فۆکۆ، ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت
زۆربه‌ی ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات لێکۆڵینه‌وه‌یان کردووه و بابه‌تیان ئاماده کردووه، نموونه‌ی ده‌وڵه‌تیان بۆ پێناسه و شرۆڤه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبژاردووه ، هه‌رچه‌ند که دان به ده‌سه‌ڵاتی ناده‌وڵه‌تیشدا ده‌نێن، به‌ڵام ئایا ئه‌وانیان به هه‌ند نه‌گرتووه یان یان ئه‌وه‌ی له بابه‌تی سیاسی به‌ده‌ریان زانیون. به‌هه‌رحاڵ فۆکۆ گه‌ڵاڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئاستی ده‌وڵه‌تدا به گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌و له په‌یکه‌ره‌ی حاکم و حاکمییه‌تدا ده‌زانێت و دانی پیادا نه‌ناوه و له‌و بڕوایه‌دایه که ده‌سه‌ڵات له ئاسته جیاوازه‌کانی په‌یوه‌ندیی زاره‌کی، په‌یوه‌ندیی خێزانی و ئه‌ویندارانه، دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئاست و پێکهاته‌کانی تردا ده‌بێ بکه‌وێته به‌ر باس، جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌سێک هه‌موو دیارده‌کانی ده‌سه‌ڵات وه‌ک شتێکی وابه‌سته به ده‌وڵه‌ت لێکبداته‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه که هه‌موو ئه‌وانه به سوپا و پۆلیس و سه‌رکوتکار بزانێت. هه‌ڵبه‌ت فۆکۆ دان به‌وه‌دا ده‌نێ که ده‌وڵه‌ت گرینگه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌ت به گرینگتر ده‌زانێت و به‌ڵگه دێنێته‌وه که ده‌وڵه‌ت به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه توانایی پڕکردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ستێنه گۆنجاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نییه. له‌لایه‌کی تره‌وه خودی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیش که به‌پێی په‌یوه‌ندییه ره‌سه‌نتر و پێشتر ئاماده‌کانی ده‌سه‌ڵات کار ده‌کات. یان به‌واتایه‌کی تر ده‌وڵه‌ت به (بان ستراکتۆر)ێک ده‌زانێت که وابه‌سته و په‌یوه‌ندیداره به هه‌موو تۆڕه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه(1). به‌هه‌رحاڵ له‌لای فۆکۆ ده‌سه‌ڵات شتێک نییه که له مڵکایه‌تیی ده‌وڵه‌ت یان چیننک یان که‌سی حاکمدا بێت؛ به‌پێچه‌وانه ده‌سه‌ڵات ستراتیژییه نه‌ک دامه‌زراوه یان ستراکتۆرێک. ده‌سه‌ڵات تۆڕێکه که هه‌موان تیایدا گرفتارن و مرۆڤه‌کان و دامه‌زراوه‌کان و ستراکتۆره‌کان هه‌موان جێبه‌جێکاری ئه‌ون.
هانا ئارێنت له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ده‌سه‌ڵات نابێ له‌گه‌ڵ توندوتیژی و ململانێ و شتی له‌و جۆره له ئاستێک‌دا له‌به‌رچاو بگیرێن. له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌سه‌ڵات هاوشێوه‌ی توانایی مرۆڤه بۆ ئه‌نجامدانی کار، که‌واته ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گرووپ و هه‌تا کاتێک بوونی هه‌یه که گرووپ درێژه به ژیانی به‌گرووپی خۆی بدات. کاتێ ده‌ڵێن فڵان که‌س ده‌سه‌ڵاتداره به‌و مانایه‌یه که له‌لایه‌ن گرووپێکی خه‌ڵکه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه بۆ ئه‌وه‌ی به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌وان کار بکات(2). له‌روانگه‌ی خاتوو هانا ئارێنتدا ده‌سه‌ڵات وه‌ک که‌ره‌سته‌کانی زه‌بروزه‌نگ هه‌مار ناکرێت، ده‌سه‌ڵات ده‌بێ بگات به حاڵه‌تی کرده‌کی، ئه‌گینا ده‌مرێت و ته‌نیا له‌شوێنێک ده‌گاته حاڵه‌تی کرده‌کی که قسه و کردار لێک جودابن، له شوێنێک که وشه‌کان نه‌ک له‌بۆ خاپوورکردن به‌ڵکوو له‌بۆ رێکخستنی په‌یوه‌ندی و ئافراندنی واقعییه‌ته‌کان سوودیان لێوه‌ربگیرێت(3).
