جه‌نگی سایبێر
أ. چاخه‌کانی مێژوو
ميَژوو به‌شێوه‌ی عه‌ره‌بانه‌یه‌که که مرۆڤ به‌سواری پشتی خۆی به‌ره‌و پێش ده‌بات. ئه‌وه که هه‌وساری ئێستره‌کانی ئه‌م عه‌ره‌بانه‌یه به‌ده‌ست کێوه‌یه و ئه‌و مه‌نزڵگه‌ی ئه‌م ءه‌ره‌بانه‌یه کوێێه، باسێکه که له فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا ده‌بێ باسی لێوه بکرێت و ئه‌وه‌ش له توانای ئه‌م یاداشته به‌ده‌ره.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا رابوردووه، ئه‌وه ده‌رده‌خات که مرۆڤ به درێژایی ژیانی خۆی سێ قۆناغی سه‌ره‌کیی تاقی کردۆته‌وه که هه‌رکامله‌م قۆناغانه له ناو خۆیاندا دابه‌شکاری و فاکته‌رگه‌لی تایبه‌تیان هه‌یه. توێژینه‌وه و تاوتوێی ئه‌و سه‌رده‌مانه و ئه‌زموونه‌کانی چاخه‌کانی رابردووی ژیانی مرۆیی له‌م رووه‌وه گرنگه که توانستی به‌ڕێوبه‌رێتی و ئاراسته‌کردنی داهاتوو ده‌به‌خشێته مرۆڤ. چ جای ئه‌و هه‌وڵ و تێکۆشانانه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌تاڵن له توێینه‌وه‌گه‌لی بنچینه‌یی له‌و چه‌شنه سه‌ر به‌ره‌و هیچ ده‌نێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ڵایه‌که له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و شته‌ی سه‌روده‌می به‌سه‌ر چووه و رێکه‌وتی نابه‌کار بوونی گه‌یشتووه و چ جای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌وڕه‌س و که‌متوانایانه‌ی به سوود وه‌رگرتن له "رابردووناسی" پێیان ناوه‌ته ناو جه‌رگه‌ی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه. به‌ڵام ئه‌و سێ قۆناغه ئه‌مانه‌ن:
1. سه‌رده‌می نه‌ریتی: دیارترین فاکته‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه ژیانی له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی "کشتوکاڵه"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌وو ده‌سه‌ڵآتی کۆمه‌ڵگه له خاوه‌ندارێتیی "زه‌ویی به‌پیت"دا کورت ده‌بۆوه. جه‌نگه‌کان و شه‌ڕه‌کان له‌سه‌ر په‌ره پێدان به مه‌زراکان بوون! چ جای ئه‌وه‌ی ساڵانێکی زۆر کوشت و کوشتار ده‌کرا له‌سه‌ر زه‌وی کشتوکاڵی. هه‌ر ئه‌م چاخه بوو که بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به فیۆدالی لێکدایه‌وه. ئه‌رباب هه‌مان خاوه‌ن زه‌وی بوو و ره‌عیه‌ت ئه‌وه بوو که جگه له بێڵ و قوڵینگ و ده‌ستی تۆ‌و وه‌شێن هیچی تری نه‌بوو.
2. سه‌رده‌می پیشه‌سازی: سه‌رده‌می پیشه‌سازی یان مۆدێڕن، وه‌ک گۆڕانێک له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤدا خۆ ده‌نوێنێت. به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می نه‌ریتی که توانایی ده‌وڵه‌ت-شاره‌کان له به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی خام و سه‌ره‌تایی خۆراکدا کورت ده‌بۆوه له سه‌رده‌می مۆدێڕن‌دا باس باسی تێکنۆلۆژیایه‌ک بوو که له‌سه‌ر سروشت ئه‌نجام ده‌درا.
هێرشی له وه‌سف نه‌هاتووی مرۆڤ بۆسه‌ر سروشت و ده‌سته‌مۆکردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هه‌ن، له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن. ئه‌م گۆڕانه هێنده له چاره‌نووسی مرۆڤدا کاریگه‌ر بوو که زۆربه‌ی زانایان وه‌ک "شۆڕشی پیشه‌سازی" ناودێریان کردووه. گه‌شه‌سه‌ندنی ماشێن له سه‌رده‌می پیشه‌سازیدا به‌ڕاده‌یه‌ک سه‌رسامکه‌ر و حه‌په‌سێنه‌ر بوو که ورده‌ورده ماشێنه‌کان ته‌نگیان به ژیانی مرۆڤ هه‌ڵچنی و به کرده‌وه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا مرۆڤی تێکشاند.
لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌توانرێت له سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ببیندرێت، به‌ڵام ورده ورده هه‌تاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌ره‌و ئاوابوون چوو.
3. سه‌رده‌می پاش پیشه‌سازی: سه‌رده‌می پۆست مۆدێڕن یان پاش پیشه‌سازی به تێپه‌ڕین له قۆناغی پیشه‌سازی به‌دیهات. له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ویره‌ویری به ته‌وه‌ربوونی توخمێکی تر هاته گوێ. ئه‌م توخمه که له هه‌مان سه‌رده‌می پیشه‌سازیدا به‌بایه‌خ بوونی خۆی سه‌لماندبوو، ورده‌ورده به پێ خستنه ساو سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک، پێگه‌ی خۆی داکوتا و هێنده چووه پێش که کۆتایی به سه‌رده‌می پیشه‌سازی هێنا و مرۆڤی هێنایه سه‌رده‌می پاش مۆدێڕن یان پاش پیشه‌سازییه‌وه.
ئه‌م توخمه به‌نرخه ناوی زانیارییه و نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که مرۆڤ هه‌وڵی خۆی خه‌رجی ده‌رخستنی ئه‌و له سه‌رجه‌م پانتا سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کاندا کردووه. بێگومان هه‌موو کارێک پێویستیی به ئامرازه و ئامرازی به‌ڕاستگه‌ڕانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌ڕاستی زانیاری، تێکنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌کانه. هۆی ئاماژه به بکه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان له پاڵ زانیاری، له‌ڕووی پێگه‌ی تایبه‌تیی ئه‌وه له گه‌شه و پێگه‌یشتندا. په‌یوه‌ندی و به‌دوای ئه‌ویشدا ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندیکردن، له هه‌مان سه‌ره‌تاوه به توخمگه‌لی گرنگ و حه‌یاتی ده‌هاتنه هه‌ژمار و ده‌توارێت بگورتێت ئه‌گه‌ر نه‌بوونایه مرۆڤ هیچکات نه‌یده‌توانی به‌ـ راده‌یه له گه‌شه و باڵاکردنی خۆی بگات.
ده‌توانرێت لووتکه‌ی ئه‌م گه‌شه و باڵا کردنه له سه‌رهه‌ڵدانی تۆڕه‌کانی گه‌یاندنی زانیاریی کۆمپیووتێریی جیهانیدا بزانرێت که له ساڵانی نه‌وه‌دی زایینی به‌دوا، گۆڕانێکی بنچینه‌ییان له دوو بواری کۆمپیووتێر و ته‌له‌فووندا دروست کرد. ئه‌م تۆڕانه که خۆیان له زۆرێک سیسته‌می کۆمپیووتێریی پێکبه‌ستراو پێکهاتوون، به‌یارمه‌تیی تێکنۆلۆژیا پێشکه‌وتووه‌کانی ته‌له‌فوونه‌وه پێکه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن فه‌زایه‌کیان به تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی ته‌واو جیاواز له دنیای فیزیکی به‌دیهێناوه که هه‌ندێکه‌س به فه‌زای مه‌جازی ناودێریان کردووه و هه‌ندێکه‌سی تریش ناوی فه‌زای سایبێرییان ڤۆ ده‌ست نیشان کردووه. (جلالی فراهانی،۱۳۸۳ ).
