شوناسی جه‌نگ و جه‌نگناسی 2
ماکیاڤیلیش وه‌ک هۆبز که ده‌ڵێ: "مرۆڤ گورگی مرۆڤه" ب نسبه‌ت زات و چییه‌تیی مرۆڤ ره‌شبینه. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که هه‌رکه‌سێک به‌هێزتر بێت ده‌توانێ که‌م هێزتره‌کان بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه.
ئه‌و ئامۆژگاریی کاربه‌ده‌ست و نوخبه‌کان ده‌کات که به توندترین شێوه سوود له هێز وه‌ربگرن. .(آشوری،داریوش؛فرهنگ سیاسی؛جلد دوازدهم،تهران:انتشارات موروارید،ص153.همچنین ر.ک.:جونز،و.ت.؛خداوندان اندیشه سیاسی ،ترجمه علی رامین؛تهران:امیرکبیر،1358،ج دوم،ص 29-30) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌یلی مرۆڤ به‌ره‌و زه‌بروزه‌نگ هیچ نییه جگه له هه‌مان مه‌یلی ئازادیی دڵخوازی مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له سۆنگه‌ی ماکیاڤیلییه‌وه هیچ پێودانگێک بۆ دادوه‌ریی حاکم له ئارادا نییه، سه‌رکه‌وتنه سیاسییه‌کان و زیاتر بوونی هێزی ئه‌و نه‌بێت. بۆ ئه‌و کاره‌ش مرۆڤ بۆ سوود وه‌رگرتن له هه‌ر رێگه‌یه‌ک – به فێڵ و ریا و خه‌یانه‌تیشه‌وه- رێگه‌پێدراوه. به‌م پێیه جه‌نگێک که له‌وێدا سه‌ربازه‌کان ده‌ست بۆ کوشتاری یه‌کتری و تاڵان‌کردنی شاره‌کان نه‌به‌ن و وڵاته‌کان وێران نه‌که‌ن، جه‌نگ نییه.
توماس هۆبز ه سه‌رنجدان به چییه‌تیی ره‌سه‌نی مرۆڤ پێناسه‌ی دۆخی سروشتی ده‌کات. به‌بۆچوونی هۆبز هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌ره‌کی یان یاسایه‌کی داسه‌پاو بوونی نییه که دۆخی سروشتی به‌رده‌وام له‌سه‌رپێ بهێڵێته‌وه. واته کاتێک مرۆڤه‌کان به‌بێ ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌رووی خۆیانه‌وه (ده‌وڵه‌ت) ده‌ژین، له ترسێکی هه‌میشه‌ییدا درێژه به ژیانیان ده‌ده‌ن له دۆخی شه‌ڕوکێشه‌دان، دۆخێک که یه‌کسانه به جه‌نگی هه‌موان له‌دژی هه‌موان.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و راڤه‌یه‌ی هۆبز خاڵێکی ده‌سپێکی باشه بۆ باسکردن سه‌باره‌ت به زاتی سروشتیی ،رۆڤ و له‌م بابه‌ته‌دا زۆربه‌ی فه‌یله‌سووفه مه‌زنه‌کان په‌یڕه‌وی له‌و ده‌که‌ن.
که‌سانێک وه‌ک لۆک و رۆسۆ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له وه‌سفه‌کانیدا هاوده‌نگن. له‌ڕاستیدا لۆک حاڵه‌تی شه‌ڕواخیی ره‌ها و هه‌رجومه‌رجگه‌رایی کامڵی هۆبز ره‌ت ده‌کاته‌وه، به‌ڵام دان به‌وه‌دا ده‌نێت که هه‌میشه ئیراده‌یه‌ک هه‌یه بۆ هه‌لپه‌رستی له هه‌لومه‌رجی نه‌بوونی یاسا و زه‌مانه‌تی جێبه‌جێکردنیدا.
رۆسۆ بۆچوونه‌که‌ی هۆبز به‌و تێڕوانینه که مرۆڤ له دۆخی سروشتی‌دا ئاشتیخوازه، نه‌ک شه‌ره‌نگێز، به‌جۆرێکی تر لێده‌داته‌وه. هه‌رچه‌ند کاتێک که باس له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات وه‌ک بیرمه‌ندێک ده‌چێت که ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌بێ چالاک (هێرشبه‌ر) بن ئه‌گینا ده‌ڕووخێن و هه‌ره‌س دێنن، جه‌نگ ترێزهه‌ڵنه‌گره و هه‌ر هه‌وڵێک له ئاراسته‌ی ئاشتیدا بێت، بێهووده‌یه.به‌بڕوای کانت، ململانێیه‌کی زاتی هه‌یه له‌نێوان مرۆڤه‌کان و له‌م دواییانه‌دا له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا که مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ئاشتی و یه‌کانگیری هان ده‌ده‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانایه نییه که ئه‌قلی مرۆڤ به‌ته‌نیایی قازانجه‌کانی یه‌کانگیریی ئاشتییانه‌ی پێ فێر ده‌کات، به‌ڵکوو به‌و مانایه‌یه کاتێ ستراکتۆره ده‌ره‌کییه‌کان که‌موکورت بن، جه‌نگ ترێزهه‌ڵنه‌گره به‌ڵام ته‌نانه‌ت کانت هێشتا تێڕوانینی ره‌شبینانه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌ر ده‌پارێزێت.
وا هه‌ست ده‌کرێ جه‌نگ له چییه‌تیی مرۆیی‌دا نه‌خش کراوه و ته‌نانه‌ت ده‌بێ وه‌ک دیارده‌یه‌کی هێژا سه‌یر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌وه به ئه‌و به‌بێ خۆپه‌سندی، به شه‌ره‌ف و سه‌رفرازی، بگه‌ین.
هۆبز چه‌ند وێنایه‌ک له مرۆڤ پێشکه‌ش ده‌کات که زۆرکه‌س هاوده‌نگ نین له‌گه‌ڵیدا. ئه‌و ئاماژه به جۆره جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی هاوبه‌شانه ده‌کات که به سه‌رنجدان به جیاکردنه‌وه‌ی گرفته تاکییه‌کان له گرفته‌کانی ئه‌وانی تر و گرێبه‌ستی په‌یمان، ئاشتی ده‌ورووژێنێت.
ئه‌و گوته‌یه‌ی ئه‌ره‌ستوو که مرۆڤ ئاژه‌لێکی سیاسییه ده‌رخه‌ری هه‌وڵدانه بۆ داکۆکی له‌سه‌ر په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی که له خه‌سڵه‌ته تایبه‌تییه‌کانی مرۆڤه، له‌م رووه‌وه هه‌ر ستراکتۆرێکی تیۆریک سه‌باره‌ت به چییه‌تیی مرۆڤ و جه‌نگ پێویستی به ئه‌زموونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه که مرۆڤی تێدا ده‌ژی. به‌پیی ئه‌م روانگه‌یه ره‌گه‌زه حکوومه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به چییه‌تیی مرۆڤ به هه‌مان شێوه‌ی جه‌نگ و ئاکار وابه‌سته‌ی کات و شوێنیشن. هه‌ندێکه‌سی تر وه‌ک کۆنت واڵتز ده‌ڵێن تا کاتێک سروشتی مرۆڤ ده‌وری هه‌یه له ده‌سپێکردنی جه‌نگدا ناتوانین به به روونکه‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو جۆری جه‌نگ و ئاشتی له‌به‌ر چاو بگیرێت. به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ندێ کات ده‌جه‌نگێ و هه‌ندێ کات ناجه‌نگێت. ئیگزیستانستالیسته‌کان نکۆڵی له بوونێک ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستیی ته‌واوی ئیراده‌دا بگونجێت.
گرینگ لێره‌دایه که ئه‌و ده‌روه‌ستییه هیچ پێویستییه‌ک به جاسووسی له‌سه‌ر خه‌ڵک له جه‌نگه‌کاندا و له کات و شوێنه جیاوازه‌کاندا ناهێنێته ئاراوه، به‌م پێیه ده‌بێ سوودێکی گه‌وره‌ی بۆ مێژوونووسه سه‌ربازییه‌کان و چالاکانی بواری ئاشتی هه‌بێت.
جه‌نگ و فه‌لسه‌فه‌ی ئاکاری
به‌باوه‌ڕی ماکیاڤیلی پاراستنی ئاسایشی نیشتمان و هاونیشتمانییان مه‌زنترین و پیرۆزترین ئامانجی هه‌موو جه‌نگێکه، که‌واته نابێ رێگه بده‌ین تێبینی و پرسه‌کانی سه‌باره‌ت به ئاکار، وه‌ک بێدادگه‌ری یاد دادگه‌ری، پڕه‌نسیپه‌کانی مرۆڤایه‌تی یان وه‌حشیگه‌ری، شانازی یان سه‌رکێشی، چ له ده‌رکردنی بڕیاردا و چ له به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌کاندا که‌مترین ده‌وری هه‌بێت. له‌ڕوانگه‌ی ماکیاڤیلیدا، نابێ به‌کرده‌وه بیر له هیچ شتێکی تر جگه له سه‌رکه‌وتن وزاڵبوون بکرێته‌وه. .(خداوندان اندیش ه سیاسی؛ترجمه علی رامین؛تهران:امیر کبیر ،1358 ج دوم، ص 18)
خاڵی ده‌سپێک بۆ توێژینه‌وه‌یپڕه‌نسیپه ئاکارییه‌کانی په‌یوه‌ست به جه‌نگه‌وه، ده‌مانگه‌یه‌نێته خستنه‌ڕووی تیۆرییه‌ک که له کتێبی ئینسکلۆپێدیاکاندا به‌باشی باسه‌کانی سه‌باره‌ت به‌وانمان ده‌ست ده‌که‌وێت.
سه‌ره‌ڕای بوونی تیۆریگه‌لی فه‌لسه‌فیی به‌رفراوان سه‌باره‌ت به جه‌نگ، لێکدانه‌وه‌ی ئاکار به‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێده‌کات که ئایا جه‌نگ له‌ڕووی ئاکارییه‌وه پاساو هه‌ڵده‌گرێت؟له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌بێ سه‌رله‌نوێ باس له گه‌ڵاڵه‌ی وێناگه‌لی پاساوده‌رانه و ئاکاری بکه‌ینه‌وه که ده‌سته‌به‌ری که‌س و گرووپه‌کانه.
جه‌نگ وه‌ک هه‌وڵێکی به‌کۆمه‌ڵ، سوود له چالاکییه‌کی هاوبه‌ش وه‌رده‌گرێت.
