه‌تێک، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت جیاوازی بکات له‌نێوان رووبه‌ڕووبوونه‌وه چالاکانه یاخود هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌کانی گرووپه سه‌ربازییه‌کاندا.
بنه‌ماگه‌لی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به باسی هۆکاری و به‌رهۆیی جه‌نگ له‌به‌رباسن، به‌ڵام هه‌رکام به‌ڕاده‌ی هه‌مان ئه‌و پێناسانه‌ی جه‌نگ، زۆربه‌یان، قبووڵکردنی شاراوه یان روونی پرسه فه‌لسه‌فییه به‌رفراوانه‌کان سه‌باره‌ت به چییه‌تیی جه‌برگه‌رایی یان ئیختیارگه‌رایی ده‌رده‌خه‌ن.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بگوترێت مرۆڤ له هه‌ڵبژاردنه‌کانیدا ئازاد نییه[ئه‌وپه‌ڕی جه‌نگگه‌رایی]، جه‌نگ ده‌بێته راستیه‌کی چاره‌نووسیی جیان که له‌وێدا مرۆڤایه‌تی و جۆری مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتی هیچ گۆڕانێکی نییه. هه‌روه‌ها رێکخستنی ئه‌و روانگانه نیشانه‌یه‌که له‌و بانگه‌وازه‌ی مرۆڤ که جه‌نگ رووداوێکی زه‌رووری و به‌ناچاره، که مرۆڤ هیچکات ناتوانێت لێێان بدوور بێت. له‌حاڵێکدا که روانگه‌ی ئاماژه پێکراو نکۆڵی هه‌ڵنه‌گریی جه‌نگ قبووڵ ده‌کات ده‌شڵێ مرۆڤ توانایی که‌مکردنه‌وه‌ی وێرانییه‌کانی جه‌نگی هه‌یه. له‌ڕاستیدا ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که مرۆڤ بڕیارده‌ر نییه له‌سه‌ر کرده‌وه‌کانی خۆی. له‌م رووه‌وه له‌سه‌ر روودانی جه‌نگیش بڕیارده‌ر نابێت. له حڵه‌تێکدا که پشت به هۆکاره‌کانی جه‌نگ ده‌به‌سترێت، ئه‌وه میتۆدی لێکۆڵینه‌وه‌یی ئه‌قڵانییه. به تێگه‌یشتنی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی له گه‌ردوون، ئه‌ستێره‌کان، رووه‌که‌کان و تێکه‌ڵه‌ی ئه‌وانه که ره‌گه‌زه چوارینه‌کانن (هه‌وا، ئاگر، زه‌وی و ئاو)که وه‌ک ده‌سته‌به‌رکه‌ری سه‌ره‌کیی هه‌لی تاقیکردنه‌وه‌ی ره‌فتار و کرداری مرۆڤ ده‌زانران.له‌حاڵێکدا که هزری نوێ پڕپێچوپه‌نا بوونی چییه‌تیی جیهانی زیاتر کردووه و که‌سانێکی زۆر هێشتا کار له‌سه‌ر چییه‌تیی مادیی جیهان یاخود یاساکانی بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌وه که بۆچی جه‌نگه‌کان دروست ده‌بن، ده‌که‌نم هه‌ندێکه‌س ده‌گه‌ڕێن به‌شوێن راڤه‌گه‌لی ئاڵۆز سه‌باره‌ت به روانگه‌ی ئه‌ستێره‌ناسانه بۆ جه‌نگ له بیری سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا. له‌لایه‌کی تره‌وه پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م هه‌ندێکه‌سی تر بۆ روونکردنه‌وه‌ی زیاتر، سه‌باره‌ت به بایۆلۆژیی ژنتیکی و مۆلکولی(ده‌نکۆڵه‌یی) له زانسته نوێیه‌کاندا لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن.
له‌حاڵه‌تێکی کاڵتری جه‌برگه‌راییدا، تیۆریسازه‌کان ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده مرۆڤ به‌رهه‌می ده‌ورووبه‌ری خۆیه‌تی، به‌ڵام توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه بیگۆڕێت. بۆچوووونه‌کان سه‌باره‌ت به‌م روانگه‌یه ته‌واو ئاڵۆزن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان زۆربه‌ی جار ئه‌و گریمانه‌یه ده‌گرنه‌به‌ر که جۆری مرۆڤ وه‌ک گشتێکه که له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزه نه‌شکێنه‌کاندایه‌که به‌هۆی دووریی له‌جه‌نگه‌وه هانی ده‌دا بۆ چالاکی، به‌ڵام هه‌ندێ له راستییه‌کان هه‌ن که فیلسووف و بیرمه‌نده‌کان له‌به‌رچاوویان نه‌گرتوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک توانایی پێویستیان بۆ ئه‌وه هه‌یه که کامانه گۆڕان پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی به‌جێگه‌ی تواناییه سه‌ربازییه‌کانی مرۆڤ سوودیان لێوه‌ربگیرێت.