ئه‌و فه‌زایه، فه‌زایه‌کی ونه، تاکه‌کان تیایدا به قسه خۆیان ده‌ناسێنن و هیچکه‌س به راسته‌قینه ئه‌ویتر ناناسێت. ره‌نگه له پێناسه‌ی هه‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا گوته‌که‌ی مانوێل کاستێڵز، پرۆفیسیۆری به ره‌چه‌ڵيک ئیسپانی به‌س بێت که له وه‌سفی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی دواییدا وتوویه‌تی:
"تۆڕی جیهانیی دیجیتاڵ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا هه‌مان ئه‌و رۆڵه ده‌گێڕێت که کارخانه‌کان له سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازیدا ده‌یانگێڕا. ئه‌وکات خه‌ڵک ژیانی گوندییان وێڵ کرد و روویان کرده کاری رێکخسته له کارخانه‌کان و ژیان له شاره‌کان و بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بیچمگه‌لی تازه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان خه‌باتیان کرد. هه‌نووکه‌ش له‌ژێر کاریگه‌ریی ئاڵوێری زانیاری‌دا، کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ناچاره ستراکتۆری سیاسی و روانینی خۆجێی خۆی له‌مه‌ڕ سه‌رجه‌م ستراکتۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بگۆڕێت."
به‌م شێوه‌یه پێمان خستۆته دنیایه‌که‌وه که له‌ژێڕ کۆنترۆڵی Cyber دایه. ئێستاش به سه‌رنجدان به‌وه‌ی ته‌وه‌ری ئه‌م نووسینه "جه‌نگی سایبێر"ه، پێویسته سه‌ره‌تا له پێناسه‌ی فه‌زای سایبێر بدوێین.
ب- Cyber چییه؟
Cyber به‌شێکه له وشه‌ی Cybernetics، که‌واته ده‌بێ سه‌ره‌تا مانای ئه‌م وشه‌یه بزانین. وشه‌ی Cybernetics بۆ یه‌که‌م جار له‌لایه‌ن Norbert Wiener به‌کار هێنراوه. ئه‌و له پێناسه‌ی ئه‌م وشه‌یه‌دا گوتوویه‌تی: ئێمه بڕیارمان داوه سه‌رجه‌م توێژینه‌وه تیۆرییه‌کانی کۆنترۆڵ و په‌یوه‌ندییه‌کان له ماشێن و بوونه‌وه‌ره زیندووه‌کاندا به سایبرنتیکس ناودێر بکه‌ین". سایبرنتیکس له وشه‌ی لاتینیی Gubernetes وه‌رگیراوه. ئه‌م وشه‌یه به‌مانای کۆنترۆڵی هه‌ڵسوکه‌وته‌کان بۆ مه‌به‌ستی ئاراسته‌کردن، سه‌پاندنی هێزی ده‌سه‌ڵات، یاسامه‌ند کردن، خستنه ژێر رکێف، کۆنترۆڵ کردن و فه‌رمانده‌ییه. خودی ئه‌م وشه لاتینه‌ش له وشه‌ی یۆنانیی Kubernetes-pilot وه‌رگیراوه. Pilot به‌مانای حاکم و فه‌رمانده - به‌تایبه‌تی سوکانگێڕی که‌شتی و إۆکه‌وانه. له‌لایه‌کی تره‌وه Cybernetics به‌مانای زانست یان توێژینه‌وه‌یه، که‌واته ده‌بێته زانست یان توێژینه‌وه له سیسته‌می کۆنترۆڵی په‌یوه‌ندی-زانیاری له بوونه‌وه‌ره زیندووه‌کان و له ماشێن‌دا. ئه‌م وشه‌یه له هه‌ندێ ده‌قدا، بۆ کورتکردنه‌وه به "فه‌رمانناسی" وه‌رگێڕدراوه.
سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می سایبێر چه‌مک و بنه‌ماگه‌لێکی زۆری ژیانی سه‌رده‌می پیشه‌سازیی تووشی گۆڕان کردووه که له‌وان ده‌توانرێت ئاماژه به ته‌وه‌ری جه‌نگ بکرێت. شۆرشی زانیاری به‌جۆرێک واتای شه‌ڕی گۆڕی که زیاتر له‌وه ئیتر شاهیدی شه‌ڕه ماندووکه‌ری خوێناویی هێزه سه‌ربازییه‌کان نابین. له به‌رانبه‌ردا، هێزگه‌لێکی بچووک و چالاک که به زانیاریی ده‌موده‌ستی مانگیله‌کان و هه‌سته‌وه‌ره‌کانی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ته‌یار و پرچه‌ک کراون، به خێراییه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌وه‌وه هێرش هده‌به‌نه شوێنه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کان. له جه‌نگدا سه‌رکه‌وتوو و هێزشکێن که‌سێکه که ده‌توانێت له زانیاری بۆ له‌ناوبردنی "لێڵیی فه‌زای جه‌نگ" (که ده‌وری دوژمنی داوه‌ته‌وه)که‌ڵک وه‌ربگرێت.
به‌درێژایی مێژوو، دۆکترین، رێکخراو و ستراتیژیی سه‌ربازی به‌رده‌وام گۆۆڕانی بنچینه‌یی به‌هۆی کاریگه‌ریی تێکنۆلۆژیاوه به‌سه‌ر هاتووه. به‌پیشه‌سازی بوون به‌ره‌و جه‌نگی ماندووکه‌ری نێوان سوپا گه‌وره‌کان له جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م چوو. له جه‌نگی جیهانیی دووهه‌مدا میکانیزه بوون به مانۆڕگه‌لێکی لێکه‌وته‌وه که له کۆنترۆڵی تانکه‌کاندا بوون. شۆڕشی زانیاری ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ستایلێک له جه‌نگ که نه ژماره‌ی زۆری هێز و نه جووڵه‌کانیان ئه‌نجامی به مه‌به‌ست گیراویان لێناکه‌وێته‌وه. له به‌رانبه‌ردا ئه‌و که‌سه‌ی له جه‌نگدا زانیاریی زیاتری هه‌یه، مژی فه‌زای جه‌نگ (که دوژمنی له‌خۆ گرتووه) له‌ناو ده‌بات و له سووده یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی جه‌نگ به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت.
گۆڕانی قووڵ له کۆکردنه‌وه و پاشه‌که‌وت کردن و پوخته‌کردن و گواستنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌روه‌ها له‌و رێکخراوانه‌دا له پتر کردنی زانیاری سوودمه‌ند ده‌بن، خه‌ریکن روو ده‌ده‌ن. زانیاری خه‌ریکه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی ستراتیژیک و ده‌توانێت خۆی وه‌ک توخمێکی به‌بڕست و پڕبایه‌خ له سه‌رده‌می پاش پیشه‌سازیدا، وه‌ک رۆڵی سه‌رمایه و کار له سه‌رده‌می پیشه‌سازیدا، ده‌ربخات.