فۆکۆ بۆ شرۆڤه‌ی بۆچوونه‌کانی ئارێنت له‌نێوان سێ چه‌مکی تواناییه عه‌ینییه‌کان، په‌یوه‌ندییه کۆمۆنۆکایتیڤه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات جیاوازی داده‌نێت: ((ده‌سه‌ڵاتێک که به‌سه‌ر شته‌کاندا جێبه‌جێده‌کرێت و توانایی گۆڕین و سوودلێوه‌رگرتن و به‌کارهێنان یان خراپکردنیان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، توانسته.))(4) به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێمه لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ین، په‌یوه‌ندیی به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاکه‌کان و گرووپه‌کانه‌وه هه‌یه، که‌واته " چه‌مکی ده‌سه‌ڵات ئاماژه به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و که‌سانه ده‌کات که تیایدا ده‌رگیرن. مه‌به‌ستی ئه‌و کۆی ئه‌و کردارانه‌یه که ده‌بێته پاڵنه‌ری کار و کرده‌وه‌ی تر و ده‌رهاویشتوی یه‌کترین.
پێویسته بڵێین فۆکۆ له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ده‌یه‌وێ خودی (ده‌سه‌ڵات) شیبکاته‌وه و له هه‌ندێ حاڵه‌تی تردا له په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵات یان سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات ده‌دوێت و هه‌موو ئه‌مانه به یه‌ک مانا به‌کار ده‌بات. به‌ڵگه‌که‌شی بۆ ئه‌م کاره ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات ته‌نیا کاتێک که ده‌سه‌پێنرێت و جێه‌جێ ده‌کرێت بوونی هه‌یه. به‌گشتی چه‌مکی ده‌سه‌ڵات لای فۆکۆ کارتێکردنه له‌سه‌ر ئه‌و کردارانه‌ی که هه‌ن یان ئه‌و کردارانه‌ی پێده‌چێ له داهاتوودا یان له ئێستادا سه‌رهه‌ڵبده‌ن. له‌حاڵێکدا که په‌یوه‌ندیی زه‌بروزه‌نگ له‌سه‌ر جه‌سته پراکتیک ده‌کرێت... هێز به‌کار ده‌هێنێت و ملی پێ که‌چده‌کات،...خاپوور ده‌کات، ده‌رگا به‌سه‌ر هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کاندا داده‌خات، جه‌مسه‌ره پێچه‌وانه‌که‌شی ته‌نیا به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه له‌حاڵێکدا که له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا کۆمه‌ڵێک وه‌ڵام و په‌رچه‌کردار و ئه‌نجام و به‌رنامه هه‌ن. کاتێ فۆکۆ ده‌ڵێ ده‌سه‌ڵات وه‌ک خۆی مانایه‌کی خراپی نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئاوێته‌ی سوڵته بێت و سوڵته‌ش ته‌نیا یه‌کێکه له بیچمه‌کانی ده‌سه‌ڵات، واته، جیاوازی ده‌کات له نێوان ده‌سه‌ڵاتی په‌تی و سوڵته‌دا.
فۆکۆ سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان ئازادی و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه که له هه‌رشوێنێک که ده‌سه‌ڵات هه‌یه به‌ره‌نگاریش هه‌یه؛ چونکه به‌ره‌نگاری ته‌واوکه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌و ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگارییه‌ک له ئارادا نه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتێکیش بوونی نابێت. له‌و رووه‌وه که ده‌سه‌ڵات ته‌نیا به‌سه‌ر که‌سه ئازاده‌کاندا ده‌سه‌پینرێت و به‌ره‌نگاری و ئازادی مه‌رجی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتن، به‌ڕای فۆکۆ ده‌سه‌ڵات هه‌موو په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کان له‌خۆده‌گرێت و به‌یانگه‌ری جۆرێک ئازادیی دوولایه‌نه‌یه. به‌و مانایه که هه‌ر خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێک هه‌تا ئاستێک سنووردار و هه‌ر ژێرده‌سته‌یه‌کی سوڵته هه‌تا ئاستێک ئازاده. خاڵی سه‌رنج لێره‌دایه که مه‌به‌ستی ئه‌و له ده‌سه‌ڵات، (سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته) واته، ئازادی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات دوو به‌ری هاوکێشه‌یه‌کن که پێده‌چێ هه‌ر ئه‌م هاوپه‌یوه‌ندییه ده‌سه‌ڵات له مانای زه‌بروزه‌نگ داده‌ماڵێت چونکه زه‌بروزه‌نگ ته‌نیا کرداره‌کانن و هیچیتر. فۆکۆ بۆ زیاتر شیکردنه‌وه‌ی چه‌مکی دسه‌ڵات دوو چه‌مکی کۆیلایه‌تی و ئازادی دێنێته به‌رباس، ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ده‌سه‌ڵات ته‌نیا به‌سه‌ر تاکه ئازاده‌کاندا و ته‌نیا له‌و رووه‌وه که ئازادن، به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌جێگه‌ی ئازادی، کۆیلایه‌تی و له‌کۆتوبه‌نددا بوونی مرۆڤ بێت، ئیتر ده‌سه‌ڵات مانای نابێت و ئه‌وه‌ی رووده‌دات زه‌بروزه‌نگی جه‌سته‌ییه. که‌واته، ئازادی، هه‌م مه‌رجی سه‌پاندن و هه‌م پشتیوانی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵاته. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ هه‌بوونی ئه‌گه‌ری سه‌رکێشی و نافه‌رمانی، ده‌سه‌ڵات و زه‌بروزه‌نگی جه‌سته‌یی ده‌بن به‌یه‌ک شت، که‌واته پرسی سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵات خۆبه‌کۆیله‌کردن نییه؛ چونکه که‌س به‌دوای به‌کۆیله‌بوونی خۆدا ناگه‌ڕێت، فۆکۆ له درێژه‌دا به‌جێگه‌ی چه‌مکی ئازادی، چه‌مکی بنچینه‌ییتری (خه‌باتگێڕی) به‌کارده‌هێنێت واته په‌یوه‌ندییه‌ک که زیاتر گه‌ره‌نتیی بزواندنی دوو لایه‌نه هه‌تا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ویه‌خه ده‌کات که هه‌ردووکیان له‌ناو ده‌بات.(5) فۆکۆ دواتر به لێدوان له‌سه‌ر (چۆنیه‌تیی کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات) و به‌ره‌نگاری و رووبه‌ڕوبوونه‌وه له به‌رانبه‌ریدا به‌کارێکی ئه‌سته‌م ده‌زانێت، هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بێتوانای له تێگه‌یشتن له ده‌سه‌ڵات. ئه‌و به‌ڵگه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه به‌ر له سه‌ده‌ی 19 به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه به‌لامانه‌وه کارێکی قورس بوو، چونکه چییه‌تیی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌مان نه‌ده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌مرۆکه ده‌زانین که کێ دیتران ده‌چه‌وسێنێته‌وه، به‌ڵام هێشتا چییه‌تیی ده‌سه‌ڵات ناناسین و نازانین ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست کێوه‌یه و چۆن به‌ده‌ستیان دێ و ده‌سه‌پێنرێت. ته‌نیا ئه‌وه ده‌زانین که ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی حکوومه‌تکه‌راندا نییه و ئه‌و که‌سانه‌ی که به کرده‌کی ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌پێنن راست هه‌ر ئه‌و که‌سانه نین که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه گه‌ره‌نتی ده‌کرێت و به‌پێچوانه‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی سوود له سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات ده‌بینن هه‌میشه سه‌پێنه‌رانی ده‌سه‌ڵات نین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تامه‌زرۆیی بۆ ده‌سه‌ڵات بیچم به په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ده‌ده‌ن. هه‌ندێجار ئاپۆڕه‌کانی خه‌ڵک تامه‌زرۆی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی که‌سانێکی تایبه‌تن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌دژی کۆمه‌ڵا نی خه‌ڵکیش بجووڵێنه‌وه، به‌و حاڵه‌شه‌وه تامه‌زرۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته و سه‌پاندنه‌که‌ین. له‌لایه‌کیشه‌وه چه‌مکه‌کانی (چینی ده‌سه‌ڵاتدار) یان (باڵی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو) یان (سیسته‌می زاڵ) هیچکات به باشی چوارچێوه‌به‌ندی نه‌کراون و له‌راده‌به‌ده‌ر لاستیکین. به‌هه‌ر حاڵ فۆکۆ هیواداره که ره‌نگه ئه‌م خه‌باتانه‌ی ده‌کرێت له‌گه‌ڵ تیۆرییه دۆخه‌کی و ناوچه‌یی و جیاجیاکان که له‌و خه‌بات و به‌ره‌نگارییانه‌وه به‌رهه‌م دێن و به‌شێک له خه‌باته‌کان پێکده‌هێنن له ئاراسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی شێوازی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتدا بن.(8)
فۆکۆ لایه‌نه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌و به‌ره‌نگاری و نه‌یارییانه له‌گه‌ڵ جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا پۆلێنبه‌ندی ده‌کات:
1. ئه‌و خه‌باتانه جیهانین و بۆ ته‌نیا وڵاتێک به‌رته‌سک نابنه‌وه؛
2. مه‌به‌ستی ئه‌وانه ره‌خنه‌گرتن له کاریگه‌رییه‌کانی ده‌سه‌ڵات وه‌ک ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی؛
3. راسته‌وخۆ و بێنێونجی و ئاژاوه‌گێڕانه و ئۆتۆریته په‌رێزانه‌ن.