هه‌روه‌ها، دژوازی و ئاڵۆزیی روانگه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تا راده‌یه‌ک که‌من، له‌م رووه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و پرسیاره گه‌ڵاڵه بکرێت که بۆچی هه‌ندێکه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا بن و یاسا نه‌یانگرێته‌وه، له‌حاڵێکدا هه‌موو مرۆڤێکی تر ده‌گرێته‌وه؟
هه‌ندێکه‌سی تر که پێداگری له‌سه‌ر ئازادیی مرۆڤ بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن، ده‌ڵێن جه‌نگ به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردنی مرۆڤه، له‌و رووه‌وه ئه‌و به‌ته‌واوی له‌به‌رانبه‌ریدا به‌رپرسیاره، به‌ڵم قوتابخانه جۆراوجۆره فکرییه‌کان به تێڕوانینگه‌لی جیاوازه‌وه سه‌باره‌ت به چییه‌تیی هه‌ڵبژاردن و به‌رپرسایه‌تییه‌کانی ده‌رهاویشته‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر مرۆڤ دواون.به‌و پێێه به‌رپرسیارێتیی ده‌وڵه‌ت و شارۆمه‌ندان و باسی هۆکارێتیی جه‌نگ ده‌بێ له‌ڕووی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییه‌وه به قووڵبوونه‌وه‌یه‌کی زیاتره‌وه تاوتوێ بکرێت. ئه‌م نیگه‌رانییانه سه‌باره‌ت به پرسه ئه‌خلاقییه‌کان، مرۆڤ ده‌خاته هه‌ڵه‌وه (له‌وه‌دا که مرۆڤ له‌به‌رانبه‌ر جه‌نگدا چ راده به‌رپرسیارێتیی ئه‌خلاقی شارۆمه‌ندیی له ئه‌ستۆیه؟)، به‌ڵام به تێبینی کردنی هۆکارێتی له جه‌نگدا، ته‌نانه‌ت گریمان مرۆڤ له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستپێکردنی جه‌نگدا به‌رپرسیاره، ده‌بێ ئه‌وه بپرسرێت چ ده‌سه‌ڵاتێک جه‌نگ ده‌کاته یاسایی؟ لێره‌دا پرسگه‌لێکی وه‌سفی و پڕه‌نسیپگه‌لێک گه‌ڵاڵه ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بشێ له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه که ده‌سه‌ڵاتی ره‌وای بۆ راگه‌یاندنی جه‌نگ هه‌یه، بکۆڵرێته‌وه، به‌م پێیه، پێویسته کار له‌سه‌ر پرسگه‌لی وه‌ک، ئایا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌وا هه‌یه یان ده‌بێ ره‌وایی هه‌بێت، بکرێت. بۆنموونه، پێده‌چێ که‌سێک ئه‌و پرسیاره بکات ئایا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئاوێنه‌ی خواستی خه‌ڵکه، ده‌بێ سه‌باره‌ت به شتێک که خۆیان ده‌یانهه‌وێت ئاگاداریان بکاته‌وه؟ یان ئه‌وه‌ی چه‌ند توێژێکی خه‌ڵک به‌هۆی شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانی نوخبه‌کانه‌وه ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌رییانه‌وه و پێده‌چێ سه‌رئه‌نجام نوخبه‌کان به‌شوێن ئه‌و شته بکه‌ون که زۆرینه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن؟ زۆرێک له چێنه ده‌ره‌به‌گه‌کان تێڕوانینی ئازادانه سه‌باره‌ت به جه‌نگ سه‌رکۆنه ده‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشیان به‌هۆی بێ مه‌یلی بۆجه‌نگه‌وه، سه‌رکۆنه‌ی ده‌که‌ن(9). به‌م شێوه‌یه، که‌سانێک هه‌ن له‌سه‌ر جه‌نگ وه‌ک به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردنی مرۆڤ پێداگری ده‌که‌ن و به سه‌رنجدان به سروشتی ئه‌خلاقی و سیاسییه‌که‌یه‌وه له‌به‌رچاوی ده‌گرن. به‌م پێێه بۆجارێکی تر ده‌توانرێت پانتای فه‌لسه‌فیی به‌رفراوانی لایه‌نگرانی هۆکاره مێتافیزیکییه‌کانی جه‌نگ به‌دی بکرێت. ئه‌انه ده‌کرێ دابه‌ش بکرێنه سه‌ر سێ ده‌سته: که‌سانێک که له ده‌ورووبه‌ری مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێن به‌شوێن هۆکاری جه‌نگدا و هه‌ندێکه‌سی تر که له کولتووری مرۆڤدا به‌شوێنیدا ده‌گه‌ڕێن و گرووپی سێهه‌م که له پوتانسێڵ و توانایی ئه‌قڵیی مرۆڤدا له هۆکاری جه‌نگ ده‌ککۆڵنه‌وه.
هه‌ندێکه‌س ده‌ڵێن جه‌نگ به‌رهه‌می ده‌ورووبه‌ری به میرات گه‌یشتووی مرۆییه که هاوپێێه له‌گه‌ڵ ناکۆکییه کۆنینه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان و جه‌بردا. لایه‌نگرانی ئه‌م تیۆرییه ده‌ڵێن مرۆڤ به سروشتی خۆی ده‌بێ هێرشبه‌ر یان به‌رگری نیشتمانه‌که‌یان بن(10). شرۆڤه‌ی ئاڵۆزتری تیۆریی گه‌مه(11) و بیچم گۆڕیی ژنتیکی، روودانی جه‌نگ روون ده‌کاته‌وه (ریچارد داوکین سه‌باره‌ت به‌م بواره بۆچوونی سه‌رنجڕاکێشی هه‌یه)له‌ناو ئه‌م قوتابخانه فکرییه به‌رفراوانه‌دا هه‌ندێکه‌س دان به‌وه‌دا ده‌نێن که مرۆڤه دوژمنکاره‌کان ده‌توانن گۆڕان قبووڵ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای هه‌ڵسوکه‌وتی ئاشتییانه‌دا بگه‌ڕێن(ولیام جه‌یمز)، هه‌ندێکه‌سی تر سه‌باره‌ت به نه‌بوونی دانبه‌خۆداگریی ژنتیکی له‌به‌رانبه‌ر جه‌نگ به چه‌که مه‌ترسیداره‌کاندا که رۆژبه‌ڕۆژ زیاتر ده‌بن، نیگه‌رانن (کزاد لۆرێنز) و که‌سانێکی تریش هه‌ن که ده‌ڵێن ره‌وتی سروشتیی گۆڕانه‌کان، ره‌وته ئاشتیانه‌کانی هه‌ڵسوکه‌وته‌کان له‌به‌رانبه‌ر توندوتیژییه‌کاندا به‌هێز ده‌که‌ن(ریچارد داوکین).
بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی جه‌نرگه‌رایی بایۆلۆژیک، کولتوورگه‌راکان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هۆکاری جه‌نگ له دامه‌زراوه کولتوورییه‌کاندا بدۆزنه‌وه. جگه له جه‌برگه‌رایی، کولتوورگه‌رایی کاتێک سوودی لێوه‌رده‌گیرێت که لایه‌نگره‌کانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه هه‌ڵبده‌ن که جه‌نگ ته‌نیا به‌رهه‌می کو‌لتوور و کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆییه، به‌و روانگه جیاوازانه‌وه که سه‌باره‌ت به سروشت یان ئه‌گه‌ری گۆڕانی کولتوورده‌خرێنه به‌رباس. بۆ وێنه ده‌توانرێت به ئه‌خلاقی باشی بازرگانی خه‌لکانێکی زۆر له هه‌ڵسوکه‌وتی ئاشتییانه‌ی دوولایه‌نه‌دا به‌کار بهێنرێن و ته‌نانه‌ت حه‌زه شه‌ڕانخوازییه‌کان له‌ناو ببرێت (هه‌روه‌ک کانت له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو) یان له‌گه‌ڵ ئه‌و کولتوورانه‌دا که بنده‌سته‌ن له‌ڕێگه‌ی سه‌پاندنی سزاوه ناچار بکرێن به قبووڵکردنی روانگه تایبه‌ته‌کان یاخود ئه‌م پرسه ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌باره‌ت به سروشتی یاسایی و ئه‌زموونی سه‌باره‌ت به هه‌ندێ له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی پیش‌تر له جه‌نگدان، لێده‌که‌وێته‌وه و ره‌نگه ئه‌م شێوازه بۆ پێشکه‌وتن به هه‌مان شێوه‌ی کۆمه‌ڵانی تر سوودی لێوه‌ربگیرێت. بۆنموونه چ شتێک ئاشتی چ شتێک ئاشتیی خسته نێوان خێڵه شه‌ڕانییه‌کانی بریتانیاوه و کێ نکۆڵی له‌وه ده‌کات که خه‌ڵكی ئیرله‌ندی باکوور یان یۆگۆسلاڤیاش ئاشتیخوازن؟
ئه‌قڵگه‌راکان که‌سانێکن که پێداگری له‌سه‌ر کاریگه‌ریی ئه‌قڵی مرۆڤ له‌سه‌ر کاروباره مرۆییه‌کان ده‌که‌ن، به‌م پێێه راگه‌یاندنی جه‌نگ ده‌بێ به‌رهه‌می کرده‌وه‌ی ئه‌قڵ بێت. به‌م شێوه‌یه ده‌بێ به‌داخه‌وه بین بۆ هه‌ندێ له‌و حاڵه‌تانه‌ی که کرده‌وه‌کانی مرۆڤ ئه‌قڵانی نه‌بن. ئه‌و ده‌توانێت خوازیاری باشه نه‌بێت یاخود بجه‌نگێت، به‌ڵام ده‌بێ پتر له ئاژه‌ڵێکی ئاشتیخواز بێت. هه‌ندێکه‌سی تر ئه‌قڵ له‌به‌رچاو ده‌گرن بۆئه‌وه‌ی له جیاوازییه رێژه‌ییه کولتوورییه‌کان و ره‌گه‌کانی ناکۆکی تێپه‌ڕبن. له ئه‌نجامدا خۆ نه‌بان کردن له ئه‌قڵ، هۆکاری سه‌ره‌کیی خه‌نگه(12). ئه‌قڵگه‌راکان بۆ گه‌یشتن به فه‌لسه‌فه‌ی ره‌واقی دابه‌ش ده‌بنه سه‌ر گرووپگه‌لی جیاواز. ده‌توانرێت باشترین لایه‌نگری لێکردنه‌وکانی له تیۆرییه‌کانی ئیمانوێل کانت و تێزه به‌ناوبانگه‌که‌ید، واته "ئاشتیی تاهه‌تایی"، به‌دی بکرێت.
زۆرکه‌س شێوازه‌کانی جه‌نگ له خۆ لێ نه‌بان کردن له ئه‌قڵی مرۆڤدا لێکده‌ده‌نه‌وه. هزری ئرم گرووپه له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌فلاتققندایه که پێێوایه جه‌نگه‌کان و شۆڕشه‌کان به‌ڕآستی و ته‌نیا ده‌رهاویشته‌ی جه‌سته و حه‌زه‌کانی مرۆڤن، واته حه‌زه مرۆییه‌کان زۆربه‌ی جار یاخود هه‌میشه به‌ره‌و هه‌باکردنی تواناییه‌کانی ئه‌ققڵی ئه‌و ده‌چێت که ئه‌نجامه‌که‌شی گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئه‌خلاقییه.