شۆڕشی زانیاری خه‌ریکه پلانڕێژیی گه‌لێک رێکخراوه تووشی کێشه ده‌کات. ئه‌م شۆڕشه، زنجیره پله‌کانی ئه‌و رێکخراوانه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاسایی دیزاین کراون لێک هه‌ڵده‌ووه‌سێنێته‌وه و به تێپه‌ڕبوونی کات له‌ناویان ده‌بات. شۆڕشی زانیاری زۆربه‌ی جار ده‌سه‌ڵات له قازانجی ئه‌کته‌ره بچووکتر و لاوازتره‌کان بڵاو و سه‌ر له‌نوێ دابه‌ش ده‌کاته‌وه. ئه‌م شۆرشه له سنووره ئه‌مێستاییه‌کانی به‌رپرسیارێتییه‌کان تێده‌په‌ڕێ و سنووری تازه بۆ ئه‌م به‌رپرسیارێتییانه داده‌رێژێت و به‌گشتی سیسته‌مه داخراوه‌کان ناچار به کرانه‌وه ده‌کات. شۆڕشی زانیاری ده‌توانێت ببێته هۆی گۆڕینی ئاراسته‌ی چۆنیه‌تیی کێشمه‌کێشمی نێوان کۆمه‌ڵگه‌کان و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی به‌رپا کردنی جه‌نگ له‌لایه‌ن هێزه‌کانه‌وه.

"ته‌وه‌ر"
أ. تاوتوێی یاسایی جه‌نگ:
1.پێشه‌کی:
پشکووتنی یاسای جه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م. له‌دوای ئه‌م جه‌نگه بوو که رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دروست بوو و کۆنڤانسیۆنه چوارینه‌کانی ژنێڤ که 600 حاڵی له خۆ ده‌گرت، په‌سند کرا.
به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌ڕووی چه‌که نوێیه‌کانی وه‌ک چه‌کی ئه‌تۆمییه‌کان، باکتۆ بایۆلۆژی، کیمیایی، بۆمبه هێشووییه‌کان و ئه‌و فیشه‌کانه‌ی له ناو له‌شدا ده‌ته‌قێنه‌وه و ئه‌و چه‌کانه‌ی تر که ره‌نج و ئازاری ناپێویست به‌دی ده‌هێنن، هه‌روه‌ها کاریگه‌ر بوون له گۆڕانکاری له یاسای جه‌نگدا.
کوینسی رایت (Quincy wright) له به‌رگی 18ی گۆڤاری ئه‌مریکیی یاسای نێوده‌وڵه‌تی (AJIL) له‌لاپه‌ڕه‌کانی 759-756 جه‌نگی به "راگه‌یاندنی" ئه‌و په‌یوه‌ست کردۆته‌وه و له زمان ڤێردۆسه‌وه (Verdoss) جه‌نگ به مشتومڕێکی چه‌کدارانه له نێووان ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌زانێت که له‌وێدا سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه ئاشتییانه‌کان هه‌ڵپه‌سێردرابێت. یه‌کێک له گرنینگترین ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م جۆره تێڕوانینه بۆ جه‌ونگ ئه‌وه‌یه که حاڵه‌تی جه‌نگی به‌ستوو (Frozen war) یان جه‌نگی سارد (Cold war)یش به دۆخی ئاشتییانه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
دکتۆر محه‌مه‌د ره‌زا زیایی بیگدلی له کتێبی "یاسای جه‌نگ"دا لاپه‌ڕه‌ی 45، کۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵمه‌ت و هه‌نگاوه توندوتیژانه چه‌کدارانه‌کانی له رێزه‌ی بنه‌ماکانی پێناسه‌ی یاسایی جه‌نگ هه‌ژمار ده‌کات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، جه‌نگ یه‌کێک له ده‌رکه‌وته ئاشکرا‌کانی "په‌نا بردن بۆ زه‌بر و زه‌نگه". فه‌رهه‌نگی زاراوه‌کانی یاسای نێوده‌وله‌تی "په‌نابردن بۆ زه‌بروزه‌نگ" به دوو شێوه‌ی ته‌سک و فراوان پێناسه کردووه.
په‌نابردن بۆ زه‌بر له مانای یه‌که‌میدا، بریتییه له هه‌ر چه‌شنه کردارێکی توندوتیژانه که نه‌شێت به هه‌نگاوێکی سیاسی له قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵام له واتای دووهه‌میدا، سه‌رجه‌م رێوشوێن و هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه که جه‌نگیش ده‌گرێته‌وه.
2.پێناسه‌ی جه‌نگ
"جه‌نگ دیارده‌یه‌کی خه‌سارناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی و بکه‌رێکه بۆ گۆڕانی بیچمی سیاسی که ده‌توانرێت له‌ڕووی مێگوویی، سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی، کۆمه‌ڵناسی و هتده‌وه بخرێته به‌ر توێژینه‌وه و تاوتوێ". ئه‌م حاڵانه له روانگه‌ی مافناسێکه‌وه که ده‌بێ سه‌رنجی رووه‌و واتای مافه‌کیی جه‌نگ بێت و به‌و به‌رته‌سک بێته‌وه، سه‌رنجیان پێ‌نادرێت.
له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا، جه‌نگ شێوه‌ی به زۆر پێکردن له‌گه‌ڵ داسه‌پاندنی هێز و زۆره‌ملێێه که ده‌توانرێت له رووی مافه‌کییه‌وه به‌م شێوه‌یه پێناسه بکرێت: جه‌نگ وه‌ک "ئامرازی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی"، کۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هه‌نگاوه توندوتیژانه چه‌کدارییانه‌یه که له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاتاندا (دوو یان چه‌ند وڵات) رووده‌دات و ده‌بێته هۆی جێبه‌جێکرانی کۆمه‌ڵێک رێسای تایبه‌تی له سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌کتری و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وڵاتانی سێهه‌مدا. له‌م ئاراسته‌یه‌دا لانیکه‌م یه‌کێک له لایه‌نه‌کانی ئه‌و دوژمنکارییه له‌هه‌وڵی سه‌پاندنی بۆچوونه سیاسییه‌کانی خۆی به‌سه‌ر ئه‌ویتردایه. به‌م شێوه‌یه، هه‌ڵمه‌تی توندوتیژانه‌ی چه‌کدارانه ئامراز و ئامانجی داسه‌پاندنی ئیرمافه‌کیی جه‌نگ اده‌ی هێرشبه‌ره. له‌م پێناسه‌یه‌وه که پێشکه‌ش کرا ده‌توانین ئه‌و ئه‌نجامه وه‌رگرین که واتای مافه‌کیی جه‌نگ چوار توخم یاخود بنه‌مای سه‌ره‌کی له‌خۆ ده‌گرێت: توخمی ئۆرگانی و رێکخراوه‌یی (وڵاته‌کان)، توخمی مادی (سه‌پاندنی هێزی چه‌کدارانه)، توخمی رۆحی یان ده‌روونناسی (مه‌به‌ست و نیه‌تی جه‌نگ) و سه‌ره‌نجام مه‌به‌ستدار بوونی جه‌نگ (به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان).