لێره‌دا نه‌ک ته‌نیا پرسیاره ئاکارییه‌کان ده‌رخه‌ری به‌رپرسیارێتی و فه‌رمانهه‌ڵگری و نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌ته له خه‌ڵک، به‌ڵکوو پرسیاری سه‌باره‌ت سروشتی نوێنه‌رایه‌تیش دێته ئاراوه، پرسیاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئایا گه‌له‌کان ده‌توانن به‌رپرسیارێتیی ئاکاریی ئه‌و جه‌نگانه‌ی که پێیانه‌وه گرفتارن بگرنه ئه‌ستۆ؟ گه‌وره به‌رپرسه جه‌نگییه‌کان له‌ڕووی ئاکاری و سه‌ربازییه‌وه چ به‌رپرسیارێتییه‌کیان که‌بابه‌ت جه‌نگ له‌ئه‌ستۆدایه؟ بۆ ده‌بێ هێری سه‌ربازی قه‌بووڵ بکرێت و بۆچی ده‌بێ ته‌نانه‌ت هاوشارییه‌ک یان ته‌نانه‌ت منداڵێکی ساواش، تاوانه جه‌نگییه‌کان وڵاتێک له ئه‌ستح بگرێت؟ ئایا ئه‌و شته تاوانی جه‌نگییه؟
تیۆری جه‌نگ دروست به هه‌ڵسه‌نگاندنی پێودانگه سیاسیی و ئاکارییه‌کان بۆ پاساودانه‌وه‌ی هه‌نگاونان بۆ جه‌نگ (هێرشبه‌رانه یان به‌رگرانه)، ده‌ستپێده‌کات، به‌ڵام هه‌ندێ له ره‌خنه‌گران ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن له پاساوی جه‌نگ پێشتر خراوه‌ته به‌رده‌ست.
هه‌موو ئه‌انه سه‌ره‌قه‌ڵه‌می یاسایی سیاسی و پێودانگگه‌لی ئاکارین بۆ پاساودانه‌وه‌ی جه‌نگ، که‌واته یه‌که‌م پاساو بۆ جه‌نگ پێویستی به ئه‌ندێشه‌یه.
ئاشتیخوازه‌کان جه‌نگ نه‌رێ ده‌که‌ن یان ته‌نانه‌ت هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ک که بتوانرێت له‌ڕووی ئاکارییه‌وه به رێگه‌پێدراو بزانرێت نه‌رێ ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه کرا روانگه‌ی جیاواز له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه. هه‌ندێکه‌س ده‌ڵێن به‌کارهێنانی جه‌نگ ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری یان لانیکه‌م په‌نابردن بۆ به‌رگری رێگه‌پێدراوه، له‌حاڵێکدا هه‌ندێکسی تر به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وانه هه‌موو جۆره توندوتیژی یان جه‌نگێک له هه‌ر جۆرێکی بێت ره‌ت ده‌که‌نه‌وه. ریفۆرمخوازه ره‌هاگه‌راکانیش هه‌نگاو نان له دۆخی ئاشتیخوازییه‌وه به‌ره‌و ئاکارگه‌رایی که جه‌نگیان بۆ پشتگیری له به‌گری یان ئاشتیی به‌رده‌وام ده‌وێت، قه‌بووڵ ناکه‌ن.
پێویسته ئه‌وه بیر بهێنینه‌وه ئه‌و جۆره روانگانه پێده‌چێ له ئاراسته‌ی ئامانجی بنه‌ه‌ڕه‌تیی ئاشتیدا دان به جه‌نگی به‌رگرانه‌ی په‌ژیوانکه‌ره‌وه‌ی هێرشبه‌ری و ده‌ستتێوه‌رده‌رانه‌دا بنێن.
له‌سه‌روو ئاکاره ئاشتیخوازانه‌کانه‌وه (ئاشتی دوا ئامانجه و له ئارامیخوازی و ره‌تکردنه‌وه‌ی جه‌نگ وه‌ک ئامانجێک جیاواز ده‌بێت)، کۆمه‌ڵێک تیۆریی تر هه‌ن که به‌هایه‌کی ئاکاری له جه‌نگدا بونیاد ده‌نێن. جه‌نگ و جه‌نگین پێویسته بۆ مه‌به‌ستێکی جه‌نگی بێت، به‌ڵام گه‌لێک نووسه‌ر هه‌ن که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نگ به‌ره‌نجامی جیاوز له ئاشتیی هه‌یه، پستگیریی لێده‌که‌ن. له‌م توێژه فکرییه‌دا که‌سانێک هه‌ن که به داروینیسته کۆمه‌ڵایه‌تتییه‌کان ناسراون و یارمه‌تییه فکرییه‌کانی ئه‌وان پێده‌چێ به‌هۆی گۆڕینی ره‌وتی به‌کارهێنانی جه‌نگ شایانی ستایش بێت.
ره‌نگه ئه‌م تیۆرییه بۆ مه‌به‌ستی هاندانی که‌س یان گرووپه‌کان بۆ سوود وه‌رگرتن له باشترین توانسته‌کانیان یان بۆ دوورکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه لاواز یان هه‌ندێ له گرووپه‌کان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌کار بهێنرێت.
ئاکاری جه‌نگ په‌وه‌سته به به‌ستێنی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییه‌وه که له‌وێدا چه‌مکه‌کانی به‌رپرسیارێتی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بوونیان هه‌یه. هه‌روه‌ها چه‌مکی شوناس و که‌سایه‌تیی به‌کۆمه‌ڵ پێویسته دانی پێدا بنرێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت. له‌م رێگه‌یه‌دا هۆکارێتیی جه‌نگ ده‌توانێ رێ واڵاکه‌ر بێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر یاسای ئاکاری جه‌نگ په‌یوه‌ست بێت به شوناسی مافه‌کیی ده‌وڵه‌ته‌وه، جه‌نگ ده‌توانێ بوونی هه‌بێت؛ ئه‌و کۆمه‌ڵه پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به روونکردنه‌وه‌ی سیاسی و ئاکاریی ده‌سپێکی جه‌نگه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر دان به‌وه‌دا بنێین که ده‌وڵه‌ته‌کانبانگه‌شه‌کارانی جه‌نگن، که‌واته ته‌نیا رێبه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌کان به‌رپرسیارێتی سیاسی و ئاکاریی جه‌نگیان له‌ئه‌ستۆیه. ئه‌وه‌یکه ده‌وڵه‌ته‌کان هه‌میشه له‌ژێر فه‌رمانی خه‌ڵکانێکدان که حکوومه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن، بۆچوونێکی زه‌ینییه. ته‌نیا له هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تیدا به‌رپرسیارێتیی سیاسی و ئاکاریی جه‌نگه‌کان شارۆمه‌نده‌کانیش ده‌گرێته‌وه.
له‌و رووه‌وه که جه‌گ ته‌نیا یه‌ک جار ده‌ستپێده‌کات، فه‌یله‌سووفه‌کان نه‌ک دژی ئه‌م دۆخه‌ی جه‌نگ به‌ڵکوو دژی ره‌چاوکردنی ئاکارن له جه‌نگدا، له‌حاڵێکدا زۆربه‌ی که‌سه‌کان بانگی ئه‌وه‌یان هه‌ڵداوه که ئاکار ته‌نیا به سه‌رنجدان به سروشتی جه‌نگ له هزری بیرمه‌ندانی مه‌سیحیی وه‌ک ئۆگستیندا لادراوه، هه‌ندێ که‌سیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و شه‌ڕوانانه‌ی له جه‌نگدا هه‌م ده‌روه‌ستیی ئاکاری و هه‌م توندوتیژیی جۆراوجۆریان هه‌یه وه‌بیر خۆیان بهێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئامانجه ئاکارییه هه‌ستیاره‌کان بمێننه‌وه.
به زاری کۆمه‌ڵناسی ئه‌وه پێشڤه‌چوون و پاشه‌کشه‌کردنه له جه‌نگ که زۆربه له هه‌موو بۆنه ئاهه‌نگه مه‌زهه‌بییه‌کاندا روو ده‌دات و نیشانده‌ری هه‌نگاوه‌کانی ئه‌وانه له ده‌ره‌وه یان دواتر له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
به‌گشتی جه‌نگ پێویست به کوشتن و هه‌ڕه‌شه‌ی مرۆڤ بۆ کوشتن ده‌کات و نووسه‌ره بوونگه‌راکانیش له تاقیکردنه‌وه‌کانیان له دیارده ناسیی جه‌نگدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه.
ئاکارگه‌راکان، هه‌ندێ پرسیار سه‌باره‌ت به روانینی ئاکاری یان ئامانجه پاساو هه‌ڵگره‌کانی چوکوچۆڵی جه‌نگی گه‌ڵاڵه ده‌که‌ن. هه‌ندێ له نووسه‌ران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌مووشت له جه‌نگدا جوانه یان ئایا ده‌بێ کۆتایی به ململانێکان بهێنرێت، هاوده‌نگ نین، هه‌رچه‌ند هه‌ندێ هۆکاریش بۆ پشتگیری له ره‌هه‌نده ئاکارییه‌کانی جه‌نگیش وه‌ک کاریگه‌ریی چه‌کوچۆڵه‌کان له‌سه‌ر دروستبوونی ترس و پارێز له ململانێ (هێنانه دیی ئاشتی و سوودی دوولایه‌نه) ده‌بیندرێت.
لێره‌دا جیاوازییه‌ک له‌نێوان جه‌نگی ره‌ها و جه‌نگی گشت‌گیردا هه‌یه.
جه‌نگی ره‌ها وه‌سفی هێز نواندنی هه‌موو سه‌رچاوه‌کان و شارۆمه‌ندانی کۆمه‌ڵگه بۆ به‌جێهێنانی ئه‌رک له خزمه‌ت ماشێنی جه‌نگدا ده‌کات. له‌لایه‌کی تره‌وه جه‌نگی گشتگیر وه‌سفی نه‌بوونی رێگر بۆ دسپێکی جه‌نگه (ده‌رگیری و ئاڵوێری هه‌موولایه‌نه‌ی ئاگر)ه، به‌م پێێه به‌رپسیارێتیی فه‌لسه‌فی و سیاسیی جه‌نگ به سه‌رنجدان به گشتگیر و ره‌هابوونه‌که‌ی لێکده‌درێته‌وه وشڕۆڤه ده‌کرێت که راڤه‌گه‌لی جۆراوجۆر ده‌خه‌نه به‌رده‌ست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌بێ پاساوی پێکبه‌سته‌بوونی ئه‌و شارۆمه‌ندانه بده‌نه‌وه که بۆ جه‌نگ تێناکۆشن وه‌ک بڵێی وه‌ک منداڵان و نوقسان برینداران که ناتوانن بجه‌نگن، بێتوانان.