ره‌نگدانه‌وه‌ی تیۆرییه‌کانی ئه‌فلاتوون سه‌باره‌ت به جه‌نگ له فکری خۆراواییدا به‌ته‌واوی ئاشکرایه. بۆنموونه، ئه‌و کاریگه‌رییه له هزری فرۆیددا که جه‌نگ له ره‌مه‌کی مردن‌دا ده‌بینێت، ده‌رده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها، کاریگه‌ریی فرۆید له راڤه‌ی دۆستۆیۆفسکی سه‌باره‌ت به دڕنده‌یی زاتیی مرۆڤ، به باشی دیاره. له‌ڕاستیدا به‌رگریی ئه‌و که‌سانه‌ی ناویان هات له جه‌نگ، گوته‌زایه‌کی ئازاربه‌خشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێێ تیۆرییه‌که‌ی ئه‌وان، له ده‌روونی هه‌ر مرۆڤێکدا ئاژه‌ڵێکی دڕنده خۆی حه‌شار داوه که ئه‌گه‌ر ببزوێت، له‌کوتوپڕ، نێچیره‌که‌ی خۆی ئازار ده‌دات، ئاژه‌ڵێکه یاخییه، زنجیر ده‌پسێنێط، نه‌خۆشه و ...(13)
ئه‌م پرسه خورد بوونه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک ره‌هه‌ندی چییه‌تیی مرۆڤه. ئه‌گه‌ر روونکردنه‌وه‌ی هۆکاری جه‌نگ ساده‌تر بکه‌ینه‌وه، روونکردنه‌وه‌یه‌کی ساده‌ی رازیکه‌ر به‌ده‌ست دێت. بۆنموونه، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌قڵی مرۆڤ وه‌ک هۆکاری جه‌نگ روونکردنه‌وه‌یه‌کی ساده‌ی رازیکه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی چاوپۆشی له‌و تایبه‌تمه‌ندییه کولتوورییه قووڵانه بکرێت که جه‌نگ له به‌رابنه‌ر خواسی جیهانیی ئاشتیدا، هه‌میشه‌یی ده‌کاته‌وه و وه‌ک شه‌ڕانییه‌تێکی ژنتیکی له هه‌ندێ که‌س یان گرووپه‌کاندا چاوپۆشیی لێبکرێت. به‌هه‌مان شێوه، پێداگری له‌سه هۆکاری بایۆلۆژیکیی جه‌نگ ده‌توانێت چاوپۆشی له توانایی ئه‌قڵانیی مرۆڤ بۆ کۆنترۆڵ کردنی جه‌نگ یان ئیراده‌ی ئه‌و له‌دژی جه‌نگ و هه‌روه‌ها تواناییه‌کانی خۆی بکات. به‌واتایه‌کی تر بایۆلۆژیی مرۆیی ده‌توانێت کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌بێت به‌م شێوه‌یه‌م کاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه کولتوورییه‌کان و له‌سه‌ر گۆڕانکاریی ستراکتۆره کولتوورییه‌کاندا، له‌سه‌ر پێشکه‌وتنه ئه‌قڵانی و بایۆلۆژیکه‌کان کاریگه‌ر بێت.
روونکردنه‌وه‌ی هۆکاریی جه‌نگ به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی لۆژیکی ده‌روونیی ئه‌و روونکردنه‌وه‌ی به‌گریمان وه‌رگیراوه، پێویستیی به تاوتوێ کردنی زیاتر هه‌یه. به‌م پێێه بۆ ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر جه‌نگ پێویسته له پێناسه و رافه پێشنیارکراوه دیار و به‌رجه‌سته‌کان بکۆڵرێته‌وه.
چییه‌تیی مرۆڤ و جه‌نگ
توماس هۆبز روونکردنه‌وه‌یه‌کی تری سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤ و جه‌نگ خستۆته به‌رده‌ست. ئه‌و دۆخی سروشتی به سه‌رنجدان به چییه‌تیی بنچینه‌یی مرۆڤ پێسانه ده‌کات. به‌بڕوای هۆبز، هیچ هێزێکی ده‌ره‌کی یان یاساگه‌لێکی داسه‌پاو له‌ئارادا نییه که دۆخی سروشتی به‌رده‌وام له‌سه‌رپێ بهێڵێته‌وه، واته کاتێ مرۆڤه‌کان به‌بێ هێزێکی سه‌رتر(ده‌وڵه‌ت)ده‌ژین، له ترسێکی هه‌میشه‌ییدا درێژه به ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن و له بارودۆخی به‌ربه‌ره‌کانێدان، بارودۆخێک که یه‌کسانه به جه‌نگی هه‌موان له‌دژی هه‌موان(14). هه‌ڵبه‌ت، راڤه‌که‌ی هۆبز سه‌ره‌تایه‌کی به‌سووده بۆ باس کردن له‌سه‌ر چییه‌تیی سروشتیی مرۆڤ و له‌م بواره‌دا زۆرینه‌ی فیلسووفه گه‌وره‌کان په‌یڕه‌وی ئه‌ون. که‌سانێک وه‌ک لۆک و رۆسۆ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له راڤه‌کانی هۆبزدا هاوده‌نگن. له‌ڕاستیدا لۆک حاڵه‌تی شه‌ڕانخوازیی ره‌ها و بێ سه‌روبه‌ری خوازیی به‌ته‌واویی هۆبز ره‌ت ده‌کاته‌وه، به‌ڵام دان به‌وه‌دا ده‌نێت که هه‌میشه ئیراده‌یه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیخوازی له بارودۆخی نه‌بوونی یاسا و گه‌ره‌نتیی جێبه‌جێکردنی [یاسا]دا هه‌یه. رۆسۆ بۆچوونه‌که‌ی هۆبز به‌و تێڕوانینه که مرۆڤ له دۆخی سروشتی‌دا، به‌سروشتی خۆی ئاشتیخوازه، نه‌ک شه‌ڕانخواز، به‌جۆرێکی تر لێکده‌داته‌وه، هه‌رچه‌ند کاتێک که سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی شی ده‌کاته‌وه، له بیرمه‌ندێک ده‌چێت که پێیوایه ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌بێ چالاک (هێرشبه‌ر)بن ئه‌گینا هه‌ره‌س ده‌هێنن و ده‌ڕووخێن، جه‌نگ نکۆڵیک هه‌ڵنه‌گره و هه‌موو هه‌وڵێک له‌ئاراسته‌ی ئاشته‌واییدا بێهوده‌یه.
