ئایا جه‌نگ هیچکات کۆتایی دێت؟
مرۆڤناسه‌کان په‌یوه‌ندیگه‌لێک له‌نێوان جه‌نگ و گوشاره‌کانی ده‌ورووبه‌ر وه‌ک وشکانی ده‌دۆزنه‌وه.
له نووسینی جۆن هۆرگان[1]
جه‌نگ به‌شێک نییه له دۆخی سروشتیی مرۆڤ. شارستانییه‌ت شێوازگه‌لی ئاشتیانه‌تر بۆ گۆڕانی واقیع ده‌خاته به‌رده‌ممان.
جۆن هۆرگان، رۆژنامه‌نووسی زانستی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نووسینه زانستییه‌کان له دامه‌زراوه‌ی تێکنیکیی ستیڤنس[2]له هۆبۆکن [3]ی نیویۆرکه. کتێبه‌کانی بریتین له : کۆتایی زانست، هزری نه‌دۆزراو و عیرفانی ئاقڵانه.
له‌نێوان سه‌رجه‌م شێوه‌کانی توندوتیژیی مرۆڤدا، جه‌نگ – توندوتیژییی رێکخراو و مه‌رگاویی نێوان دوو یان چه‌ند گرووپ- له هه‌موان وێرانکارتره. له سه‌رتاسه‌ری مێژووی مرۆڤدا، دوورئه‌ندێشانی جۆراوجۆری وه‌ک ئیمانوێل کانت[4] و مارتین لۆتێرکینگ جۆنیۆر[6] کۆتایی جه‌نگ یان مه‌ترسییه‌کانی ده‌رهاویشته‌ی جه‌نگیان وه‌ک شێوه‌ی چاره‌سه‌ری ناکۆکیی نێوان وڵاته‌کان پێشبینی کردووه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌پێی ئه‌و راپرسییانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا من ئه‌نجامم داون، زۆربه‌ی خه‌ڵک جه‌نگ سه‌ربازیگه‌ری وه‌ک شتێکی په‌رێزهه‌ڵنه‌گر ده‌بینن. کاتێ پرسیار کرا "ئایا مرۆڤ هیچکات واز له جه‌نگ ده‌هێنێت؟" زیاتر له 90%ی خوێندکاران لا زانکۆ وه‌ڵامی "نا"یان به من دایه‌وه. له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا که پاساویان چییه بۆ ئه‌و وه‌ڵامه نه‌رێیه‌ی خۆیان، زۆرێک له خوێندکاره‌کان وتیان "جه‌نگ له خوێنماندایه".
توێژینه‌وه‌که‌ی ئه‌م دواییه سه‌باره‌ت به جه‌نگ و توندوتیژی له روانینی یه‌که‌مدا وا ده‌رده‌که‌وێت له‌م ئه‌نجامگیرییه جه‌برگه‌رایانه‌یه پشتگیری ده‌کات. لارێنس کیڵی[6] مرۆڤناسی زانکۆی ئیلینۆی وای ده‌قه‌بڵێنێت که زیاتر له 90%ی کۆمه‌ڵگه خێڵه‌کییه‌کانی به‌ر له دروستبوونی ده‌وڵه‌ت-وڵات، لانیکه‌م هه‌ندێجار که‌توونه‌ته جه‌نگه‌وه و زۆرێک له‌وان به به‌رده‌وامی ده‌جه‌نگان. جه‌نگی خێڵه‌کی زیاتر پێکدادان و له بۆسه خستنی لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌گرێته‌وه هه‌تا جه‌نگی رێکخراوم به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی کات ئاماری مه‌رگ و گیان له‌ده‌ستدان له جه‌نگدا له‌وانه‌بوو بگاته 50%. کیلی ده‌ڵێ ئه‌م ئه‌نجامگیرییانه، ئیدعاکه‌ی ژان ژاک رۆسۆ[8] فیلسووفی فه‌ڕه‌نسیی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه که مرۆڤه‌کان، به‌ر له شارستانیه‌ت، کۆمه‌ڵێک"وه‌حشیی شه‌ریف" بوون که به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌کتری و له‌گه‌ڵ سروشتدا ده‌ژیان، ره‌ت ده‌کاته‌وه.
هه‌ندی ڵه بیرمه‌ندان، هه‌تا باپیرانی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ شامپانزه‌کاندا که نزیکترین خزمی ژنتیکیی ئێمه‌ن، به‌دوای جه‌نگدا ده‌چن. لێکۆڵه‌ران له ناوه‌ڕاسته‌کانی 1970 له ئه‌فریقا بینیان که شامپانزه نێره هاوگرووپه‌کان پێکه‌وه یه‌ک ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌که‌یان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شامپانزه‌یه‌کی گرووپه‌که‌ی تردا رووبه‌ڕوو ببنه‌وه، هێرشبه‌ره‌کان له زۆر حاڵه‌تدا بۆ مه‌به‌ستی کوشتن لێی ده‌ده‌ن.