ره‌نگه لایه‌نگرانی جه‌نگی ره‌ها بڵێن ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک گرفتاری به‌رپرسیارێتیگه‌لێکن که بۆ پاراستنی شار له ئه‌ستۆیانه و ئه‌گه‌ریش هه‌ندێ له ئه‌ندامان توانای یارمه‌تیدانیان نییه که‌واته هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر که توانای جه‌سته‌ییان هه‌یه ئه‌رکه له‌سه‌ریان یارمه‌تیی به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه بکه‌ن. لێره‌د ئه‌ده‌بیاتی پڕوپاگانده‌ی جه‌نگ به‌باشی باس ده‌کرێت.
که‌سانێکی تریش که پشتگیریی جه‌نگی گشتگیر ده‌که‌ن شوێنپێی ئه‌م ئه‌نجامه ده‌گرن و له ئه‌نجامدا به‌ڕای ئه‌وان ئامانجی سه‌ربازی به‌لای نزیکه‌ی هه‌موو خه‌ڵکه‌وه پیرۆزه. هه‌ندێکه‌سی تر له‌و پێودانگه له‌باره‌ی که میێخائیل واڵرز له جه‌نگی دادگه‌رانه و نادادگه‌رانه‌دا باسی ده‌کات ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه که هه‌ڕه‌شه قورسه‌کانی سه‌ر مرۆڤه‌کان سست بوونی قۆناغ به قۆناغی ستراکتۆره ئاکارییه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه. بۆ نموونه دێڤید هیوم واز له هه‌موو واتاکانی دادگه‌ری له جه‌نگدا دێنێ و تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م ده‌روه‌ستییه ده‌ێته هۆیه‌کی کوشنده، ده‌سته‌وداوێنی هه‌موو کارێکی رێگه پێدراو ده‌بێت. هه‌ندێکه‌سی تر ته‌نیا ده‌ڵێن جه‌نگ و ئاکار پێکه‌وه کۆنابنه‌وه.
تاوتوێکردنی جه‌نگ و ئاکار له روانگه‌ی ئایینه‌کانه‌وه
هه‌موو ئایینه‌کان داکۆکی‌یان له ئه‌وین و ئاشتی کردووه، به‌ڵام نزیکه‌ی هه‌موویان له درێژه‌ی مێژوودا به‌جۆرێک وه‌ک لایه‌نی ده‌رگیری جه‌نگ و هه‌روه‌ها هۆکاری جه‌نگ له قه‌ڵه‌م دراون. هۆی هه‌ندێ له جه‌نگه ئه‌مڕۆژینه‌کان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئایین، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین ئه‌و جه‌نگانه‌ی هۆیه‌که‌یان ئایین بووه ژماره‌یان زۆر که‌من. ئایین له‌بۆ که‌س و گرووپگه‌لێکی زۆر نیشانه‌ی شوناسی که‌سانه و گرووپییه، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ر جه‌نگێک که به‌ناوی ئایینه‌وه روبدات جه‌نگێکی ئایینی بێت.
جه‌نگ و ئاکاری جه‌نگ له ئایینی یه‌هووددا
ئایینی یه‌هوود رێگه‌ی جه‌نگ و توندوتیژیی بۆ بره‌ودان به دادگه‌ری له‌به‌رچاو نه‌گرتووه.
ئه‌و ئایینه دانی به‌وه‌دا ناوه که هه‌ندێ جۆری تایبه‌تی جه‌نگ له‌ڕووی ئاکارییه‌وه پاساو هه‌ڵده‌گرن و هه‌ندێجار له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه رێگه به‌وه ده‌درێت که خه‌ڵک بکوژرێن.
له ئایینی یه‌هووددا هاتووه به‌ر له ده‌سپێکی جه‌نگ ده‌بێ هه‌وڵێکی راسته‌قینه بدرێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و پارێز کردن له جه‌نگ. یاساکانی یه‌هوود ته‌نیا رێگه به سه‌ربازه‌کان ده‌دا که به ئیراده‌ی خۆیان به‌شداریی جه‌نگ بکه‌ن. شارۆمه‌نده بێتاوانه‌کان ده‌بێ به‌ر له جه‌نگ له گۆڕه‌پانی جه‌نگ دوور بکه‌ونه‌وه.
له‌هه‌مان کاتدا له کتێبی ته‌وڕاتدا باسی ئاواته‌خوازیی ئه‌هوودییه‌کان بۆ ئاشتی کراوه. له کتێبی ته‌وڕاتی ئه‌شعیادا هاتووه: خوداوه‌ند کۆتایی به جه‌نگی نێوان گه‌لان دێنێت و ئه‌وان شیره‌کانیان ده‌که‌نه گاسن و رمه‌کانیان دکه‌نه مشار. گه‌لانی دنیا ئیتر له بیری جه‌نگ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نابن.
ئاشتی له ئایینی یه‌هووددا وه‌ک شتێکی وه‌سفکراو له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه باس ده‌کرێت. کاتێ دادگه‌ری و هاوئاهه‌نگی نه‌ک ته‌نیا له‌نێوان خه‌ڵکدا به‌ڵكوو له‌نێوان تاک به تاکی کۆمه‌ڵگه‌دا دێته ئاراوه، ئاشتی مسۆگه‌ر ده‌بێت.
هه‌ندێ له‌و به‌ڵگاندنه ئه‌مرۆژینانه‌ی له فۆڕمی تیرۆریزمدا گه‌ڵاڵه ده‌کرێن دان به‌و بیرۆکه‌یه‌دا ده‌نێن که ئه‌گه‌ر له هه‌موو شوێن و بۆ هه‌موو که‌س نه‌بێت، ئاشتی نایه‌ته‌دی. بایه‌خی ئاشتی لای ئه‌هوودییه‌کان له وشه‌ی سڵاو به زمانی عیبری "شالووم"دا نیشان دراوه. ئه‌م وشه‌یه به‌مانای ئاشتییه.
له تلمووددا (کۆی یاسا شه‌رعی و عورفییه‌کانی یه‌هوود) هاتووه که تاک رێگه‌ی پێدراوه که‌سێک که هه‌ڕه‌شه ده‌خته سه‌ر ژیانی، بکووژێت. ئه‌و یاسایه سه‌باره‌ت به وڵاتیش جێبه‌جێ ده‌کرێت.
پێشه‌وا ئایینییه‌کانی یه‌هوود له سه‌رده‌می که‌ونارادا سێ جری جه‌نگیان که پێویست بوو یه‌هوودییه‌کان سه‌رنجیان بده‌نێ، به‌م جۆره باسکردووه: ا) جه‌نگه پێویسته‌کان: ئه‌و جه‌نگانه‌ی ه فه‌رمانی خوداوه‌ند ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌ک جه‌نگ به‌دژ که‌نعانییه‌کان. ب) جه‌نگه به‌رگرابه‌کان: ئه‌گه‌ر یه‌هوودییه‌کان هێرشیان بکرێته سه‌ر، ئه‌رکه له‌سه‌ریان به‌رگری له خۆیان بکه‌ن. ج) جه‌نگه ئیرادییه‌کان: ئه‌و جه‌نگانه له‌و جۆرانه‌ن که به‌پێی ئامانجگه‌لی باش ئه‌نجام ده‌درێن، کاتێ که ئیتر جێیه‌ک بۆ گفتوگۆ نامێنێته‌وه.
له کتێبی دووهه‌می ته‌وڕاتدا هاتووه که یه‌هوودییه‌کان به‌ر له جه‌نگ ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی بخه‌نه گه‌ڕ. به‌ر له‌و کاره هه‌موو چه‌شنه هه‌نگاوێکی سه‌ربازی به نایاسایی ده‌زانرێت. له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا ته‌نیا سه‌ربازه‌کان ده‌کوژرێن و رێگه به مه‌ده‌نییه‌کان ده‌درێت مه‌یدانی شه‌ڕ به‌جێ بێڵن، به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌هوودی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر مه‌ده‌نییه‌کان وشیارانه له مه‌یدانی جه‌نگدا مانه‌وه پاراستنی گیانی ئه‌وان ئه‌رکی سه‌ربازه‌کان نییه. به‌و جۆره‌ی له فه‌رهه‌نگی تازه‌ی کتێبی پیرۆزدا هاتووه، دوو واتای سه‌ره‌تایی جه‌نگ له کتێبی ته‌وڕاتدا ده‌بیندرێت:
یه‌که‌م، جه‌نگ به‌واتای پێکدادانی چه‌کدارانه و ئه‌ویتر به واتا ئایینییه‌که‌ی له‌نێوان دوو هێزی چاکه و خراپه‌دایه. بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه بێبه‌ری بکرێت.
له کتێبی ته‌وڕاتدا جه‌نگ دانی پێدا ده‌نرێت و خوداوه‌ند وه‌ک شه‌ڕڤانێک وه‌سف کراوه که له کاتی جه‌نگدا رێگه‌ی به یه‌هوودییه‌کان نیشان داوه سه‌رکاوتنیان خه‌ڵات ده‌کا و له به‌رانبه‌ر دوژمنان‌دا پشتگیری‌یان ده‌کات.
هه‌موو سه‌رکه‌وتنه‌کان به مه‌رجێک خودا یار بێت رووده‌ده‌ن. ژماره‌ی هێزه‌کانی سوپا زۆر گرینگ نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا هاوپێی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌جه‌نگێت. به‌هه‌رحاڵ خواستی خودایی ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ی یارمه‌تیی ئه‌و ده‌دن، له هه‌موو چه‌شنه بارودۆخێکی خراپی دارایی و سه‌ربازی بپارێزرێن".
به‌گشتی وانه‌کانی ته‌وڕات سه‌باره‌ت به جه‌نگ گرژانه و زۆر وشکه. له هیچ کتێبێکی ئاسمانی‌دا وه‌ک سه‌فه‌ره‌کانی ته‌وڕات گفتوگۆ له‌سه‌ر جه‌نگ و کوشت‌وبڕ ناکرێت.