به‌بڕوای کانت، ململانێی زاتیی نێوان مرۆڤه‌کاندا و به‌م دواییانه‌ش له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا که مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ئاشتی و یه‌کانگیری هان ده‌ده‌ن، هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نییه که ئه‌قلی مرۆڤ به‌ته‌نیایی فێری سوودبه‌خشیی یه‌کانگیریی ئاشتییانه‌ی ده‌کات، به‌ڵکوو به‌م مانایه‌یه کاتێک که ستراکتۆره ده‌ره‌کییه‌کان ناته‌واون، جه‌نگ نکۆڵی هه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام ته‌نانه‌ت کانت هێشتا وێنای ره‌شبینانه له‌سه‌ر جۆری مرۆڤ ده‌هێڵێته‌وه. وا دیاره جه‌نگ له چییه‌تیی مرۆیی‌دا نه‌خشی هه‌ڵگرتووه و ته‌نانه‌ت ده‌بێ وه‌ک دیارده‌گه‌لێکی شه‌ریف له‌به‌رچاو بگیرێط بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌وینی مرۆڤه‌وه بۆی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ پاڵنه‌ره‌کانی خۆویستی، شه‌ره‌ف و سه‌ربه‌رزی ده‌سته‌به‌ر بکرێت(15).
هۆبز بۆچوونگه‌لێک سه‌باره‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه که زۆرکه‌س له‌گه‌ڵی هاوده‌نگ نین. ئه‌و ئاماژه به جۆرگه‌لی جیاوازی کۆمه‌ڵ بوونی هاوبه‌شانه ده‌کات که به سه‌رنجدان به جیاکردنه‌وه‌ی گرفته تاکییه‌کان له گرفتی ئه‌وانی تر و گرێدانی په‌یمان، هانی ئاشته‌وایی ده‌ده‌ن. ئه‌و وته‌یه‌ی ئه‌ریستۆ که مرۆڤ ئاژه‌ڵێکی سیاسییه، ده‌ربڕی هه‌وڵی داکۆکی کردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵآیه‌تییه‌کانه، که یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ. له‌م رووه‌وه هه‌ر ستراکتۆرێکی تیۆریک سه‌باره‌ت به چییه‌تیی مرۆڤ و جه‌نگ پێویستیی به ئه‌زموونه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه هه‌یه که مرۆڤ تێیدا ده‌ژی. به پێی ئه‌م روانگه‌یه توخمه حکوومه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به چییه‌تیی مرۆڤ به‌هه‌مان شێوه‌ی چییه‌تیی جه‌نگ و ئه‌خلاق په‌یوه‌سته به شوێن و کاته‌وه. که‌سانێکی تر وه‌ک "کۆنتر واڵتز" پێیوانوایه تا کاتێک سروشتی مرۆڤ رؤلی هه‌بێت له ده‌ستپێکردنی جه‌نگدا، ناتوانرێ وه‌ک روونکه‌ره‌وه‌ی هه‌ردووک جۆری جه‌نگ و ئاشتی وێنا بکرێت، جگه له‌وه که له هه‌ندێ کاتدا، مرۆڤ ده‌جه‌نگێت و هه‌ندێ کاتیش‌دا ناجه‌نگێت(16). ئیگزیستانسیالیسته‌کانیش هه‌بوونێکی له‌و شێوه‌یه که له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستیی ته‌واوی ئیراده‌دا گونجابێت، ره‌ت ده‌که‌نه‌وه. پرسه‌که لێره‌دایه که ئه‌م ده‌ربه‌ستییه هیچ پێویستییه‌ک بۆ سیخوری مردن بۆ خه‌ڵک له جه‌نگه‌کاندا له کات و شوێنه جیاجیاکاندا به‌دی ناهێنێت.
به‌م پێێه، ده‌بێ قازانجێکی زۆری بۆ مێژوونووسه سه‌ربازییه‌کان و چالاکانی بواری ئاشتی هه‌بێت.
جه‌نگ و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و ئه‌خلاقی
خاڵی ده‌ستپێک بۆ لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به پڕينسیپه ئه‌خلاقییه‌کانی په‌یوه‌ست به جه‌نگ، خستنه‌ڕووی تیۆرییه‌کی له‌م بواره‌دا لێده‌که‌وێته‌وه که باس کردن له‌سه‌ریان به‌باشی له کتێبه‌کان و ئینسکلۆپێدیاکاندا ده‌ست ده‌که‌وێت.