له ئه‌نجامدا ده‌توانرێت بگوترێت " جه‌نگ دۆخێکی ناوازه‌یه و به‌وپێیه‌ش ئه‌و رێسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌وه‌وه هه‌یه به‌ناوی یاساکانی جه‌نگ، رێساگه‌لێکی ناوازه‌ن. یاساکانی جه‌نگ بریتین له کۆی ئه‌و بنه‌ما و رێسایانه‌ی زاڵن به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان وڵاتانی دوژمنی یه‌کتر و یان له‌نێوان وڵاتانی دوژمن له‌گه‌ڵ وڵاته بێلایه‌نه‌کان. له‌گه‌ڵ ده‌ستپیکی جه‌نگ، به‌بێ سه‌رنجدان به چۆنیه‌تیی ده‌ستپێکردنه‌که‌ی، وڵاته دوژمنه‌کان ئیتر په‌یڕه‌وی یاسای گه‌ره‌نتیکاری ئاستی نین، به‌ڵکوو په‌یڕه‌وی له یاساکانی جه‌نگ ده‌که‌ن، جا ئه‌و یاسایانه چ عورفی بن یان گرێبه‌سته. وڵاتانی سێهه‌م (واته ئه‌و وڵاتانه‌ی له دوژمنکارییه‌که‌دا به‌شدار نین)، چ یاساکانی جه‌نگ له‌به‌رچاو بگرن یان نا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دوژمنکاردا ناهێننه‌وه سه‌ر ره‌وتی یاسای کاتی ئاشتی، به‌ڵکوو له‌وه به‌دوا په‌یڕه‌وی له یاسای بێلایه‌نی ده‌که‌ن".
3.توخمه پێکهێنه‌ره‌کانی چه‌مکی یاسای جه‌نگ
1-3- توخمی ئۆرگانی و رێکخراوه‌یی: یه‌کێک له توخمه سه‌ره‌کییه‌کانی چه‌مکی جه‌نگ، توخمی ئۆرگانیک و رێکخراوه‌یی، واته "وڵاته‌کان"ه. جه‌نگ پێویستتیی به شه‌ڕی نێوان هێزه چه‌کداره‌کانی وڵاته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کترییه، له‌م رووه‌وه جه‌نگ به جۆرێک له په‌یوه‌ندیی نێوان وڵات و وڵات داده‌نرێت.
ئه‌م بڕوایه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن "ژان ژاک رۆسۆ"وه له کتێبی "په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی"(1762)دا باسی لێوه کراوه: "جه‌نگ به هیچ شێوه په‌یوه‌ندیی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ نییه، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندیی وڵات له‌گه‌ڵ وڵاته که له‌وێدا تاکه‌کان، نه‌ک به‌واتای مرۆڤ و یان ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی وڵات، به‌ڵکوو وه‌ک شارۆمه‌ندان و به‌رگران و ته‌نیا به‌پێی هه‌ڵکه‌وت و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بوونه‌ته دوژمن. که‌واته شه‌ڕی ناوخۆیی –لانیکه‌م تا کاتێک که پرسی "ئاشکرا کران وه‌ک دوژمنکار" نه‌هاتۆته پێش به‌مانای تایبه‌تیی وشه‌که جه‌نگ نییه.
له ململانێ ناوخۆییه‌کاندا، له بناغه‌وه رێساکانی یاسای ناوخۆیی زاڵه، به‌وپێیه، په‌یماننامه‌کانی 1949ی ژنێڤ و پڕۆتۆکۆله هاوپێچه‌کانیان له 1977، جێبه‌جێکردنی هه‌ندێ له رێساکانی جه‌نگ که هه‌ڵگری روانگه‌گه‌لی مرۆڤدۆستانه‌ن، بۆ ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییانه قبووڵ کراون که له قه‌ڵه‌مڕه‌وی وڵاته ده‌ربه‌سته‌کاندا رووده‌ده‌ن. دواتر له‌سه‌ر ئه‌م په‌یماننامانه‌ش گفتوگۆ ده‌که‌ین.
2-3- توخمی مادی (سه‌پاندنی هێزی چه‌کدارانه): توخمێکی تری جه‌نگ، توخمێکی مادییه و ئه‌ویش سه‌پاندنی هێز یان ته‌ندوتیژیی چه‌کدارانه‌ی راسته‌قینه و کرده‌کییه. به‌واتایه‌کی تر، جه‌نگ هه‌میشه هه‌ڵمه‌ت و هه‌نگاوی توندوتیژانه و چه‌کدارانه‌ی له‌گه‌ڵدایه که له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی وڵاتانی دوژمنه‌وه و له‌ژێر فه‌رمان و ده‌سه‌ڵآت و به‌رپرسیارێتیی ئه‌وان به‌ڕێوه ده‌چێت. "به‌بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی چه‌ک، جه‌نگ مانا و واتای راسته‌قینه‌ی نابێت. زاراوه‌ی "جه‌نگی سارد" که حاڵه‌ته جۆراوجۆره‌کانی پێکدادانه ئایدیۆلۆژیکه‌کانی نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆراوا له‌دوای جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م نیشان ده‌دات، به‌تاڵه له واتای جه‌نگ. یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه دیاری ناکات که هه‌ڵمه‌تی توندوتیژانه‌ی چه‌کدارانه ده‌بێ له چ ئاست و راده‌یه‌کدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک جه‌نگ له‌به‌ر چآو بگیرێت، به‌ڵام به‌گشتی و له‌ڕووی یاساییه‌وه، جه‌نگ کاتێک ده‌ست پێده‌کات که په‌نای کاریگه‌ر و راسته‌قینه بۆ چه‌ک برابێت. جه‌نگ به ئاگربه‌ست (که وازهێنانی کاتی له جه‌نگی لێده‌که‌وێته‌وه) کۆتایی نایه‌ت. ئاگربه‌ست کۆتایی هه‌ڵمه‌تی جه‌نگه نه‌ک کۆتایی خودی جه‌نگ. کۆتایی راسته‌قینه‌ی جه‌نگ کاتێکه که به گرێدانی په‌یماننامه‌یه‌کی ئاشتی له‌نێوان لایه‌نه دوژمنه‌کاندا ئاشتی جێگیر ببێت.
3-3- توخمی رۆحی یان ده‌روونناسی(مه‌به‌ست و نیه‌تی جه‌نگ): "توخمی سێهه‌می جه‌نگ، توخمێکی رۆحی یان ده‌روونناسییه و ئه‌ویش ئیراده‌ی یه‌کلاییکراوی یه‌کێک له لایه‌نه دوژمنه‌کانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نگ به‌بێ مه‌به‌ست و نیه‌ت، مانا و واتایه‌کی نییه. له کۆنفڕانسه‌کانی لاهایدا له (1907)، ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یماننامه‌کانیان ئیمزا کردووه، راگه‌یاندنی به ئاشکرایان بۆ ده‌ستپێکردنی جه‌نگ به پێویست زانی. به‌پێی په‌یماننامه‌ی سێهه‌م سه‌باره‌ت به ده‌ستپێکردنی دوژمنکارییه‌کان له رێکه‌وتی 18ی ئۆکتۆبری1907 جه‌نگ له رووی یاساییه‌وه کاتێک ده‌ست پێده‌کات که ئاگادار کردنه‌وه‌ی به‌ئاشکرای پێشتر وه‌ک راگه‌یانراوی جه‌نگی بێ مه‌رج و شه‌رت، ئه‌نجام درابێت. هه‌رکات یه‌کێک له وڵاتانه ئیمزاکه‌ری په‌یماننامه‌ی سێهه‌م، دوژمنکارییه‌کانی به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی له‌پێشتر ده‌ست پێبکاتپه‌یمانه‌که‌ی خۆی شکاندووه و به‌و پێێه تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌نجام داوه. په‌یوه‌ست بوون به راگه‌یاندنی له‌پێشتری جه‌نگ رێسایه‌کی گرێبه‌سته نییه که ته‌نیا له‌لایه‌ن ئیمزاکه‌رانه‌وه پێویست به جێبه‌جێکردن بکات، به‌ڵکوو پڕه‌نسیپێکی ناسراوی عورفییه که بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهانه. به‌م پێیه، به‌شداریکه‌ران له دانوستانه‌کانی "لاهای"، رێسایه‌کی نوێێان دانه‌ڕشت و ته‌نیا ئه‌و رێسا عورفییه‌یان داڕشت. ئه‌م رێسایه له رابردوودا له کۆمه‌ڵگه‌کانی یۆنان و رۆم و له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستیشدا بوونی هه‌بووه."