له‌هه‌موو به‌نده‌کانیدا یان باس له کوشتن ده‌کرێت یان له‌و زاوزێیانه‌ی جێگه‌ی کوشتار پڕ ده‌که‌نه‌وه. له مێژووی ئایینه‌کندا هیچکات وه‌ک خودای ئایینی یه‌هوود تووشی خوداوه‌ند نابین خودایه‌ک که هێزه‌کانی لیپاولیپه له قین و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، خوداوه‌ندێک که سه‌رکه‌وتن ته‌نیا له تیشکی شیردا ده‌بینێت، خوداوه‌ندێک که هه‌تا چه‌ندین پشت و نه‌وه تۆڵه له تاوانکاران ده‌کاته‌وه. (تاریخ ادیان جلد سوم،ص1216)
ره‌نگه به‌هۆگه‌لی جۆراوجۆری ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و دارایی گه‌لی یه‌هوود بێت که له ته‌وڕاتدا زۆر باس له جه‌نگ و زه‌رووره‌تی جه‌نگ کراوه و ره‌نگیشه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بێت که یه‌هوودییه‌کان بڕوایان به ده‌سته‌بژێریی خۆیان هه‌یه، هه‌موو ئه‌و جه‌نگانه‌ی له ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی یه‌هووددا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن به دادگه‌رانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. (ضیائی بیگدلی،محمد رضا،«مشروعیت جنگ و توسل به زور از دیدگاه حقوق بین الملل»،مجله ی سیاست خارجی،ش دوم،س پنجم،تابستان 1370،ص 389)
حه‌زره‌تی مووسا ده‌ڵێ "خوداوه‌ند پیاوێکی شه‌ڕوانه" و وته‌که‌ی دودیش مانا و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م مانایه‌یه که ده‌ڵێ: " ده‌سته‌کان بۆ جه‌نگ رامده‌هێنن" و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه یه‌هۆوه مزگێنی ئه‌وه ده‌دات که "ده‌تانکه‌مه براوه‌ی هه‌موو گه‌لان مزگێنیی به‌ده‌سته‌وه گرتنی سه‌رجه‌م زه‌وییه‌کانتان ده‌ده‌مێ وبه‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌دا که دیسانه‌وه هه‌ر هی منن ده‌سه‌ڵات ده‌که‌م" و ته‌وڕات گاز ده‌کات "ئه‌گه‌ر ئیسڕائیلییه‌کان ده‌ست به‌سه‌ر که‌نعاندا ده‌گرن ئه‌وه ته‌نیا به فه‌رمانی خوداوه‌نده" (تاریخ ادیان،ج سوم،ص 1226.همچنین جامعه شناسی جنگ:پولمولوژی،ص 9)
به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌ڕای شه‌ڕخوازیی په‌یڕه‌وانی یه‌هوود، جه‌نگ هه‌میشه بۆ یه‌هوودییه‌کان به‌پیت و به‌ره‌که‌ت نه‌بووه به‌تایبه‌ت کاتێ ئه‌وان خۆیان له به‌رانبه‌ر سوپاگه‌لی گه‌وره و به‌هێزتر له خۆیاندا ده‌بینییه‌وه، ئیتر جه‌نگ نه‌یده‌توانی کارێکی باش و به‌سوود بێت.
جگه له‌وه‌ش له ده فه‌رمانه‌که‌ی خوداوه‌ند که بۆ مووسا هاتۆته خواره‌وه، مرۆڤه‌کان بۆ پاکی و ئازاد ئه‌ندێشی رێنمایی کراون و له دزی و شایه‌تیی درۆ و چاوچنۆکی و کوشتن و مرۆڤکوژی دووری کردوونه‌ته‌وه.
فه‌رمانی سێهه‌م سه‌باره‌ت به رێزگرتن و خۆدوورگرتن له هێنانه سه‌ر زمانی به‌رده‌وامی ناوی خوداوه‌نده که نیشانه‌ی پارێزکاری و ئیمانداریی توندوتۆڵی یه‌هوود بوو. له بنه‌ڕه‌ته‌وه حه‌رامه بۆ هه‌ر تاکێکی یه‌هوودی که به‌بێهۆ ناوی یه‌هۆوه بێنێته سه‌ر زمان. فه‌رمانی پێنجه‌م حیکایه‌ت له پیرۆز کردن و رێزگرتن له بنه‌ماڵه‌یه و فه‌رمانی شه‌شه‌م ده‌ستووری ژیانی ئاشتییانه ده‌دات و گه‌لی یه‌هوود بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له کوشتن و مرۆڤکوژی دوورده‌کاته‌وه. (تاریخ ادیان، جلد سوم،ص 1209-1223).
جه‌نگ و ئاکاری جه‌نگ له ئایینی مه‌سیحیداتیۆریی بنه‌ڕه‌تیی مه‌سیحییه‌تی مۆدێرن ئه‌وه‌یه که جه‌نگ که‌متر پاساودراوه‌ته‌وه و پێویسته دووری لێبکرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی جه‌نگی دادگه‌رانه ئاماده بووبێت. که‌سێکی مه‌سیحی ره‌نگه بڕوای وابێت به‌ڵگه پێویسته‌کان بۆ پشتگیری له جه‌نگ گرینگتره له‌و به‌ڵگانه‌ی رێبه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێویستیان پێیانه بۆ جه‌نگ.
گه‌لێک مه‌سیحی هه‌ن که له هه‌موو جۆره جه‌نگێک دووری ده‌که‌ن. ئه‌وه له‌به‌بات چالاکانی بواری ئاشتی یان ئه‌و که‌سانه‌ش به سه‌ختی ده‌توانرێ به‌وه رازی بکرێن که جه‌نگ پاساو دراوه‌ته‌وه، ده‌گونجێت. مه‌سیحییه‌کان ده‌ڵێن باوه‌ڕی دووری‌کردن له جه‌نگ به‌پێی وانه‌کانی مه‌سیح دروست بووه. گرووپه مه‌سیحییه‌کانی که پێداگری له‌سه‌ر دووری‌کردن له جه‌نگ ده‌که‌ن، منۆنیته‌کان و کویکێره‌کانن.
روانگه‌ی مه‌سیحییه‌ت بۆ جه‌نگ، به‌درێژایی مێژووی ئایین گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. له ئینجیل‌دا- کتێبی ئاسمانیی مه‌سیحییه‌کان- خوداوه‌ند، مرۆڤه‌کان به‌هۆی جه‌نگ و به‌کارهێنانی شیر لۆمه ده‌کات و داوایان لێده‌کات لێیان دووربکه‌ونه‌وه.
له ئینجیل‌دا هاتووه: " خه‌نی له‌وانه‌ی ئاشتی ده‌که‌ن چونکا ئه‌وان به کوڕانی خودا داده‌نرێن". (انجیل متی،باب پنجم،ایه 10) عیسای مه‌سیحیش به‌پێی ئه‌و په‌یامه‌ی پێی بوو، مژده‌ده‌ری ئاشتی و میهره‌بانی بوو. له‌م رووه‌وه به‌هۆی به‌کارهێنانی شیره‌وه لۆمه‌ی پیترۆس ده‌کات.
به وته‌یه‌کی تر حه‌زره‌تی مه‌سیح پتر له هه‌رشتێک له‌سه‌ر ئاشتی پشت به ئاشتی ده‌به‌ستێت و پێداگری ده‌کاته‌وه که نابێ زه‌بروزه‌نگ به زه‌بروزه‌نگ وڵام بدرێته‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێ به ئاشتی و دڵاواییه‌وه به‌ره‌نگاری نابه‌کاری و شه‌ڕه‌نگێزی بکرێت.
له‌ڕوانگه‌ی کڵێسا‌ی مه‌سیحییه‌وه جه‌نگ کردارێکی رۆحانییه و ده‌توانێت ته‌نیا به‌دژی شه‌یتان و رۆحی شه‌هوانی و شه‌ڕه‌نگێزی مرۆڤ ئه‌نجام بدرێت.
تیۆلۆژی یان که‌لامی مه‌سیحییه‌تی سه‌ره‌تایی نه‌فره‌تی جه‌نگی به له‌عنه‌ت کردووه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌کان ده‌ست بۆ شمشێر ده‌به‌ن به دڵنیایی به زه‌بری شمشێر له‌ناو ده‌چن.
ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌کان دوژمنی که‌لله ره‌قی وه‌ک روومییه‌کانیان بوو، جه‌نگ و توندوتیژییان حه‌رام کردووه و سه‌رنجی خۆیان به‌لای ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و هاوپشتی راداشتووه.
له سه‌رده‌می کۆنستانتینه‌وه به‌دوا نووسه‌ران و خه‌تیبه مه‌سیحییه‌کان بۆ پێدا هه‌ڵگوتن به ئایینه‌که‌ی خۆیاندا له خوازه جینگی و شه‌ڕوانییه‌کان سوودین وه‌رده‌گرت.
ئه‌و بیرۆکه‌یه که توندوتیژی وه‌ک خۆی خراپ نییه، ده‌توانێ له شێوه جۆراوجۆره‌کانی تیۆریی جه‌نگی دادگه‌رانه‌دا توندوتیژی(جه‌نگ) وه‌ک ئامرازێک له‌به‌رچاو بگیرێت که داد و ئاشته‌وایی به‌رپا ده‌کات.
ره‌نگه لێره به‌دوا بشێ بڵێین مه‌سیحییه‌ت به هیچ شێوه دژی جه‌نگ نییه. هه‌ندێ ده‌ڵێن مه‌سیحییه‌تی مۆدێڕن پێشگریمانه‌یه‌کی له دژی جه‌نگ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانی تر ده‌ڵێن پێشگریمانه‌ی مه‌سیحییه‌تی مۆدێڕن دژی بێدادگه‌رییه و ده‌مارگرژییه‌کان له‌دژی جه‌نگ، به‌ره‌نجامی ئه‌و بێدادگه‌رییه‌ن که له‌کاتی جه‌نگدا دێته‌ئاراوه. ئه‌و روانگه‌یه ده‌ڵێ ئامانجی مه‌سیحییه‌ت په‌ره‌پێدان به ئاشتی و دادگه‌رییه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا: ره‌نگه جه‌نگ هه‌ندێجار ئامرازێک بێت بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یستنی ئه‌و ئامانجه و ده‌سپێکی جه‌نگ ره‌نگه هه‌ندێجار باشتر بێت له بڵاوکردنه‌وه‌ی بێدادی و به‌قوربانی بوونی خه‌ڵکانی بێ‌تاوان.