به سه‌رنجدان به تێبینی و ئاگاداریی خوێندکاران له تیرۆریگه‌لی به‌رفراوانی فه‌لسه‌فی سه‌باره‌ت به جه‌نگ، شیکاری سه‌باره‌ت به جه‌نگ به‌م پرسیاره‌وه ده‌ستپێده‌کات که ئایا جه‌نگ له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه پاساو هه‌ڵده‌گرێت؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌بێ دیسانه‌وه پێویسته کار له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی بۆچوونه پاساوده‌ر و ئه‌خلاقییه‌کان که په‌یوه‌سته که که‌س و گرووپه‌کانه‌وه، بکرێت. جه‌نگ وه‌ک هه‌وڵێکی به‌کۆمه‌ڵ، چالاکییه‌کی هاوبه‌ش ده‌خاته کار. لێره‌دا، نه‌ک ته‌نیا پرسیارگه‌لی ئه‌خلاقی نیشانده‌ری به‌رپرسیارێتی و فه‌رمانهه‌ڵگری و نوێنه‌رایه‌تیکردنی حکوومه‌ته بۆ خه‌ڵک، به‌ڵکوو پرسیارگه‌لێک سه‌باره‌ت به سروشتی نوێنه‌رایه‌تیش گه‌ڵاڵه ده‌بێت. پرسیارگه‌لی وه‌ک ئه‌وه که ئایا نه‌ته‌وه‌کان ده‌توانن به‌رپرسیارێتیی ئه‌خلاقییان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و جه‌نگانه‌دا هه‌ڵگرن که تیایاندا گرفتارن؟ به‌رپرسه جه‌نگییه باڵاکان له‌ڕووی ئه‌خلاقی و سه‌ربازییه‌وه له به‌رانبه‌ر جه‌نگدا چ به‌رپرسیارێتییه‌کیان له ئه‌ستۆیه؟ له‌به‌رچی ده‌بێ هێرشی سه‌ربازی قبووڵ بکرێت و بۆچی ده‌بێ شارۆمه‌ندێک یان ته‌نانه‌ت منداڵێکی ساوا، تاوانه جه‌نگییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له کۆڵ بنێت؟ ئایا وه‌ها شتێک تاوانی جه‌نگییه؟
تیۆرییه‌کانی جه‌نگ، راست به به‌راورد کردنی پێوه‌ره سیاسی و ئه‌خلاقییه‌کان بۆ پاساودانه‌وه‌ی هه‌نگاوی به‌ره‌و جه‌نگ (به‌رگرانه یان هێرسبه‌رانه)، ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام هه‌ندێ له ره‌خنه‌گران ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که پاساوی جه‌نگ پێشتر خراوه‌ته روو. هه‌موو ئه‌وانه سه‌ربه‌ندگه‌لی یاسایی سیاسی و پێوه‌رگه‌لی ئه‌خلاقین بۆ پاساودانه‌وه‌ی جه‌نگ. به‌م پێێه یه‌که‌م پاساو بۆ جه‌نگ پێویستیی به هزره. ئاشتیخوازه‌کان جه‌نگ نه‌رێ ده‌که‌ن یان ته‌نانه‌ت هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌کیش که بتوانرێت له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه به ره‌وا بزانرێت، نه‌رێ ده‌که‌ن به‌ڵام به هه‌مان شێوه که پێشتر باس کرا، روانگه‌ی جیاواز له‌م باره‌یه‌دا هه‌ن. هه‌ندێکه‌س ده‌ڵێن سوود وه‌رگرتن له جه‌نگ، ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری یان لانیکه‌م هانابردن بۆ به‌رگری ره‌وایه، له‌حاڵێکدا هه‌ندێکه‌سی تر به یه‌کجاری هه‌موو چه‌شنه توندوتیژییه‌ک یان جه‌نگێک، له هه‌ر جۆرێکیان بێت، ره‌ت ده‌که‌نه‌وه. ریفۆرمخوازه ره‌هاگه‌راکانیش جووڵه‌ی له دۆخی ئاشتیخوازییه‌وه به‌ره‌و ئه‌خلاقگه‌راییه‌ک که جه‌نگیان بۆ پشتیوانی له به‌رگری یان ئاشتیی سه‌قامگیر ده‌وێ، قبووڵ ناکه‌ن.
پێویسته ئه‌و بیر بهێنینه‌وه که روانگه‌گه‌لی له‌م چه‌شنه له‌وانه‌یه جه‌نگه به‌رگرانه هێرشبه‌رانه و ده‌ستتێوه‌رخوازانه‌کان له ئاراسته‌ی ئامانجی بنه‌ڕه‌تیی ئاشتیدا قبووڵ بکه‌ن.
له سه‌روو ئه‌خلاقی ئاشتیخوازه‌نه‌دا(ئاشتی دوا ئامانجێکه که له ئارامیخوازی و ره‌تکردنه‌وه‌ی جه‌نگ وه‌ک ئامانجێک، جیاوازه)، تیۆریگه‌لی تر هه‌ن که به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی له جه‌نگدا چێ ده‌که‌ن. جه‌نگ و جه‌نگان ده‌بێ بۆ ئامانجێگی جه‌نگی بێت، به‌ڵام گه‌لێک نووسه به‌م هۆیه که جه‌نگ ئه‌نجامگه‌لی جیاواز له ئاشتیی هه‌یه، پشتیوانی‌یان لێکردووه. له‌م پێڕه فکرییه‌دا، که‌سانێک هه‌ن که‌و وه‌ک داروئنیستگه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاکراونه‌ته‌وه و یارمه‌تیی فکریی ئه‌وان به‌هۆی گۆڕینی ره‌وتی سوودوه‌رگرتن له جه‌نگ شایانی ستیاشه. ئه‌م تیۆرییه پێده‌چێ بۆ هاندانی که‌سه‌کان یان گرووپه‌کان بۆ سوودوه‌رگرتن له باشترین تواناییه‌کانی ئه‌وان یان دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه لاوازه‌کان یان گرووپگه‌لێک له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سوودی لێوه‌ربگیرێت.