4-3- ئامانجدار بوونی جه‌نگ (به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی نه‌ته‌وه‌یی): توخمی چواره‌م، ئاشکرا بوونی ئاراسته و ئامانجی جه‌نگه. واته وڵاتی ده‌ستپێکه‌ری جه‌نگ ئامانجێکی دیاریکراو و دوا ئامانجێکی هه‌یه که به‌رده‌وام له هه‌وڵی به‌دواداچوون و پێیگه‌یشتنیدایه. ئه‌م ئامانجه سه‌پاندن یان پێ قبووڵ کردنی بۆچوونی سیاسی و یان به‌واتایه‌کی روونتر مه‌به‌ست و ئامانجێلی نه‌ته‌وه‌ییه. له‌ڕاستیدا، وڵاتی هێرشبه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات جه‌نگێکی ده‌ست پێکردووه که له‌سه‌ر بنه‌مای "به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی نه‌ته‌وه‌یی" بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌یکه "به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی نه‌ته‌وه‌یی" کامه‌یه و له‌سه‌ر چ پایه و بناغه‌یه‌که، له باسه‌کانی زانستی سیاسی و بڕستی ئه‌م وتاره به‌ده‌ره.
لایه‌نگرانی قوتابخانه‌ی مافه عه‌ینییه‌کان وه‌ک "ژۆرژ سڵ" به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌ر ئه‌م توخمه‌ی پێناسه‌که، جه‌نگ به "په‌نابردن بۆ هێزی مادی به مه‌به‌ستی گۆڕینی رژێمه حکوومه‌تییه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا" ده‌زانن. به‌هه‌رحاڵ، کاتێک جه‌نگ به‌تاڵ بێت له فاکته‌ری نه‌ته‌وه‌یی و وه‌ک "ئامرازێکی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت، ئیتر هه‌ڵگری واتای تایبه‌تیی خۆی نابێت. بۆ نموونه ناتوانرێت هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کانی ناسراو به "هه‌ڵمه‌تی پۆلیسی" که له پێڕه‌وی هه‌ندێ له رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک رێکخراوی به‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا پێشبینی کراوه، ناوی جه‌نگی لێ بنرێت.
4- ژێده‌ره‌کانی یاسای جه‌نگ
تێبینییه گشتییه‌کان:
له بنه‌ڕه‌ته‌وه پێویسته جیاکاری بکرێت له‌نێوان رێساکانی یاسای جه‌نگ و رێساکانی یاسای پێشگیریکه‌ر له جه‌نگدا. له رابردوودا یاسای جه‌نگ پێگه‌یه‌کی تایبه‌تیی هه‌بوو و رێساگه‌لی نێوده‌وڵه‌تیی داڕێژراو بۆ ئه‌م بوواره له ئارادا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌که گۆڕاوه و یاسای نێوده‌وڵه‌تی که‌متر کار بۆ داڕشتنی رێسای جه‌نگ ده‌کات، به‌ڵکوو زیاتر سه‌رنج ده‌داته رێساگه‌لی پیشگرتن له جه‌نگی. له ئه‌نجامی هه‌ر ئه‌م ره‌وته‌دا، یاساکانی پێشگر له جه‌نگ په‌ره‌یه‌کی زیاتریان ستاندووه، به‌ڵام سه‌رنجێکی ئه‌وتۆ نه‌دراوه‌ته یاسای جه‌نگ. له‌م رووه‌وه سه‌رجه‌م بنه‌ماکانی ئه‌و باسانه‌ی که یاسای جه‌نگ پێکده‌هێنن زۆر که‌من.
پۆلێنبه‌ندیی ژێده‌ره‌کان: ژێده‌ره‌کانی یاسای جه‌نگ به‌گشتی له‌ژێده‌ره‌کانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی جیا نییه. به‌تایبه‌تی ژێده‌ری وه‌ک عورف، پڕه‌نسیپه گشتییه‌کانی یاسا و گرێبه‌سته نێوده‌وڵيتییه‌کان، پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان له یاساکانی جه‌نگیشدا هه‌یه.
أ.عورف: له‌و رووه‌وه که هه‌میشه په‌یوه‌ندییه دۆستانه و ئاشتیانه‌کان یا به‌پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندییه دوژمنکارانه و نائاشتیانه‌کان، به نۆبه له‌نێو نه‌ته‌وه‌کاندا هه‌بوه‌م به‌م پێێه یاسای جه‌نگ، هه‌روه‌ک یاسا دیپلۆماتیک و کونسوولییه‌کان، پێشینه‌ی دێرینیان هه‌یه که به‌گشتی له عورفه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به‌م شێوه‌یه، عورف پێگه‌یه‌کی زۆر گرنگ و بنچینه‌یی له یاسای جه‌نگدا هه‌یه. ژێده‌ره‌کانی عورف زۆر و جۆراوجۆرن، بۆوێنه ده‌توانرێت ته‌نانه‌ت له‌و دۆکیۆمێنتانه‌ی حکوومه‌ته‌کاندا که رووه‌و هێزه چه‌کداره‌کانیانن هه‌روه‌ها ژێده‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندی عورفی به‌دی بکرێت. وه‌ک به‌رنامه‌ی کاره‌کانی هێزی ده‌ریایی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا له رێکه‌وتی 31ی دیسامبری 1964دا.
له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه‌م یاسا عورفییانه که ده‌توانن که‌مایه‌سییه‌کانی ناو یاسا گرێبه‌ستی یان داڕێژراوه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێسا عورفییه‌کانی جه‌نگ، ته‌نیا رێساگه‌لی هه‌ڵگری جێبه‌جێ کردنن که له‌حاڵه‌تی نه‌بوونی یاسای گرێبه‌ستیدا، ده‌توانن وڵاته دوژمنه‌کان لێک نزیک بکه‌نه‌وه.