ده‌توانرێ ئه‌ندێشه‌کانی جه‌نگ و ئاشتی له روانگه‌ی مه‌سیحییه‌کاندا به‌زۆری له به‌رهه‌مه‌کانی سنت ئاگۆستین«saint Augustine» سنت تۆماس ئاکویناس«saint Thomas Aquinas»دا به‌دی برێت.
سنت ئاگۆستین له‌و باوه‌ڕه‌دایه که له دنیادا دادگه‌ری بوونی نییه و ئه‌و یاسایانه‌ی مرۆڤ دایانده‌ڕێژێت له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی دادگه‌رین.
مه‌به‌ست له دادگه‌ری ملکه‌چبوونی مرۆڤه‌کانه بۆ دسیپلین و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش دادگه‌ریی مرۆیی رێژه‌یی ده‌بێت.
سنت ئاگۆستین هه‌روه‌ک زۆر له که‌سایه‌تییه‌کانی به‌ر له خۆی پێداگره له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه که ئاشتی دوا ئامانجی مرۆڤ و ئافه‌ریده‌کانی جیهانه. هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کان به‌پێێ غه‌ریزه‌ی سروشتیی خۆپاراستن و حه‌زی درێژه‌دان به ژیان، بۆ ئاشتی تێده‌کۆشن.
به‌م شێوه‌یه ئامانجی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ئاشتییه و ئاشتی له کۆمه‌ڵگه‌دا بریتییه له رێککه‌وتنی خه‌ڵک له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی رێکوپێک و چوارچێوه‌دار له‌گه‌ڵ یه‌کدا.
ئاگۆستین ئاشتی به په‌یوه‌ندییه‌کی راست و ئه‌رێنی ده‌زانێت و به رێککه‌وتنێکی لۆژیکی ده‌زانێت له‌نێوان دوو هاوبه‌ش یان دراوسێدا بۆ پێکه‌وه ژیان. به‌بڕوای ئه‌و ته‌نیا ئه‌و کاته‌ی دوو هاوبه‌ش یان دوو درواسێ ده‌که‌ونه دۆخی به‌رژه‌وه‌ندیی دژبه‌یه‌که‌وه ،
جه‌نگ روو ده‌دات. .(فاستر،مایکل ب،خداوندان اندیشه ی سیاسی،ترجمه جوا شیخ الاسلامی،تهران انتشارات امیر کبیر،1358،جلد اول،ص 136)
سنت ئاگۆستین بۆ پاساودانه‌وه‌ی جه‌نگ بۆچوونی وایه که نابێ مه‌به‌ست له جه‌نگ ده‌سه‌ڵاتخوازی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خه‌ڵکانی تردا بێت.
ئه‌گه‌ر وڵاتێک ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر وڵاتێکی تر یان زیانی پێبگه‌یه‌نێت، به‌مه‌رجێک ئاماده نه‌بێت قه‌ره‌بووی زیانه‌کانی بۆ بکاته‌وه، ئه‌وا جه‌نگ ده‌بێ روو بدات و کاتێ جه‌نگ زه‌رووری بێت، دادگه‌رانه‌ش ده‌بێت.
له‌ڕاستیدا هه‌ر جه‌نگێک که ئامانجه‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاشتی بێت، دادگه‌رانه‌یه.
سنت ئاگۆستین یه‌که‌م زانای مه‌سیحییه که تیۆریی جه‌نگی مه‌شرووعی له‌ڕوانگه‌ی مه‌سیحییه‌ته‌وه شڕۆڤه و تاوتوێ کردووه.
ئه‌و، ئه‌و جه‌نگانه به مه‌شرووع ده‌زانێت که یان به‌رگرانه‌ن یاخود ئه‌گه‌ریش هێرشبه‌رانه‌ن بۆ قه‌ره‌بووی زیان-چ زیانی مادی و چ رۆحی- به‌ڕێوه ده‌چن.
له دۆخێکی ئاوادا هه‌نگاو نان بۆ وه‌ها جه‌نگێک به حه‌تمی و دادگه‌رانه ده‌زانێت.
"ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه که ده‌بێ جه‌نگ ته‌نیا وه‌ک چه‌کێک بۆ به‌ده‌ستتهێنانی ئاشتیی ئارامی به‌خش به‌کار بهێنرێت..."
ئه‌و به‌ره‌نجامی جه‌نگ، راسته‌وخۆ به به‌رحه‌قیو راستێتیی هۆکاری جه‌نگه‌وه گرێ نادات، ئه‌نجامی جه‌نگ پێده‌چێ پاداشتێک بێت که خوداوه‌ند بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مه‌به‌سته مه‌زنتره‌کان هێناویه‌ته گۆڕێ. دادوه‌ریی کۆتایی له رۆژی سزادا ده‌بێت که رزگاری یان سزای ئاماده‌بووان گه‌ره‌نتی ده‌کات" »(مشروعیت جنگ و توسل به زور از دیدگاه حقوق بین الملل ،مجله سیاست خارجی ،ش دوم،ص389)
تیۆریی جه‌نگی دادگه‌رانه دواتر که‌وته به‌ر سه‌رنجی زانا مه‌سیحییه‌کانی تری وه‌ک توماس ئاکویناسیش.
توماس ئاکویناس وڵامی نیگه‌تیڤ به‌م پرسیاره‌ی "ئایا هه‌نگاونان بۆ جه‌نگ به گوناه داده‌نرێت؟" ده‌داته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی جه‌نگ یه‌که‌م، هۆیه‌کی مه‌شرووعی هه‌بێت، دووهه‌م، حکوومه‌تداره‌کان ئه‌نجامدانی جه‌نگ به پێویست بزانن و پێشنیاری بکه‌ن و سێهه‌مئامانجی جه‌نگ شڕ له‌دژی گه‌نده‌ڵی بێت.
جه‌نگێکی مه‌شرووع ده‌بێ سه‌رجه‌م چوار مه‌رجی هه‌بێت:
1. دادگه‌رانه بێت، واته له‌لایه‌ن په‌رپرسێکی ره‌سمیی جێ متمانه‌وه رابگه‌یه‌نرێت و بڕیارێکی تایبه‌تی نه‌بێت.
2. له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری بێت.
3. رێگه‌یه‌کی تر بۆ گه‌یشتن به ماف له ئارادا نه‌بێت.
4. جه‌نگ، رێبه‌رێکیدادگه‌ری هه‌بێت که بتوانێت دسیپلین و ئاشتیی ده‌سته‌به‌ر بکات.
ئاکویناس به سه‌رنجدان به لایه‌نه مه‌زهه‌بی و ئاکارییه‌کانی جه‌نگ، به ریپێدراوی ده‌زانێت و هاوکاتیش داوا له شه‌ڕوانه‌کان ده‌کات خۆ له کوشتنی ژنان و منداڵان و په‌یمان شکێنی و په‌نابردن بۆ درۆ بپارێزن.
زانا مه‌سیحییه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست و له‌وانیش ئاکویناس به‌گشتی له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌گه‌ر جه‌نگێک مه‌شرووع نه‌بێت، به‌پێی ویژدان و ئاکار مه‌حکوومه. .(مشروعیت جنگ و توسل به زور از دیدگاه حقوق بین الملل ،مجله سیاست خارجی.ش دوم ،ص 390)
ئه‌گه‌ر 300 ساڵی یه‌که‌می سه‌رده‌می مه‌سیحییه‌ت، باوه‌ڕ دووری کردن له جه‌نگ ته‌واو جێکه‌وتبوو، ئه‌و شته له سه‌رده‌می کۆنستانتیندا به‌خێرایی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات.
له‌وه‌به‌دوا ساڵانێکی به‌رده‌وام مه‌سیحییه‌کان له‌و باوڕه‌دا بوون که سوود وه‌رگرتن له جه‌نگ و زه‌بروزه‌نگ بۆ راگه‌یاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایین و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان کارێکی دروسته. ئه‌وان له توندوتیژییان وه‌ک کارێک که وه‌ک خۆی خراپ بێت له‌به‌رچاو نه‌ده‌گرت. ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه جه‌نگه پیرۆزه‌کانی لێكه‌وته‌وه که جه‌نگی خاچپه‌رسته‌کان به باشترین نموونه‌یان دێته هه‌ژمار.
له‌راستیدا سموونه‌ی دیاری جه‌نگه مه‌شرووعه‌کان له‌ڕوانگه‌ی رێبه‌رانی کڵێسا‌ی مه‌سیحییه‌وه له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا، جه‌نگی خاچپه‌رسته‌کانه که فیۆداله ئورووپاییه‌کان به‌ڕێبه‌رایه‌تیی کڵێسا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی (بیت المقد‌س) له موسوڵمانه‌کان ده‌ستیان پێ‌کرد. .(ضیائی ببیگدلی،محمد رضا،حقوق بین الملل عمومی ،جلد دوم،تهران:مولف،1363،ص 41)
به رسته‌یه‌کی کورتی مامۆستا مورته‌زا موته‌هه‌ری باسی جه‌نگ له‌ڕوانگه‌ی مه‌سیحییه‌ته‌وه کۆتایی پێدێنین، ئه‌و ده‌نووسێ:
مه‌سیحییه‌ت ده‌ڵێ به‌گشتی جه‌نگ خراپه و ئاشتی باشه و ئایینێک که له‌لایه‌ن خوداوه‌یه ده‌بێ لایه‌نگری ئاشتی بێت که ئه‌وه شتێکی باشه، نه‌ک لایه‌نگری جه‌نگ که شتێکی خراپه.
مه‌سیحییه‌تی دوێنێ له سۆنگه‌ی ئاکاره‌وه، ئاکاری تایبه‌تی مه‌سیحی، ئاکارێک که به"ئه‌گه‌ر زلله‌یان له‌لای راستیی روومه‌تتدا، لای چه‌پت بگره"وه هاته ئاراوه، ئاکاری لاوازپه‌روه‌ری. به‌ڵام مه‌سیحییه‌تی ئه‌مڕۆ سه‌نگه‌ری خۆی گۆڕیوه، روخساری خۆی گۆریوه، له سۆنگه‌یه‌کی تره‌وه ده‌ڕوانێت و له که‌ناڵێکی تره‌وه دێته ژوور، له‌ڕێگه‌ی مافه‌وه، له‌ڕێگه‌ی مافی سروشتیی مرۆڤه‌وه، له‌ڕێگه‌ی ئازادییه‌وه، له‌و رێگه‌یه‌وه که جه‌نگ به‌گشتی پێچه‌وانه‌ی مافی ئازادییه. .(مطهری،مرتضی،جهاد،ق‌م:انتشارات صدرا،]بی تا[ص23-24)
جه‌نگ و ئاکاری جه‌نگ له ئایینی ئیسلامدا
جه‌نگیش وه‌ک ئاشتی له‌و بابه‌تانه‌یه که له ئایینی ئیسلامدا به تێروته‌سه‌لیی ته‌واوه‌وه باس و تاوتوێ کراوه.