ئه‌خلاقی جه‌نگ هاوپه‌یوه‌نده له‌گه‌ڵ به‌ستێنی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا که له‌وێدا چه‌مکگه‌لی به‌رپرسیارێتی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بوونیان هه‌یه. هه‌روه‌ها چه‌مکه‌کانی ناسنامه و کۆ که‌سایه‌تی ده‌بێ دانی پێدا بنرێت و ده‌سته‌به‌ر بکرێن. له‌م رێگه‌یه‌دا، هۆکارێتیی جه‌نگ ده‌توانێت رێمان بۆ واڵا بکات. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر یاسای ئه‌خلاقی جه‌نگ ، په‌یوه‌سته به ناسنامه‌ی مافه‌کیی ده‌وڵه‌ته، جه‌نگ ده‌توانێت بوونی هه‌بێت، پرسگه‌لێک که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به روونکردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیی سیاسی و ئه‌خلاقیی ده‌ستپێکردنی جه‌نگه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه قبوو: بکه‌ین که ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌ستپێکه‌رانی جه‌نگن، که‌واته ته‌نیا رێبه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌کان به‌رپرسیارێتیی سیاسی و ئه‌خلاقیی جه‌نگیان له ئه‌ستۆیه. ئه‌وه‌یکه ده‌وڵه‌ته‌کان هه‌میشه له‌ژێر فه‌رمانی خه‌ڵکێکدا که ئه‌مان حکوومه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن، وێنایه‌کی زه‌ینییه. ته‌نیا له حاڵه‌تگه‌لی ناوازه‌دا به‌رپرسیارێتیی سیاسی و ئه‌خلاقیی جه‌نگه‌کان ته‌شه‌نه ده‌کاته ناو شارۆمه‌ندانیش.
به‌م پێێه له‌و رووه‌وه که جه‌نگ ته‌نیا یه‌کجار ده‌ستپێده‌کات، فیلسووفه‌کان نه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ی جه‌نگ به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌خلاق له جه‌نگدا نه‌یارن. له‌حاڵێکدا که زۆر که‌س هه‌ن وتوویانه ئه‌خلاق به سه‌رنجدان به سروشتی جه‌نگ له بۆچوونی بیرمه‌ندانی مه‌سیحیی وه‌ک ئاگۆستین وه‌لا نراوه، هه‌ندێکه‌سی تر هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و شه‌ڕوانانه‌ی هه‌م وابه‌سته‌یی ئه‌خلاقییان له جه‌نگدا و هه‌م توندوتیژیگه‌لی جۆراوجۆریان هه‌یه، بیر خۆیان بهێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئامانجه ئه‌خلاقییه هه‌ستیاره‌کان بمێننه‌وه. له کۆمه‌ڵناسیدا ئه‌وه به‌ره‌وپێشچوون و پاشگه‌زبوونه‌وه له جه‌نگه زۆربه‌ی جار له سه‌رجه‌م رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگه ئایینییه‌کاندا رووده‌دات و نیشانده‌ری مه‌ودای هه‌نگاوه‌کانی ئه‌وان له ده‌ره‌وه یا له دواتر له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه. به‌گشتی، مه‌رجه له جه‌نگدا کوشتن و هه‌ڕه‌شه‌ی مرۆڤ بۆ کوشتن هه‌بێت و نووسه‌ره ئیگزیستانسیالیسته‌کان له ئه‌زموونی خۆیاندا له دیارده‌ناسیی جه‌نگا زنو ئه‌نجامه به‌ده‌ست ده‌هێنن.
ئه‌خلاققگه‌راکان، پرسیارگه‌لێک سه‌باره‌ت به روانینی ئه‌خلاقی یان ئامانجه پاساوگهه‌ڵگره‌کانی ئامرازه‌کانی جه‌نگ ده‌خه‌نه روو. هه‌ندێ له نووسه‌ران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌موو شتێک له جه‌نگدا جوازه، یان ئایا ململانێکان ده‌بێ بوه‌ستێنرێن، کۆده‌نگییان نییه، هه‌رچه‌ند که هه‌ندێ هۆکار بۆ پشتیوانی له هه‌ندێ له ره‌هه‌نده ئه‌خلاقییه‌کانی جه‌نگ، وه‌ک کاریگه‌ریی ئامرازه‌کانی جه‌نگ له دروستکردنی ترس دا و له خۆ دوور گرتن له ململانێ (به‌دیهێنانی ئاشتی و سووسی دوولایه‌نه) ده‌بیندرێت.