ریچارد رانگام[9]، مرۆڤناسی زانکۆی هاروارد، ده‌ڵێ، ئاستی مرد و گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی توندوتیژیی نێوان گرووپی له‌نێو شامپانزه‌کاندا که‌م تا زۆرێک هاوئاستی ئه‌و ئامارانه‌یه که له‌نێو مرۆڤه راوچی و کۆکه‌ره‌وه‌کاندا به‌دیکراوه. رانگام ئاشکرای ده‌کات که "توندوتیژیی شێوه شامپانزه‌کان، له‌پێش جه‌نگی مرۆییه‌وه بووه و رێگه‌ی بۆ ئه‌و خۆش کردووه، به‌شێوه‌یه‌ک که مرۆڤی هاوچه‌رخی کردۆته پاشماوه‌ی دۆش داماوی خوویه‌کی هه‌میشه‌یی پێنج ،لیۆن ساڵه‌ی توندوتیژیی مه‌رگاوی.
رانگام له‌و بڕوایه‌دایه، هه‌ڵبژاردنی سروشتی پشتیوانیی له ده‌ستبژێر کردنی نێرینه سه‌ره‌تاییه‌کان و له‌وانیش ئه‌و مرۆڤانه که هه‌ڵگری خووی هێرشبه‌ری و توندوتیژانه بوون. بۆ نموونه ئه‌و باس له لێکۆڵینه‌وه‌کانی یانۆمامۆ[10] ده‌کات که هۆزێکی فره‌ژنن که له دارستانه باراناوییه‌کانی ئامازۆندا ده‌ژین. پیاوه‌کانی یانۆمامۆ له گونده جیاجیاکانه‌وه زۆربه‌ی کات ده‌رگیڕی هێرش و دژه‌هێرشی مه‌رگاوین. ناپلیۆن چاگنۆن[11]، مرۆڤناسی زانکۆی کالیفۆڕنیا که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده ساڵێک لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر یانۆمامۆ کردووه، بۆی ده‌رکه‌وتووه که بکوژه پیاوه‌کان به تێکڕا دوو هێنده‌ی ئه‌و پیاوانه‌ن که هیچکات که‌سێکیان نه‌کوشتووه ژیان هه‌یه و سێ هێنده‌ی ئه‌وا منداڵیشیان هه‌یه.
به‌ڵام چاگنۆن ئه‌م وێنه‌یه‌ی که شه‌ڕانییه‌کانی یانۆمامۆ به‌هۆی ره‌مه‌کی هێرشبه‌رییه‌که‌یانه‌وه ناچارن شه‌ڕ بکه‌ن به توندی ره‌ت ده‌کاته‌وه. چاگنۆن له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، بکوژه به هه‌ڵکه‌وته راسته‌قینه‌کان زۆر به‌خێرایی ده‌کوژرێن و ته‌مه‌نێکی ئه‌وتۆ ناکه‌ن که ژن و منداڵی زۆیان هه‌بێت.
چاگنۆن ده‌ڵێ شه‌ڕانییه سه‌رکه‌وتووه‌کانی یانۆمامۆ به ته‌واوی له‌ژێر کۆنترۆڵ و هه‌ڵسه‌نگاندندان، ئه‌وان شه‌ڕ ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێک له پیاوانی یانۆمامۆ دانیان به‌وه‌دا ناوه بۆ چاگنۆن که رکیان له جه‌نگه و هیواخوازن له کولتووری ئه‌واندا بسڕدرێته‌وه - و له‌ڕاستیدا به وه‌رگرتنی یاسا و دابونه‌ریته‌کانی جیهانی ده‌ره‌وه له گونده‌کانی یانۆمامۆدا له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ده ساڵه‌ی دواییدا ئاستی توندوتگیژی به‌ڕادیکی زۆر که‌م بۆته‌وه.