ب- پڕينسیپه گشتییه یاساییه‌کان: "له یاسای جه‌نگدا له‌چاو ژێده‌ره‌کانی تر بایه‌خێکی که‌متر دراوه به پڕينسیپه گشتییه یاساییه‌کان، به شێوه‌یه‌ک که زۆرجار به هه‌ڵه یاسای جه‌نگ به ته‌نیا به "رێسا و یاسا جه‌نگییه‌لان" ده‌زانن. به‌ڵام به‌گشتی پڕه‌نسیپه گشتییه یاساییه‌کان له جه‌نگدا، رۆڵێکی به هه‌مان ئه‌و راده‌یه گرنگیان هه‌یه که له یاسای ئاشتیدا هه‌یانه. له‌لایه‌کی تره‌وه، عورف و په‌یمانه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به حاڵه‌تی جه‌نگه‌وه، هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای پڕه‌نسیپه گشتییه‌کانی یاسای جه‌نگن. له نموونه‌ی ئه‌و پڕه‌نسیپانه، پڕه‌سنیپی نیه‌تپاکییه که بناغه و بنچینه‌ی په‌یوه‌ندییه نێووده‌وڵه‌تییه‌کان پێکده‌هێنێت و به ژێرخانی یاسای جه‌نگیش هه‌ژمار ده‌کرێت."
ج- په‌یمانه نێووده‌وڵه‌تییه‌کان: په‌یمانه‌کان له نموونه‌ی ژێده‌ره گرنگه‌کانی یاسای جه‌نگن و به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م یاسایه به‌شێوه‌ی یاساگه‌لی په‌یمانی و گرێبه‌سته داده‌ڕێژرێن. ده‌توانرێت ئه‌م جۆره گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییانه به‌پێی رێکه‌وتی گرێدانه‌کانیان، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ریز بکرێن:
1.جاڕنامه‌ی پاریس، رێکه‌وتی 16ی ئاپریلی 1856 له بواری جه‌نگی ده‌ریاییدا (سزا خستنه سه‌ر چه‌ته‌یی ده‌ریایی، پارێزراو بوونی داراییه‌کانی خه‌ڵکانی وڵاتی دوژمن که به که‌شتییه بێلایه‌نه‌کان هامووشۆیان پێده‌کرێت و هه‌روه‌ها گه‌مارۆی ده‌ریایی).
2.په‌یماننامه‌ی ژنێڤ، رێکه‌وتی 22ی ئۆگستی 1864 سه‌باره‌ت به پشتیوانی له برینداران، نه‌خۆشه‌کان و کادیره‌کانی ته‌ندروستی.
3.جاڕنامه‌ی سن پتێرزبۆرگ، رێکه‌وتی 29ی ئۆگستی 1868 سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌کرانی که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ندێ له چه‌که‌کان.
4.جاڕنامه‌ی 1874ی بڕووکسڵ، که بۆ یه‌که‌م جار جیاوازیی نێووان سه‌رباز و سڤیله‌کانی دیاری کرد.
5.په‌یماننامه‌کانی 1899 و 1907ی لاهای له رێکه‌وتی 29ی ژانیوه‌ری 1899 که دوو گرێبه‌ستی له بواری یاسای جه‌نگدا ده‌گرته‌وه: گرێبه‌ستی په‌یوه‌ندیدار به یاسا و عورفه‌کانی جه‌نگی زه‌مینی، گرێبه‌ستی په‌یوه‌ندیدار به ته‌شه‌نه پێکردنی په‌یماننامه‌ی 1864ی ژنێڤ (که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا) بۆ جه‌نگه ده‌ریاییه‌کان، به‌ڵام په‌یماننامه‌کانی لاهای له رێکه‌وتی 18ی ئۆکتۆبری 1907، سێزده گرێبه‌ست ده‌گرێته‌وه که جگه له‌م سێ گرێبه‌سته‌ی خواره‌وه، ئه‌وانی تریان په‌یوه‌ندییان که یاسا و رێساکانی جه‌نگی زه‌مینی و ده‌ریاییه‌وه هه‌یه: گرێبه‌ستی په‌یوه‌ندیدار به دیاریکردنی حاڵه‌ته‌کانی که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی سه‌ربازی بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی داخوازییه‌کان، گرێبه‌ستی په‌یوه‌ندیدار به ده‌ستپێکردنی دوژمنکاری، گرێبه‌ستی په‌یوه‌ندیدار به چاکسازی و پێداچوونه‌وه به په‌یماننامه‌کانی 1899ی لاهای.
6.په‌یماننامه‌ی 1904ی لاهای سه‌باره‌ت به بێلایه‌نیی که‌شتییه نه‌خۆشخانه‌ییه‌کان.
7.په‌یماننامه‌ی ژنێڤ له رێکه‌وتی 6ی ژوولای 1906 سه‌باره‌ت به پشتیوانی له نه‌خۆشه‌کان و پرینداره جه‌نگییه‌کان.
8.جاڕنامه‌ی 1909ی له‌نده‌ن له‌بواری جه‌نگی ده‌ریاییدا. ئه‌م جاڕنامه‌یه له‌لایه‌ن وڵاته‌کانه‌وه په‌سند نه‌کرا، به‌ڵام ئه‌مرۆ وه‌ک ده‌رکه‌وته‌ی زۆر کامڵی عورفی ده‌ریایی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
9.په‌یماننامه‌ی واشنتۆن له رێکه‌وتی 17ی ژانیوه‌ری 1925 له بواری دیاریکردنی چه‌که ده‌ریاییه‌کان. سنووردارکردنی ژماره‌ی که‌شتییه جه‌نگییه‌کان و به‌کارنه‌هێنانی ژێرده‌ریایی.
10. پڕۆتۆکۆڵی ژنێڤ له رێکه‌وتی 17ی ژانیوه‌ری 1925 له بواری قه‌ده‌غه کرانی که‌ڵک وه‌رگرتن له گازه خنکێنه‌ر و ژه‌هراوییه‌کان و گازه‌کانی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وان و هه‌روه‌ها ماده میکرۆبییه‌کان.
11.په‌یماننامه‌ی ژنێڤ له رێکه‌وتی 27ی ژوولای 1929 له بواری هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ برینداره‌کان یان نه‌خۆشه‌کان و چاره‌نووسی زیندانییه جه‌نگییه‌کاندا.
12.پڕۆتۆکۆڵی 1930ی له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به جه‌نگی ده‌ریایی.
13.گرێبه‌ستی 1935 له بواری پاراستنی بینا مێژووییه‌کان و ناوه‌نده زانستی و هونه‌رییه‌کان له کاتی جه‌نگدا.
14.پڕۆتۆکۆڵی له‌نده‌ن له رێکه‌وتی 6ی نۆڤامبری 1936 له بواری قه‌ده‌غه کرانی هێرش بۆ سه‌ر که‌شتییه بازرگانییه‌کان له‌لایه‌ن ژێرده‌ریاییه‌کانه‌وه.
15.په‌یماننامه‌کانی 1949ی ژنێڤ. په‌یماننامه‌کانی ژنێڤ له‌ڕێکه‌وتی 12ی ئۆگستی 1949 بریتی بوون له 4 گرێبه‌ست که سێ گرێبه‌ستیان له‌ڕاستیدا پێداچوونه‌وه بوو به گرێبه‌سته‌کانی پێشتردا و گرێبه‌ستی چواره‌م ده‌سته‌به‌ری تازه‌گه‌رییه‌که له یاسای گرێبه‌ستیی جه‌نگدا. ئه‌م په‌یماننامانه بریتین له
O ا. په‌یماننامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به باشتر کردنی چاره‌نووسی برینداران و نه‌خۆشه‌کانی هێزه چه‌کداره‌کان له کاتی پشووداندا. ئه‌م په‌یماننامه‌یه، جێگه‌ی په‌یماننامه‌کانی 1929، 1906 و 1864ی ژنێڤی گرته‌وه.