4. له‌لایه‌که‌وه له‌سه‌ر مافی جیاوازبوونی تاک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه پێداگری له‌سه ناحه‌قی جیاکردنه‌وه‌ی تاکه‌کان ده‌که‌ن.
5. رووبه‌ڕووی ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه که په‌یوه‌ندییان به زانین و لێوه‌شاوه‌ییه‌وه هه‌یه.
6. ئه‌وان توندوتێژیی ئابووری وئایدیۆلۆژیکی ده‌وڵه‌تێک ره‌ت ده‌که‌نه‌وه و نا به سیسته‌می پشکنینی بیر و باوه‌ڕی زانستی و کارگێڕییه‌کان ده‌ڵێن که شوناسی ئێمه دیاری ده‌که‌ن.
7. به‌کورتی هێرشکردنه سه‌ر دابه‌شکاریی ده‌سه‌ڵاته که بیچم به ژیانی رۆژانه و بێنێونجیی تاکه‌کان ده‌به‌خشێت، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکه که تاکه‌کان ده‌کاته سۆژه. به‌پێی پێناسه‌ی فۆکۆ، سۆژه واته: 1)له‌به‌ندی که‌سێکی دیکه‌دابوون به‌هۆی کۆنترۆڵ و وابه‌سته‌ییه‌وه 2)پابه‌ندبوون به شوناسی خود و بوون له‌ڕێگه‌ی هۆشیاری و خۆناسینه‌وه که هه‌ردووکیان ماناکه‌یان حیکایه‌ت له جۆرێک له ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانه ده‌که‌ن. به‌بۆچوونی فۆکۆ، به‌گشتی سێ جۆره خه‌بات هه‌یه: یان به‌دژی مۆدێله کۆنه‌کانی سوڵته‌ی قه‌ومی، مه‌زهه‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تییه یان به‌دژی شێوه‌کانی چه‌وساندنه‌وه‌یه، یان به‌دژی به‌سووژه‌بوون و کۆیله‌بوونه. واته شتێک که تاک پابه‌ند به خۆی ده‌کات و به‌م شێوه‌یه ملکه‌چی دیترانی ده‌کات. فۆکۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که ده‌توانرێ له درێژایی مێژوودا گه‌لێ نموونه له‌سه‌ر ئه‌و سێ چه‌شنه خه‌باته کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رده‌ست بکه‌وێ. بۆ وێنه: له کۆمه‌ڵگه فیۆدالییه‌کاندا به‌دژی جۆره‌کانی سوڵته‌ی قه‌ومی – کۆمه‌ڵایه‌تی و له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا – به‌دژی چه‌وساندنه‌وه و ئه‌مرۆکه‌ش به‌دژی شێوازه‌کانی به‌کۆیله‌کردن له‌سه‌رووی هه‌موو خه‌باته‌کانه‌وه‌یه. به‌ڕای فۆکۆ ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که کۆمه‌ڵگه‌ی خۆراوایی رووبه‌ڕووی سۆژه‌سازی و به‌کۆیله‌کردن بۆته‌وه، به‌ڵکوو له سه‌ده‌کانی پازده و شازده‌شدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و خه‌بات به‌دژی ئه‌و یش له‌ئارادا هه‌بووه، به‌ڵام شێوازی زاڵ نه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ که ئه‌و خه‌باتانه که‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌مووشته‌وه و ئێستا ته‌وه‌رێکی گرینگن.(9)
فۆکۆ دوابه‌دوای گۆمانه‌کانی سه‌باره‌ت به راستییه گشتیه‌کان، له‌و باوه‌ڕه‌دایه که خودی چه‌مکی دادگه‌ریش یه‌کێک له چه‌مکه هه‌مه‌کی و راستییه گشتییه‌کانه که له کۆمه‌ڵگه جۆراوجۆره‌کاندا وه‌ک ئامرازێکی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و سیاسی و چه‌کێکه بۆ به‌ره‌نگاری به‌دژی ده‌سه‌ڵات داهێنراوه و سوودی لێوه‌رگیراوه و لێشی وه‌رده‌گیرێت. به‌ڕای ئه‌و حه‌زی ئێمه بۆ گشتاندن، رێگره له تێگه‌یشتنی ئێمه له جۆری کارکردی ده‌وڵه‌ت له کۆمه‌ڵگه خۆراواییه‌کاندا. پێویسته