لێره‌دا، جیاوازییه‌ک له‌نێوان جه‌نگی ره‌ها و جه‌نگی په‌ڕگیر(17)دا هه‌یه. جه‌نگی ره‌ها ته‌یار کردنی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌کان و شارۆمه‌ندانی کۆمه‌ڵگه بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رک له خزمه‌ت ماشێنی جه‌نگدا، وه‌سف ده‌کات له‌لایه‌کی تره‌وه، جه‌نگی په‌ڕگیر، وه‌سفه بۆ نه‌بوونی کۆسپ و رێگر له‌به‌رده‌م ده‌ستپێکردنی جه‌نگدا (پێکدادان و گۆڕینه‌وه‌ی ئاگری هه‌موولایه‌نه). به‌م پێێه به‌رپرسیارێتیی سیاسی و فه‌لسه‌فیی جه‌نگ به سه‌رنجدان به ره‌ها یان په‌ڕگیربوونه‌که‌ی شیکاری ده‌کرێت، که راڤه‌گه‌لی جۆراوجۆر ده‌خاته به‌رده‌ست. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌بێ پێکبه‌سته‌یی ئه‌و شارۆمه‌ندانه‌ی که هه‌وڵی ناده‌ن بۆ جه‌نگ، پاساو بده‌نه‌وه که وه‌ک بڵێی وه‌ک منداڵان و نه‌قوستان و برینداره‌کان که ناتوانن بجه‌نگن، بێتوانان. ره‌نگه لایه‌نگرانی جه‌نگی ره‌ها پێیان وابێت که ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک گرفتاری ئه‌رک و به‌رپرسیاریگه‌لێکن که بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی شار له ئه‌ستۆیانه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له ئه‌ندامان له یارمه‌تیداندا بێتوانان، که‌واته هه‌موو ئه‌وانی تر که توانایی جه‌سته‌ییان هه‌یه، ئه‌رکی ره‌هایان له‌سه‌ره که یارمه‌تیی به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه بده‌ن. لێره‌دا ئه‌ده‌بیاتی پڕوپاگنده‌ی جه‌نگ به‌باشی ده‌رده‌که‌وێت.
هه‌ر ئه‌م ئه‌نجامانه له‌لایه‌ن که‌سانێکی تریشه‌وه که لایه‌نگری جه‌نگی په‌ڕگیرن، به‌دواداچوونیان بۆده‌کرێت و له‌ئه‌نجامدا، به‌بۆچوونی ئه‌وان، ئامانجی سه‌ربازی تاڕاده‌یه‌ک، بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵک پیرۆزه. هه‌ندێکه‌سی تر له‌و پێوه‌ره له‌باره‌ی که میخائیل واڵرز(18) له جه‌نگی دادگه‌رانه و بێدادگه‌رانه‌دا وه‌سفی ده‌کات، ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه که هه‌ڕه‌شه‌ی قورس له دژی مرۆڤه‌کان، هڵۆڵ بوونی ورده ورده‌ی ستراکتۆره ئه‌خلاقییه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه. بۆ نموونه، دێڤید هیۆم سه‌رجه‌م واتاکانی دادگه‌ری له جه‌نگدا وه‌لا ده‌نێت و هه‌تا کاتێک ئه‌و ده‌ربه‌ستییه[ده‌ربه‌ست بوون به وه‌لانانی هه‌موو واتاکانی دادگه‌ری له جه‌نگدا] ده‌بێته بکه‌رێکی خاپوورکه‌ر، ده‌سته‌وداوێنی هه‌موو جۆره کارێکی مه‌جازی ده‌بێت(19). هه‌ندێکه‌سی تر ته‌نیا ده‌ڵێن جه‌نگ و ئه‌خلاق پێکه‌وه کۆ ناکرێنه‌وه.
ئه‌نجام
به‌هۆی پڕپێچوپه‌نا بوونی چییه‌تیی فه‌لسه‌فه‌ی جه‌نگ، ئه‌م وتاره بۆ دروست کردنی وێنایه‌کی فره سه‌باره‌ت به جه‌نگ، ده‌لاقه‌گه‌لی جیاجیای تێڕوانینی خسته‌ڕوو که تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شیکارییه‌کی فه‌لسه‌فیی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه. به‌بۆچوونی نووسه‌ر، له‌و رووه‌وه که بابه‌تی ئه‌م وتاره له بناغه‌وه به‌لای تێبینییه ئه‌پستمۆلۆژیک و مێتافیزیکییه‌کانی زه‌ین و چییه‌تیی مرۆڤدا ده‌شکێته‌وه، په‌یوه‌ندیی به زۆربه‌ی به‌ستێنه نه‌ریتییه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و ئه‌خلاقیشه‌وه هه‌یه. فه‌لسه‌فه‌ی جه‌نگ له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌یه‌کی گشتی سه‌باره‌ت به هه‌موو لایه‌نه‌کانی باوه‌ڕه‌کانی بیرمه‌ندێکه سه‌باره‌ت به جه‌نگ. ناساندنی نموونه‌یه‌ک له باوه‌ڕی فیلسووفێک که په‌یوه‌ندیی هه‌یه به باسه‌کانی ئه‌وه‌وه بۆ ده‌ستپێکردنی باسێکی فه‌لسه‌فی سه‌باره‌ت به جه‌نگ و ره‌وتی ئه‌قڵانییی پڕپێچوپه‌نا و دوورودرێژ سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لی به‌رده‌وام و هه‌روه‌ها باوه‌ڕ و بۆچوونه هه‌رچه‌ند رووکه‌شییه‌کانی که‌سانێکی ئاسایی سه‌باره‌ت به جه‌نگ ده‌توانێت یارمه‌تییه‌کی زۆری روونتر بوونه‌وه‌ی ته‌وه‌ری باسه‌که‌مان بدات.
په‌ڕاوێزه‌کان:
(1)From Pocker Philosophical Dictionary
(2)Etymocogically
(3)i.e. the rationalist position
(4)CF. Vico. New Science, sect 87.
(5)Territorial Principle
(6)game theory
(7)C. F.John locke Second Treatise, sect 172.
(8)Brothers karazow.ii,v.4, Rebellion
(9)leviathan, 1.13
(10)perpetual peace
(11)Man, War and State
(12)Absolute War and total war
(13)michael Walzer
(14)C.F. Enquiry concerning the principle of morals, set 3

http://www.bashgah.net/pages-6688.html
+ نوشته شده در 2009/9/8 ساعت 12:16 توسط عه‌تا جه‌ماڵی
|