ئیسلام ستراتیژی روونی بۆ کاتی ده‌سپێکی جه‌نگ و چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی جه‌نگ له‌ڕووی ئاکارییه‌وه خستۆته به‌رده‌ست. جه‌نگ له‌کاتی به‌رگری له‌خۆدا، لاکاتی هێرشی وڵاتانی تر بۆ وڵاتی ئیسلامی و کاتێ وڵاتانی تر له‌ئاست موسوڵمانه‌کانی خۆیان سته‌مگه‌ر بن، ده‌بێ بکرێت(واجب).
جه‌نگ ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی رێکوپێک، به خۆپاراستن له زیان گه‌یاندن به خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی،سوودوه‌رگرتن له که‌مترین هێزی پێویست، به‌بێ تووڕه‌یی و هه‌ڵسووکه‌وتی نامرۆیانه له‌گه‌ڵ دیله‌کانی جه‌نگدا به‌ڕێوه بچێت. موسوڵمانه‌کان ده‌بێ به‌پێی پڕه‌نسیپه‌کانی دادی خوداوه‌ندی هه‌نگاو بۆ جه‌نگ بنێن. خودا له سووره‌تی نیسا ئایه‌تی 76دا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و که‌سانه‌ی ئیماندارن، له‌رێگه‌ی خودادا ده‌جه‌نگن و ئه‌وانه‌ی بێ ئیمانن له‌رێگه‌ی (............)، که‌واته ئێوه له‌دژی یارانی شه‌یتان بجه‌نگن (...و لێیان مه‌تردن) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیلانی شه‌یتان (هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی) لاوازه". له ئایه‌تی 39 و 40ی سووره‌تی حه‌جدا هاتووه: رێگه‌ی جیهاد به‌و که‌سانه بدرێت که جه‌نگیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سته‌میان لێکراوه و خودا ده‌توانێ یارمه‌تییان بدات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ناحه‌ق له ماڵ و شاری خۆیان ده‌رکراون، جگه له‌وه‌ی که ده‌یانگوت: "په‌روه‌ردگاری ئێمه خودای تاکانه‌یه" و ئه‌گه‌ر خوداوه‌ند هه‌ندێ که‌س به‌هۆی هه‌ندێ که‌سی تره‌وه نه‌ڕه‌تێنێ، ئه‌وا دێر و که‌نیسه‌کان، په‌رستگاکانی جوو و نسارا و ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی ناوی خودا زۆر تێیاندا ده‌هێنرێت، وێران ده‌کرێن و خوداوه‌ند ده‌ستی ئه‌و که‌سانه ده‌گرێت که یارمه‌تی ئه‌و ده‌ده‌ن (و به‌رگری له ئایینه‌که‌ی ده‌که‌ن)، خودا هێزان و نه‌شکێنه. هه‌روه‌ها له ئایه‌تی 75ی سووره‌تی نیسادا ده‌فه‌رموێت: بۆچی له‌رێگه‌ی خودادا و (له‌رێگه‌ی)ئه‌و پیاو و ژن و منداڵانه‌ی (به‌ده‌ستی سته‌مگه‌ران) بێهێزکراون) ناجه‌نگن؟ هه‌مان ئه‌و که‌سه سته‌ملێکراوانه‌ی که ده‌ڵێن: "خودایه له‌و شاره (مه‌که)، که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مگه‌رن، ده‌ربازمان بکه و له‌لایه‌ن خۆته‌وه سه‌رپه‌رشتێکمان بۆ دابنێ، یار و یاوه‌رێکمان بۆ بنێره.
قورئانی پیرۆز له گه‌لێک ئایه‌تدا موسوڵمانان بانگهێشت ده‌کات بۆ پێکه‌وه هه‌ڵکردن و دووری کردن له ناکۆکی و مرۆڤه‌کان دوور ده‌کاته‌وه له مه‌ترسییه شه‌یتانییه‌کان.
بیرۆکه‌ی جه‌نگی بێکۆتا و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی سنوورێک بۆی، ته‌واو شتێکی نائیسلامییه. هه‌روه‌ک له سووره‌تی مانگاشدا له ئایه‌تی 190دا هاتووه: ...و له‌رێگه‌ی خودادا، له‌دژی ئه‌وکه‌سانه بجه‌نگن که له‌گه‌ڵتان به‌شه‌ڕدێن و له سنوور تێنه‌په‌ڕن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیکه‌رانی خۆش ناوێت.
ئیسلام ئایینێکه که پشتی ئاشتی و ئارامی ده‌گرێت و دۆزه‌خ به سزای که‌سانێک ده‌زانێت که بێ‌تاوانێک ده‌کووژن. خوداوه‌ند له قورئاندا له سووره‌تی مائیده، ئایه‌تی 32 ده‌فه‌رموێت: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه، به به‌نی ئیسرائیمان راگه‌یاند هه‌رکه‌س مرۆڤێک بێ ئه‌وه‌ی که‌سێکی کوشتبێت یان گه‌نده‌ڵییه‌کی له‌سه‌ر زه‌وی لێ روودابێت، بکووژێت، وه‌ک ئه‌وه وایه که هه‌موو مرۆڤه‌کانی کوشتبێت و هه‌رکه‌س مرۆڤێک له مردن رزگار بکات، وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی زیندوو کردبێته‌وه و نێردراوانی ئێمه به‌ڵگه‌ی روونیان بۆ به‌نی ئیسرائیل هێنایه‌وه، به‌ڵام زۆریه‌ک له‌وان له‌پاش ئه‌ویش له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ر ده‌ستدرێژی و زیاده‌ڕۆییان کرد.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئیسلام جه‌نگ ته‌نیا بۆ ئه‌و که‌سانه به رێگه‌پێدراو ده‌زانێت که که‌وتوونه‌ته به‌ر سته‌م و هێرش یان له گه‌ل و بنه‌ماڵيی خۆیان راونراون.
فه‌رمانی ئه‌و کاره‌ی به‌و به‌و که‌سانه داوه و مزگێنی سه‌رخستنی پێبه‌خشیون و وه‌ها جه‌نگێکی به کوشتن له‌پێناو خودادا ناودێر کردووه.
به‌م پێیه فه‌رمان به‌و که‌سانه ده‌دات: له‌رێی خودادا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه بجه‌نگن که سته‌متان پێ ره‌وا ده‌بینن یان ده‌تانکووژن. هاوکات خه‌ڵکیش له سته‌مگه‌ری دوور ده‌خاته‌وه و فه‌رمانیان پێده‌دات: "ده‌ستدرێژی و سته‌مگه‌ری مه‌که‌ن، به‌ڕاستی که خودا سته‌مگه‌رانی خۆش ناوێت"
قوڕئان ته‌نیا پاڵنه‌ره شایانی سه‌رنجه‌کان به ئامانجی جه‌نگ ده‌زانێت، نه‌م کاپاشتی دنیایی. هه‌روه‌ک خودا له قورئانی پیرۆز سووره‌تی نیسا ئایه‌تی 74دا ده‌مه‌رموێت: ئه‌و که‌سانه‌ی ژیانی دنیایان به‌و دنیا فرۆشتووه، ده‌بێ له‌ڕێی خودادا بجه‌نگن و ئه‌و که‌سوی لوڕێی خودادا شه‌ڕ بکات و بکوژرێت یان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، پاداشتێکی گه‌وره‌ی ده‌ده‌ینێ.
له ئایه‌ته‌کانی 190-194 له سووره‌تی مانگادا سه‌ره‌تا فه‌رمان ده‌رکراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی و پێداگری له‌سه‌ر پێویست بوونی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ران کراوه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به ئاژاوه‌گێڕی و ئاژاوه‌گێڕیش که له‌راستیدا شه‌ڕ و ململانێێه له‌دژی بانگهێشت(بانگهێشی ئایینی ئیسلام)، وه‌ک خۆکوشتن به‌ڵکوو له‌ویش خراپتر وه‌سف و پێناسه کراوه.
هاوکات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که چونکه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له فه‌رمانی جه‌نگ بۆ کوشتن، کوشتار و خوێنڕشتن نییه، که‌واته ئه‌گه‌ر که‌سانێک که ده‌ستیان هه‌یه له کوشتن و ئاژاوه‌نانه‌وه‌دا، با ده‌ست له ئاژاوه‌گێڕی و کوشتن هه‌ڵگرن، ئێوه‌ش به‌ڵێ بکه‌ن بۆ لێبورده‌یی و سۆزی و خودا و ده‌ستدرێژییان مه‌که‌نه سه‌ر.
موسوڵمانان رێگه‌ی هێرش بردنه سه‌ر سه‌ربازه برینداره‌کانیان پێنه‌دراوه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌سی بریندار درێژه به جه‌نگ بدات.
روانگه‌ی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به جه‌نگ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی (ناسه‌رباز) له حه‌دیسێکدا به‌م شێوه‌یه هاتووه که له جه‌نگێکدا حه‌زره‌تی محه‌مه‌د ژنێک ده‌بینێت کوژراوه و ئه‌وکاره نه‌رێ ده‌کات. کاتێ دوژمن تێکشکاوه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ده‌مێیننه‌وه ده‌بێ وه‌ک دیلی جه‌نگ ده‌ستبه‌سه‌ر بکرێت و خپ له کوشتنیان بپارێزن.
ئیسلام بۆ ده‌سپێک، به‌رفراوانی و ماوه و ئه‌وپه‌ڕی جه‌نگیش ئاست و سنووری –لانیکه‌م راده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه- دیاری کردووه و به‌زاندنی ئه‌و سنووره‌ی به ده‌ستدرێژی، ئاژاوه‌گێڕی و پێچه‌وانه‌ی ئیمان زانیوه و زیاتر له‌وه‌ی هانی جه‌نگ بدات، درێژه‌دان و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی و سنوور به‌زێنیی نه‌رێ کردووه.(مانگا،190)
قورئان ته‌نانه‌ت رێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ هێرش و جه‌نگ له‌دژی کافر و بێدینه‌کان به موسوڵمانان نادات و موسوڵمانان له جه‌نگ به‌دوور ده‌خاته‌وه و پێشنیاریان پێده‌کات له ئاست ئه‌واندا دادگه‌ری و چاکه‌کاری بنوێنن.