O ب پیماننامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به باشتر کردنی چاره‌نووسی برینداران و نه‌خۆشه‌کان و نوقم بووه‌کانی هێزه چه‌کداره‌کان له ده‌ریاکاندا. ئه‌م په‌یماننامه‌یه، جێغه‌ی یه‌کێک له په‌یماننامه‌کانی لاهای له 1907 که هه‌ر له‌م بواره‌دا بوو، گرته‌وه.
Oج- په‌یماننامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به شێوازی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ دیله جه‌نگییه‌کان. ئه‌م په‌یماننامه‌یه جێگه‌ی په‌یماننامه‌ی 27ی ژوولای 1929ی ژنێڤی گرته‌وه. په‌یماننامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پشتیوانی له خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی له کاتی جه‌نگدا. ئه‌مڕۆ په‌یماننامه چوارینه‌کانی ژنێڤ گرینگ‌ترین دۆکیۆمێنته بێوده‌وڵه‌تییه‌کانن له بواری یاسای جه‌نگدا که هه‌تا ساڵی 1980 ئیمزا و پێ په‌یوه‌ست بوونی 128 وڵاتیان له پشت بووه.
16- گرێبه‌ستی لاهای له رێکه‌وتی 14ی مه‌ی 1954 له بواری پاراستنی میراته کولتوورییه‌کان له کاتی جه‌نگدا.
17- پڕۆتۆکۆله‌کانی 1977ی ژنێڤ. له 10ی ژانیوه‌ری 1977 دوابه‌دوای ساڵانێکی زۆر له یارمه‌تییه‌کانی کۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور، دوو پڕۆتۆکۆل وه‌ک پڕۆتۆکۆلی هاوپێچکراو به په‌یماننامه‌کانی 1949ی ژنێڤ په‌سن کران. یه‌که‌م پرۆتۆکۆل په‌یوه‌ندیی به شه‌ڕه چه‌کدارانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و دووهه‌م پڕۆتۆکۆل له بواری شه‌ری چه‌کدارانه‌ی نانێوده‌وڵه‌تیدایه. ئه‌م پڕۆتۆکۆلانه هه‌تا ساڵت 1981 له‌لایه‌ن 17 وڵاته‌وه په‌سند کران.
18- پویماننامه‌ی رێکه‌وتی 10ی ئاپریلی 1981 سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه کردن یان سنووردار کردنی که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ندێ له چه‌که کلاسیکه‌کان که ده‌توانن خه‌ساری قه‌ره‌بوو هه‌ڵنه‌گر یان کاریگه‌ریی نادیار بخه‌نه‌وه. ئه‌م په‌یماننامه‌یه سێ پڕۆتۆکۆلی له بواری تیشکه ئه‌تۆمییه‌کان له جه‌سته‌ی مرۆڤدا، به‌کارهێنانی مین و ته‌ڵه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌که گڕده‌ره‌کانی به‌دواوه‌یه. په‌یماننامه‌ی ناوبراو هه‌تا ئێستا شیاوی جێبه‌جێکردن نه‌بووه.
19- گرێبه‌سته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به قه‌ده‌غه‌کران یان که‌م کردنه‌وه‌ی چه‌که ئه‌تۆمییه‌کان.
O ا- گرێبه‌ستی مۆسکۆ له رێکه‌وتی 5ی ئۆگستی 1963 سه‌باره‌ت به قه‌ده‌گه کرانی تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که ئه‌تۆمییه‌کان له ئه‌تمۆسفێر، سه‌روو ئه‌تمۆسفێر و له‌ژێر ده‌ریاکاندا.
Oب- گرێبه‌ستی 27ی ژانیوه‌ری 1967 له بواری پڕه‌نسیپه‌کانی زاڵ به‌سه‌ر چالاکییه‌کانی وڵاته‌کان له کنه و کۆڵ و که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌شی سه‌روو ئه‌تمۆسفێر، هه‌ساره‌ی مانگ یان هه‌ساره‌کانی تر.
O ج- گرێبه‌ستی 1ی ژوولای 1868 له بواری قه‌ده‌غه‌کرنی په‌ره‌پیدانی چه‌که ئه‌تۆمییه‌کان.
O د- گرێبه‌ستی 11ی فێبرایبه‌ری 1971 له بواری قه‌ده‌غه‌کرانی جێگیر کردنی چه‌که ئه‌تۆمییه‌کان و چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کانی تر له ته‌رک و ژێر ته‌رکی ده‌ریاکان و زه‌ریاکاندا.
O ه- گرێبه‌ستی 10ی ئاپریلی 1972 سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه کرانی دروستکردن و که‌ڵه‌که کردنی چه‌که میکرۆبی یان ژه‌هراوییه‌کان و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نبارانه‌ی که هه‌ن.
O و- گرێبه‌ستی 26ی مه‌ی 1972 له بواری که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌که ستراتیژیکه ئه‌تۆمییه‌کان (ناسراو به ساڵت 1)
O ز- گرێبه‌ستی ڤلادی ڤۆستک له 24ی نۆڤامبری 1974 له بواری که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌که ئه‌تۆمییه‌کان.
O ح- گرێبه‌ستی 18ی مه‌ی 1977 له بواری قه‌ده‌غه کرانی که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌که هه‌رێمییه‌کان.
O - خ- گرێبه‌ستی 18ی ژوولای 1979 له بواری که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌که ستراتیژییه ئه‌تۆمییه‌کان (ناسراو به ساڵت 2)
ب- جه‌نگی سایبێر چییه؟
به ئاراسته‌کردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی به‌پێی یاساکانی زاڵ به‌سه‌ر زانیارییه‌کاندا، ده‌گوترێت جه‌نگی سایبێر. ئامانج له‌م جۆره جه‌نگه تێکدانی سیسته‌مهکانی زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌کانه. هه‌وڵی ئه‌مم جه‌نگه له ئاراسته‌ی ئاشکراکردنی ئه‌و پرسانه‌دایه که دوژمن به توندوتۆڵی پارێزگاری‌یان لێده‌کات. ئه‌م جه‌نگه جووڵه‌یه‌که له ئاراسته‌ی گۆڕینی"باڵانسی زانیاری و زانین" له قازانجی لایه‌نێکه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر باڵانسی هێزه‌کان له ئارادا نه‌بێت. له‌ڕاستیدا، به‌یارمه‌تیی زانین، سه‌رمایه و هێزی کارێکی که‌متر خه‌رج ده‌کرێت.
ئه‌م جه‌نگه که‌ڵک له تێکنۆلۆژیاگه‌لی جۆراوجۆر وه‌رده‌گرێت. له حاڵه‌ته به‌رجه‌نسته‌کانی ئه‌م تێکنۆلۆژیایانه ده‌توانرێت ئاماژه به فه‌رمانده‌یی و کۆنترۆڵ بۆ گه‌یشتن به هۆشمه‌ندی، دابه‌شکردن و پوخته‌کاردن بۆ گه‌یشتن به په‌یوه‌ندیگه‌کی تاکتیکی، جێگیر کردنی پێگه و ناسینی ناسنامه‌ی دۆست و دوژمن له بواری ئالوگۆڕی سیسته‌مه جه‌نگییه هۆشمه‌نده‌کان، بکرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره تێکنۆلۆژیایه ده‌توانێت ببێته هۆی سه‌رلیشێواندن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و شێواندنی که‌ره‌سته‌کانی په‌یوه‌ندی و هه‌واڵگریی دوژمن و رێگه‌یه‌ک بۆ دزه کردنه ناویان بدۆزنه‌وه.