واز له یۆتۆپیاکان و به‌شوێن چوونه‌وه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کان بهێنین و بۆ گه‌یشتن به (ئازادی) و (کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد) به‌ره‌نگاری زێده‌خوازییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و سۆژه‌سازییه‌کانی ببینه‌وه، چونکه ده‌سه‌لات له‌هه‌موو شوێنێک بڵاوه، شارۆمه‌ندیش په‌ێویسته به‌یارمه‌تیی ستراتیژییه دۆخه‌کییه‌کان هه‌ڵوێستیان له‌به‌رانبه‌ردا بگرن؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ریشه‌ی مێژوویی هه‌یه چ شتێک نییه که به راپه‌ڕین یان به شۆڕشێک تێکبشکێت به‌ڵکوو پێویسته هه‌نگاو به هه‌نگاو رێگه له په‌ره‌سه‌ندنی بگیرێت.(10) به‌بۆچوونی فۆکۆ، کلتووری خۆراوا هه‌میشه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه بووه که ده‌سه‌ڵات به مافه‌کی و نیگه‌تیڤ بزانێت، نه‌ک ته‌کنیکی و پۆزێتێڤ و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به دامه‌زراوه‌ی پاشایه‌تییه‌وه هه‌یه که له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا گه‌شه‌ی کرد. به‌م چه‌شنه که پاشایه‌تی له ململانێ ناوچه‌ییه‌کانی فیۆداله‌کاندا خۆی وه‌ک دادوه‌ر یان هێزێک که ده‌توانێت کۆتایی به زه‌بروزه‌نگ بهێنێت، نیشان دا. پاشایه‌تی، له‌رێگه‌ی ته‌رخانکردنی کاره مافه‌کی و نیگه‌تیڤه‌کان بۆخۆی، خۆی شیرین کرد. ئه‌گه‌رچی هه‌ر له هه‌مان سه‌ره‌تاوه پێی زیاتر له‌وه داده‌گرت و حاکم و یاسا و ده‌زگای سه‌ربازیی دروستکرد که له قۆناغه‌کانی دواتردا له‌ڕێگه‌ی تیۆرییه مافه‌کییه‌کانه‌وه په‌ره‌ی پێدرا. به‌م پێیه تیۆرییه سیاسییه‌کان هیچکات له وه‌سواسه که‌سانه‌کانی حاکم رزگارییان نه‌هات و تا به ئێستاش سه‌رقاڵی پرسی حاکمییه‌ته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه پێویستیمان پێیه‌تی، فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسییه که سه‌ری شا له‌و تیۆرییه سیاسییه‌دا که هێشتا ده‌بێ پێوه‌ی سه‌رقاڵ بین ،له له‌شی جیا بکه‌ینه‌وه.(11)
ژێده‌ره‌کان
1. میشل فوکو: حقیقت و قدرت، م: بابک احمدی، له کتێبی (سرگشتگی نشانه‌ها، گردآوری:مانی حقیقی)(ترجمه گروهی از مترجمان)،چاپ چهارم، 1386ه. ص331
2. يوركن هابرماس: مفهوم ارتباطى قدرت از ديدگاه هانا آرنت، قدرت فرانسانى يا شر شيطانى،م: فرهنگ رجایی، مؤسسه مطالعات و تحقيقات فرهنگى، چاپ اول، تهران ص 109
3. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ص109 -87
4. پل رابینو و هیوبرت دریفوس،«سوژه و قدرت»، ميشل فوكو فرانسوى ساختگرايى و هرمنوتيك، م:حسین بشیریه، ص 354
5 (هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ،ص‌ص 358 ، 354 ، 360)
8. (هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ص‌ص 347 به‌دوا...)
9. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ص‌ص 347 به‌دوا...)
10. (عزت الله فولادوند: ميشلفوكو، رازبينىوراستگويى، ص ص29و30)
11. ( فوكو، حقيقت و قدرت، سرگشتگى نشانه‌ها، مانی حقیقی، ص ص 329و 330)

+ نوشته شده در 2009/9/24 ساعت 0:34 توسط عه‌تا جه‌ماڵی
|