به دڵنیایی ده‌توانین بڵێین له‌کۆی 260 ئایه‌ت سه‌باره‌ت به جیهاد له قوڕئان‌دا ته‌نانه‌ت یه‌ک ئایه‌تیش نییه که رێگه‌ی جه‌نگ و هێرش به موسوڵمانه‌کان پێشنیار کرابێت یان رێگه به موسوڵمانان درابێت که هه‌نگاو بۆ ده‌ستپێکی جه‌نگ هه‌ڵبهێننه‌وه، به‌ڵکوو ده‌سپێشخه‌ری له جه‌نگ و ده‌ستدرێژیدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ کافره‌کان و په‌یمانشکێنی و هێرشه‌کانی ئه‌وان به هۆکاری به‌رگری و هه‌روه‌ها مۆڵه‌تێک بۆ جه‌نگ دێنێته هه‌ژمار. (ممتحنه،9)
ده‌توانین له‌م باسانه بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه که هۆی به‌ڕێگه پێدراوزانینی جه‌نگ له ئیسلامدا ته‌نیا بۆ رێگرتن له سته‌م و بێدادییه و ئه‌گه‌ریش موسه‌ڵمانان هان ده‌دات بۆ ئه‌و کاره، ته‌نیا له‌به‌رچاوگرتنی چوارچێوه و یاسا خوداوه‌ندیه‌کانی له‌به‌رچاوه.
به‌واتایه‌کی تر، ئامانجی راسته‌قینه و دوا هۆکاری جه‌نگ له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه ئاشتییه، به‌م پێێه رێگه‌پێدراویی جه‌نگ ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌دایه که له موسوڵمانان کراوه و رێگرتن له وه‌ها سته‌مێک له‌ڕێگه‌ی خۆ پڕچه‌ک کردن و دانوستانی سیاسی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازییه‌وه ده‌کرێت.
له ئیسلامدا جه‌نگێک مه‌شرووعه که هاوتا و هاوواتای جیهاد بێت، واته جیهاد له‌ڕێگه‌ی خودادا.
جیهاد، ئه‌گه‌ر به مانای تێکۆشان له‌به‌رچاو بگرین، یاخود به‌مانای پراتیک کردن و هاسان و هه‌موارکردنی کێشه‌کان بزانین، ماناس وشه‌یی جیهاد هه‌وڵ و تێکۆشانی شێلگیرانه‌یه تا ئه‌و جێیه‌ی توانایی مرۆڤ بڕ ده‌کات. سه‌رجه‌م جیهاد له گۆشه‌نیگاگه‌لی جۆراوجۆره‌وه به مانای به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ دوژمن له‌ڕێگه‌ی خودادایه، یان جه‌نگێکی پیرۆزه له‌ڕێگه‌ی ئایین و له‌رێگه‌ی هه‌ق و به‌رگری له ئازادییه باڵا ئیسلامییه‌کاندا. (شلتوت،شیخ محمود؛جنگ و صلح در اسلام؛ترجمه شریف رحمانی،تهران:بعثت؛1354،ص59)
جیهاد له ئیسلامدا ته‌نیا به‌مانای به‌ربه‌ره‌کانێ له‌پێناو باڵاکردنی وشه‌ی ئیسلامدا به‌کار ناهێنرێت، به‌ڵکوو به‌مانا به‌رفراوانه‌که‌ی خۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش ده‌گرێطه‌وه که رێنوێنی و ئاراسته‌کرن به‌شێکه له‌وان.
مانای فیقهی و یاسایی جیهاد، تێکۆشانی تاکه له‌ڕێگه‌ی خودادا، واته ریکلام بۆ ئیمان و بڵاوکردنه‌وه‌ی فکری خوداپه‌رستی و باڵاکردنی وشه‌ی هه‌قه له جیهاندا. (مشروعیت جنگ و توصل به زور...؛مجله سیاست خارجی ،ش ذوم،ص 319)
به گوێره‌ی دێهخودا، جیهاد وه‌ک زانست هه‌روه‌ها "به یه‌کێک له به‌شه‌کانی فیقهی ئیسلامی ده‌ژمێردرێت که له‌وێدا بڕیاره شه‌رعییه‌کان و پرسه‌کانی باس ده‌کرێن و هه‌ندێجار بواره ئاسایی و یاسا بڕیارده‌رانه‌کانی له کتێبگه‌لی سه‌ربه‌خۆدا باس ده‌کرێن و ده‌خرێته رێزه‌ی کۆمه‌ڵێک زانستی وه‌ک له‌شکرکێشی و زانستی که‌لوپه‌لی جه‌نگی ده‌خرێته به‌ر باس و لێدوان. .(لغت نامه ی دهخدا،تهران:دانشگاه تهران،1345،ج 5،ذیل کلمه جهاد)
له کۆی نووسینی نووسه‌را و توێژه‌ران که به سوودوه‌رگرتن له قورئان و (نه‌هجولبه‌لاغه) و گێڕانه‌وه و حه‌دیسه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام، وا ده‌رده‌که‌وێط که جیهاد دوو جۆره: یه‌که‌م، جیهادی مه‌زن(اکبر)واته جیهادی ده‌روونی که بریتییه له خه‌باتی به‌رده‌وام له‌به‌رانبه‌ر نه‌وسدا که له‌هه‌موو کاتێکدا له‌سه‌ر موسوڵمانه‌کان فه‌ڕزه و دووهه‌م جیهادی بچووک(اصغر) که به‌مانای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کافران و خودانه‌ناسان و بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستڕاگه‌یشتنه به "گه‌لێکی یه‌کانگیر".
جیهاد لێره‌دا به سه‌رنجدان به ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئێمه پرسه سه‌ربازییه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌مان جۆری دووهه‌می جیهاده واته جیهادی بچووک.
به‌گشتی به‌هه‌ندێ که‌س جیهادیبه‌سه‌ر دوو جۆردا واته، جیهادی موسوڵمانان له‌گه‌ڵ ناموسوڵمانه‌کان و جه‌نگی موسوڵمانان له‌دژی موسوڵمانان دابه‌ش کردووه.(جنگ صلح در اسلام؛ص 31)
هه‌ندێ که‌سی تر جیهادی بچووک به‌سه‌ر سێ جۆردا دابه‌ش ده‌که‌ن:
1. جیهاد له‌گه‌ڵ کافره‌کان:
هه‌ڵسووکه‌وتی ئیسلام له‌گه‌ڵ کافری حه‌ربی ( بێ کتێب) و کافری کتێبی (کتێبدار) جیاوازه.
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی کتێب‌دا ده‌بێ به فه‌رمانی پێشه‌وای دادگه‌ر یان نوێنه‌ری ئه‌و جیهاد بکرێت تا ئه‌و کاته‌ی تێکه‌ڵ به ئیسلام بن یان رازی بن به دانی (جزیه) و ئه‌م جیهاده واجبی ته‌واوکاره، له‌حاڵێکدا له فیقهی شیعه‌دا بۆ جیهاد له‌دژی کافری حه‌ربیش پێویست به فه‌رمانی پێشه‌وای دادگه‌ر هه‌یه. جیهادی حه‌ربی، جیهادی سه‌ره‌تاییشی پێگوتراوه. کافری حه‌ربی دوو رێی زیاتر له‌به‌رده‌ستدا نییه: یان بێته سه‌ر ئایینی ئیسلام یان خۆ بداتت به‌ده‌م جه‌نگه‌وه.
2. جیهادی ناوخۆیی:
بریتییه له جه‌نگ له‌گه‌ڵ یاسا شکێن و یاخی و شه‌ڕه‌نگێز و دووڕووه‌کان و هه‌ر هێزێکی تر که چالاکیی پڕوپاگانده‌یی یان کرده‌کییه‌که‌ی ببێته هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئاژاوه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا یان به زیانی ئیسلام بێت.
مه‌رجی روودانه‌که‌ی فه‌رمانی پێشه‌وای دادگه‌ر یان نوێنه‌ره‌که‌یه‌تی و له‌کاتی نه‌بوونیدا به پشت به‌ستن به بڕیاری خاوه‌ن بڕیار یان سه‌رۆکی حکوومه‌تی ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌چێت. شه‌ڕ له‌دژی راپه‌ڕیوانی چه‌کدار یان یاخییه‌کان ئه‌رکه له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێک.
3. جیهادی به‌رگرانه:
له‌م جۆره‌ی جیهاددا پارێزگاری و پاراستنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی له‌به‌رچاوه. له جیهادی به‌رگرانه‌دا هه‌ندێجار به‌رگری له کیانی ئیسلامی له به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژیی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریدا ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ندێجار به مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی داگیرکه‌ران.
له وڵاتی ئیسلامی یان بۆ پاراستنی گیان و ماڵی موسوڵمانان به‌ڕێوه ده‌چێت
ئه‌م جۆره‌ی جیهاد له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانان به هه‌ر شێوه و جۆر و چۆنیه‌تییه‌که‌وه ئه‌رکه و پێویست به فه‌رمانی پێشه‌وا ناکات. ( تاریخ و مقررات جنگ در اسلام،ص 257 و همچنین ر.ک .:سوره ی حج،آیات 39 و 40)
له‌هه‌رحاڵدا مه‌به‌ست له جه‌نگ به جیهادی ناوخۆیی یان به‌رگرییه‌وه و هه‌بوونی سوپا وه‌ک ئامرازی ئه‌نجامدانی، ره‌واندنه‌وه‌ی سته‌م و چاره‌سه‌ی ئاژاوه و پشتگیری له ماف و ئازادییه‌کان و گیان و ماڵ و نیشتمانه و موسوڵمانه‌کان ده‌بێ هه‌میشه ئاماده‌ی جه‌نگ بن.
جه‌نگ و ئوخلاقی جه‌نگ له ئایینی هیندوودائایینی هیندوو سه‌ره‌کیترین ئایینی هیندستانه. جیاوازیی زۆر له نه‌ریته‌کانی ئه‌و ئایینه له‌نێوان هیندییه‌کاندا هه‌یه، به‌ڵام نه خاڵه سه‌ره‌کییه‌کاندا پێکه‌وه هاوبه‌شن. ئایینی هیندووش وه‌ک ئایینه‌کانی تر جه‌نگ و توندوتیژییان نه‌رێ کردووه. شه‌رمه‌زارکردنی توندوتیژی له وانه‌کانی ئاهیسمادا(هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کان به هه‌موان به‌سته‌ن و پیرۆزن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نابێ هیچ بوونه‌وه‌رێک بکوژرێت) به‌دی ده‌کرێت.