جه‌نگی سایبێر مه‌رجگه‌لی به‌رفراوانی بۆ دۆکترین و رێکخراوه سه‌ربازییه‌کان هه‌یه. برووتن به‌ره‌و ستراکتۆری تۆڕی هه‌تا ئاستێک پێویستی به فه‌رمانده‌یی و کۆنترۆڵی ناناوه‌دنیکراو هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو مه‌به‌سته‌که نییه. تێکنۆلۆژیای نوێ به دابین کردنی تێڕوانینێکی باشتر له سه‌ره‌وه (بابه‌تی سه‌ره‌کی)، ده‌بێته هۆی باشتر بوونی به‌ڕێوه‌بردنی ئاڵۆزی و پێچوپه‌ناکان.
جه‌نگی سایبێر ده‌توانێت ببێته هۆی ئافرانی دۆکترینگه‌لی نوێ له بواری جۆره‌کانی هێزه‌کانی پێویست و ئه‌وه‌یکه چلۆن و له کوێ ده‌بێ جێگیر بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هێرش بکه‌نه سه‌ر دوژمن. ئه‌وه‌یکه چلۆن و چ جۆره کۆمپیووتێر و هه‌ستکه‌ر و تۆڕه‌کان و سایتی داتا‌کان له چ پێگه و شوێنێکدا جێگیر بن، بایه‌خێکی هاوئاستی شێوازی جێگیرکردنی بۆمبهاوێژه‌کان و هه‌ڵمه‌تی پشتیوانیکردنی ئه‌وانی (له ڕابردوودا) هه‌یه.
جه‌نگی سایبێر ده‌توانێت هه‌مان "هێرشی بروسکه ئاسا"ی سه‌ده‌ی بیسته‌م له سه‌ده‌ی بیت و یه‌کدا (وه‌ک داهێنانێک له جه‌نگدا) بێت. نزمترین ئاستی جه‌نگی سایبێر، سه‌لمێنه‌ری بایه‌خی په‌ره‌پێدانی زانیارییه له جه‌نگدا: فه‌رمانده‌یی و کۆنترۆڵ، په‌یوه‌ندی و ئاگادار بوون، ده‌توانێت له ئاشکرا کردن، دیاریکردنی شوێن و پێگه، لێتێگه‌یشتن و سه‌رشێواندن له دوژمن (به‌ر له‌وه‌ی دوژمن ئه‌و کاره بکات)دا سوودبه‌خش ده‌بێت.
ره‌نگه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له چاخی بان پیشه‌سازیدا، کۆمه‌ڵێک گۆڕانی بنچینه‌یی له‌ژێر کاریگه‌ریی شۆڕشی تێکنۆلۆژیای زانیاری‌دا به‌خۆوه ببینێت. فراوان کردنه‌وه و قووڵکردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و باشتربوونی په‌یتاپه‌یتای وردببینی و تێکده‌ریی چه‌که ئاساییه‌کان، بایه‌خی زانیاریی گه‌یاندۆته ئاستێک که سه‌رێتی ته‌نیا له‌م ره‌هه‌نده‌وه ده‌توانێت مانای هه‌بێت و کۆمه‌ڵێک قازانجی رێک‌وپێکی بۆ لایه‌نی سه‌رکه‌وتوو هه‌بێت. (سه‌رچاوه: ناوه‌ندی داهاتوو کۆڵیی زانست و تێکنۆلۆژیای به‌رگری)
"ئه‌نجامگیری"
به هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌مکی جه‌نگ له یاسای نێوده‌وڵه‌تیی کلاسیک‌دا له‌گه‌ڵ جه‌نگ له مه‌یدانی سایبێردا (Cyber War) ده‌گه‌ینه ئه‌م گرنگه که:
1-له نێوان پڕه‌نسیپه چوارینه‌کانی جه‌نگدا که بریتین له توخمی ئۆرگانی، تومخی مادی، توخمی رۆحی و ئامانج، جه‌نگی کلاسیک له‌گه‌ڵ جه‌نگه‌کانی پاش مۆدێڕن جیاوازییه‌کی نییه، مه‌گه‌ر له توخمی مادیدا. له جه‌نگه سایبێرییه‌کاندا له ئاشکرا کردن و ده‌ربڕینی هێز له‌ڕێگه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌وه که جه‌سته‌یان ده‌کرده ئامانج و ته‌رم و خوێنیان له‌پاش خۆیان به‌جێده‌هێشت، ده‌نگێک نییه. ئه‌گه‌ریش سوود له‌و ئامرازانه وه‌ربگیرێت زۆه که‌متره له‌و راده‌یه‌ی که له جه‌نگه‌کانی سه‌رده‌می نه‌ریت و پیشه‌سازیدا ده‌بیندرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هیچکات جه‌نگێکمان به‌و ژماره قوربانییه‌وه که له جه‌نگه جیهانییه‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌م له‌پێش نابێت.
2-سه‌ڕای هاوبه‌شیی له زۆرێک له بنه‌ماکانی پێناسه، ناتوانرێت جه‌نگی سایبێر له چوارچێوه‌ی ژێده‌ره ئه‌مێستاییه‌کانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا شیکاری بکرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌رکه‌وتنی ژێده‌ری نوێ پێویسته. جێکردنه‌وه‌ی Cyber War له واتا ئه‌مێستاییه‌کانی یاساکانی دوژمنکارییه چه‌کدارانه‌کاندا ئه‌سته‌مه مه‌گه‌ر به مه‌رجی گۆڕینی ئه‌و چه‌مک و واتایانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامیگیرییه‌که‌مان ئه‌وه ده‌رناکه‌وێت که گونجانێکی ته‌واو له نێوان چه‌مکی جه‌نگ له په‌یماننامه ئه‌مێستاییه‌کان و جه‌نگ له تیۆریی مه‌یدانی سایبێردا هه‌بێت.
3-له تاوتوێی چوار ژێده‌ری ئاماژه پێکراو له یاساکانی دوژمنکاریی چه‌کدارانه‌دا وامان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که عورف (وه‌ک گرنگترین ژێده‌ری یاسای دوژمنکارییه چه‌کدارانه‌کان)له جه‌نگ له مه‌یدانی سایبێردا بێده‌نگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بناغه‌وه ئه‌م جه‌نگه خاوه‌نی دیرۆک و سه‌رهه‌ڵدانێکی ته‌واو نه‌بووه که چاوه‌ڕوانیی به‌ڕاست گه‌ڕانی عورفمان له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌بێت. هه‌ر له‌م ده‌لاقه‌یه‌شه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان (له پێگه‌ی داڕشتنی عورفدا) ژێرخانێکیان بۆ کارکردن له‌سه‌ر یاسای ساێبێر نییه. وردبوونه‌وه له نوێترین به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌رده‌خات که په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له ژێده‌ره‌کانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ناچارین ته‌نیا پشت به پڕه‌نسیپه گشتییه‌کانی یاسایی و دۆکترین ببه‌ستین.
سه‌رچاوه:
http://ipakchi.ir/blog/?p=41
+ نوشته شده در 2009/9/8 ساعت 16:8 توسط عه‌تا جه‌ماڵی
|