ئایینی هیندوو له‌و باوه‌ڕه‌دایه که توندوتیژی له به‌رگری که‌سانه‌دا کێشه ئاساییه. له کتێبی پیرۆزی هیندووه‌کاندا"ریگ ڤیدا" هاتووه چه‌که‌کانتان بگوڕ بێت بۆ راوه‌دوونانی هێرشبه‌ران، بازۆڵه‌تان له‌هه‌مبه‌ر دوژمنانتان به‌هێز بێت، لێگه‌ڕێن ئاگرتان پڕشانازی بێت، نه‌ک هه‌ڵه‌کار و دیسانه‌وه‌ش له "ریگ ڤیدا"دا هاتووه تیری ژه‌هراوی مه‌هاوێژن، هێرش بۆ نه‌خۆش و به‌ساڵاچووان نه‌به‌ن، له‌پشته‌وه هێرش مه‌که‌ن و له‌درێژه‌دا هاتووه هه‌رکه‌س سه‌رپێچی له‌م یاسایانه بکات ده‌چێته دۆزه‌خ. یه‌کێکی تر له وانه‌کانی ئایینی هیندوو چیرۆکی "ئارجونا"یه. ئارجونا بڕیاری دا بڕوا بۆ جه‌نگ، به‌ڵام به‌وه‌ی زانی که لایه‌نی به‌رانبه‌ر هاورێ و خزمه‌کانی ئه‌ن. ئه‌و نه‌یده‌ویست ئه‌و که‌سانه بکووژێت که خۆشی ده‌وێن، به‌ڵام کریشنا رازی کرد بچێته جه‌نگ. کریشنا به ئارجونای گوت ده‌بێ له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه بچێته جه‌نگ: ئه‌وه ئه‌رکی تۆیه که بچیه جه‌نگ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ به شه‌ڕوان له‌دایک بووی، توندوتیژیی جه‌نگ ته‌نیا له‌شی تۆ بریندار ده‌کات، نه‌ک رۆحت، له‌به‌ر ئه‌وه کوشتن له جه‌نگدا هه‌ڵه نییه و هیچ هۆیه‌ک نییه بۆ نه‌کوشتنی دوژمن له جه‌نگدا، که‌واته شه‌ڕوان نابێ به کوشتنی دوژمنه‌که‌ی داخ له‌دڵ بێت.
جه‌نگ و ئاکاری جه‌نگ له ئایینی سیک دا
له ئایینی "سیک"یشدا واتای جه‌نگی دادگه‌رانه به‌دی ده‌کرێط و له زمانی سه‌نسکریتدا Dharam Yudh ی پێده‌گوترێط که به مانای جه‌نگ بۆ به‌رگری له دادگه‌ری و چاکه‌کارییه. له وه‌ها جه‌نگێکدا ده‌بێ جه‌نگ وه‌ک دوا رێگه‌چاره دابنرێت، پاڵنه‌ری جه‌نگ نابێ تۆڵه یان دوژمنایه‌تی بێت. سوپا نابێ سه‌ربازی به‌کرێگیراوی تێدا بێت، سوپا ده‌بێ رێکوپێک بێت، که‌مترین هێزی(سه‌رباز) تێدا به‌کار بهێنرێت، مه‌ده‌نییه‌کان(ناسه‌ربازه‌کان) نابێ زیانیان پێبگات، دوژمن نابێ تاڵان بکرێت، مابێ نیشتمان به‌ربڵاو و فراوان بێت، داراییه‌کان ده‌بێ بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان.
ئه‌م بۆچوونه هاوشێوه‌ی تیۆریی جه‌نگی دادگه‌رانه‌یه که له خۆراوا جێکه‌وتووه. سیکه‌کان هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌دان که پێویسته رێککه‌وتن و ئاگربه‌ست ده‌بێ ئابڕوومه‌ندانه بێت. نابێ هیچ شوێنێکی ئایینی و په‌رستگایه‌ک زیانیان پێبگات. جیاوازیی گرنگی باوه‌ڕی سیکه‌کان له‌گه‌ڵ تیۆریی جه‌نگی دادگه‌رانه ئه‌وه‌یه که سیکه‌کان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌گه‌ر جه‌نگ دادگه‌رانه‌یه ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ چه‌شنه ئه‌گه‌رێکی سه‌رکه‌وتنیش له جه‌نگدا به‌دی نه‌کرێط. ئه‌گه‌رچی سیکه‌کان به‌توندی پشتگیری له‌و هه‌نگاوانه ده‌که‌ن که په‌ره به مافی مرۆڤ ده‌ده‌ن و له‌نێوان ئایین و وڵات‌دا هاوئاهه‌نگی پێکدێنن.
له وانه‌کانی "گووروونانگ"(گووروونانگ به مانای پێشه‌وای ئایینییه) بنه‌ماداڕێژی ئایینی سیک له سه‌ده‌ی 16دا، ئایینی سیک ئایینی ئاشتییه. ئه‌و نووسیویه‌تی: هیچکه‌س دوژمنی من نییه،هیچکه‌س نامۆ نییه، من له‌پاڵ هه‌موان به ئاشتییه‌وه ده‌ژیم، خودا یارمه‌تیم ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌فره‌ت و ده‌مارگیری دوورکه‌ومه‌وه. له سه‌رده‌می گۆرۆی پێنجه‌م "ئارژان دۆ"دا ئایینی سیک به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو سه‌ربازی بۆوه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا له‌وه‌ڵامی ئه‌و هه‌نگاوانه‌دا روویدا که به مه‌به‌ستی سه‌رکوت کردنی ئه‌و ئایینه‌یان بوو. شه‌شه‌م کۆرۆ"هار گۆبایند" گوتی توندوتیژی هه‌ندێجار بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و پشتیوانی له بێتاوانه‌کان پێویسته. ده‌هه‌م و دوایین گۆرۆ "گۆبایند سینگ" سیکه‌کانی ئه‌رکبار کرد که له دژی دومنکاری بجه‌نگن: کاتێ هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی شکست دێنن، بریسکه‌ی پۆڵا یاساییه و شیر هه‌ڵکێشان مافه.
جه‌نگ و ئاکاری جه‌نگ له ئایینی بوودادا
توندوتیژی له هزر و هه‌ڵسوکه‌وتی بووداییدا بوونی نییه. یه‌که‌م یاسا له پێنج یاسای ئایینی بوودا ئه‌وه‌یه که په‌یڕه‌وانی ئایینی بوودا ده‌بێ خۆ له کوشتن و زیان گه‌یاندن به زینده‌واره‌کان بپارێزن. ئایینی بوودا نه‌ریتێکی ئاشتی ئامێزه. له ده‌قه پیرۆزه‌کانی بوودادا هیچ خاڵێک له‌سه‌ر پشتگیری له به‌کارهێنانی توندوتیژی له ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری ناکۆکییه‌کاندا باس نه‌کراوه: له‌کاتی جه‌نگدا هه‌ستی میهره‌بانی له‌خۆتاندا په‌ره‌پێبده‌ن، یارمه‌تی زینده‌واره‌کان بده‌ن و له حه‌زی شه‌ڕ خۆ بپارێزن، که‌سایه‌تییه‌کانی وه‌ک "دالایی لاما"ش (که براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتییه) له که‌لام و کرداردا به‌ڵێن و پابه‌ندیی ئایینی بوودایان به ئاشتی ده‌رخستووه: نه‌فره‌ت به نه‌فره‌ت ناشۆرێته‌وه، نه‌فره‌ت ته‌نیا به خۆشه‌ویستی له‌ناو ده‌چێت. ئه‌مه به یه‌کێک له یاسا که‌وناراکان دێته هه‌ژمار. زۆر له بووداییه‌کان خۆیان له تێکه‌ڵبوون به سوپا له هه‌ر حاڵه‌تێکدا بێت به‌دوور ده‌گرن.
یاساکانی بوودا رێگه‌ی به په‌یڕه‌وه‌کانی ئه‌و ئایینه داوه به‌رگری له خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام بووداییه‌کان کوشتنیان لێ حه‌رام کراوه، ته‌نانه‌ت بۆ به‌رگری له خۆشیان. وڵاتانی بوودایی له‌ڕاستیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و کێشه ئاکارییه‌دا رووبه‌ڕوون که چلن به‌بێ شکاندنی بنه‌ماکانی دژی توندوتیژی به‌رگری له مافی هاوڵاتییان بکه‌ن، به‌ڵام له ئایینی بوودادا چه‌ندین موونه له ئاماده بوونی بووداییه‌کان له کرده‌وه‌ی توندوتیژیدا هه‌یه: له سه‌ده‌ی چوارده‌دا شه‌ڕوانه بووداییه‌کان شۆڕشێکیان خسته رێ که راوه‌دوونانی مه‌غۆله‌کانی چین له چین لێکه‌وته‌وه، له ژاپۆن، رێبه‌ری بووداییه‌کان مێدیته‌یشنیان فێری شه‌ڕوانه سامۆڕاییه‌کان کردووه که به‌شتر بجه‌نگن. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مامۆستاکانی (زێن)ی ژاپۆنئ بۆ پشتیوانی له جه‌نگه ژاپۆنییه‌کان نووسییان: له سێریلانکای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مامۆستایانی (زێن)ی سه‌باره‌ت به جه‌نگه ناوخۆییه‌کانی ژاپۆن چه‌ند بابه‌تێکیان نووسی، له سێریلانکیا سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م جه‌نگی ناوخۆیی له‌نێوان زۆرینه‌ی بووداییه سیلانییه‌کان و که‌مینه هیندووه سیلانییه‌کان و که‌مینه‌ی هیندووی تامیلی له‌به‌رچاو بگیرێت که تیایدا په‌نجاهه‌زار که‌س کوژران.
ژێده‌ره‌کان:
مقاله ی فلسفه ی جنگ"اثر دکتر موزلی به ترجمه ی قدرت الله قربانی –شماره ی 41 ماهنامه نگاه"
کتاب:جنگ وصلح –بررسی مسایل نظامی و استراتژیک معاصر-دکتر سید علیرضا ازغندی- تهران:انتشارات سمت-1384
سه‌رچاوه:
http://bashgah.net/pages-
+ نوشته شده در 2009/9/8 ساعت 15:40 توسط عه‌تا جه‌ماڵی
|