به‌شێک نییه له سروشتی مرۆڤ
له‌ڕاستیدا دووپاتبوونه‌وه‌ی مۆدێلی ده‌ستپێکردنی جه‌نگ و کۆتایی پێهاتنی، توێژه‌ران ده‌گه‌یه‌نێته نکۆڵیکردن له‌م بۆچوونه که جه‌نگ پاشهاتی نکۆڵیهه‌ڵنه‌گری سروشتی مرۆڤه. جاناتان هاس[12]، مرۆڤناسی مۆزه‌ی مه‌یدانی[13] له شیکاگۆ ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر جه‌نگ ره‌گی له قووڵایی بایۆلۆژیی ئێمه‌دا هه‌یه، که‌واته ده‌بێ هه‌میشه‌ش بوونی هه‌بێت، به‌ڵام وا نییه" هاس هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "جه‌نگ بێگومان به هه‌مان ئه‌و واتا زمانییه‌ی که سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی ناسراوی مرۆیی له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا درکاندوویانه، ده‌روونی نییه
کارۆڵ و مێڵڤین ئامبێر[14]ی زمانناسیش ده‌ڵێن تیۆرییه بایۆلۆژیکه‌کان ناتوانن مۆدێله‌کانی جه‌نگ له‌نێو کۆمه‌ڵانی به‌ر له دروستبوونی ده‌وڵه‌ت-وڵات و له‌دوای ئه‌ویش روون بکه‌نه‌وه. ئامبێره‌کان له دۆسیه مه‌یدانییه‌کانی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کانی زانکۆی ییڵ ده‌کۆڵنه‌وه که بنکه‌ی زانیاریی نزیکه‌ی 360 کولتووره لو رابردوو و ئێستاشدا.
ئه‌گه‌رچی پتر له 90%ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه لانیکه‌م یه‌ک جار له جه‌نگه‌وه گلاون، هه‌ندێ له کۆمه‌ڵگه‌کانیش به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له جه‌نگدا بوون و هه‌ندێیشیان به ده‌گمه‌ن. ئامێبره‌کان له‌نێوان راده‌ی جه‌نگ و بکه‌ره سروشتییه‌کان، به‌تایبه‌تی وشکه‌ساڵی و لافاو و کاره‌ساته سروشتییه‌کانی تر کر دربنه هۆی ترس له قاتی و قڕی چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌کیان دۆزیوه‌ته‌وه.
ستیڤ له‌بلانک[15]، مێژینه‌ناسی زانکۆی هارواردیش له‌و بڕوایه‌دایه که هۆکاری ریشه‌یی جه‌نگ له مشتومڕی ماڵتۆسی[16] بۆ خۆراک و سه‌رچاوه‌کانی تردایه. ئه‌و ده‌ڵێت، له سه‌ره‌تای ژیانی مرۆڤه‌وه، مرۆڤه‌کان نه‌یانتوانیوه له هاوسه‌نگییه‌کی خۆجێیدا بژین. جیاوازییه‌کی نییه که ئێمه له کوێی ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا ده‌ژین، سه‌ره‌نجام له ژینگه پێش ده‌که‌وین. ئه‌مه به‌رده‌وام رکابه‌رییه‌کی له‌ژێر ناوی شێوازێک بۆ مانه‌وه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه و جه‌نگ پاسهاتی نکۆڵیهه‌ڵنه‌گری هۆگرییه دانیشتووناسانه-سه‌رزه‌مینناسانه‌ی ئێمه بووه. به‌بڕوای ئه‌و دوو رێگه هه‌یه بۆ کۆڵیکردن له روودانی پێکدادان له داهاتودا ئه‌ویش کۆنترۆڵکردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان و دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی هه‌رزانتره بۆ سووته‌مه‌نییه فوسیلییه‌کانن.
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ش که له‌سه‌ر سه‌ره‌تاییه‌کانی جگه له مرۆڤیش ئه‌نجام دراون هه‌روه‌ها بایه‌خی بکه‌ره ژینگه‌یی و کولتوورییه‌کانیان ده‌رخستووه. فرانس دۆڤاڵ[17]، مامۆستای ره‌فتاری سه‌ره‌تایی له زانکۆی ئیمۆری[18] سه‌لماندوویه‌تی که مه‌یموونه‌کانی زرۆس[تاقیگه‌یی] که زۆربه‌یان به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو به هێرشبه‌ر دێنه به‌رچاو، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن مه‌یموونه کلک کورته‌کانه‌وه به ره‌فتارێکی هێمنانه‌وه په‌روه‌رده بکرێن زۆر هێمنتر ده‌بنه‌وه. دۆڤاڵ هه‌روه‌ها به زیادکردنی وابه‌سته‌ییه ناوگرووپییه‌کان- بۆوێنه له‌ڕێگه‌ی ناچارکردنی ئه‌وان به هاوکاری کردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆراک- و گرنتی کردنی دادگه‌ری بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆراک ئاستی ده‌رگیرییه‌کانی نێوان مه‌یموونه‌کان و بووزینه‌کانی دابه‌زاندووه...
دۆڤاڵ به په‌یوه‌ندی دانه‌وه‌ی ئه‌و ئامۆژانه به مرۆڤه‌وه، له یه‌کێتییه‌کانی وه‌ک یه‌کێتیی ئه‌ورووپا که بازرگانی و سه‌فه‌ر و هه‌ر به‌و پێیه‌ش وابه‌سته‌یی ده‌روونی گه‌شه پێده‌دات، پێشبینیی چه‌ند مزگێنییه‌ک ده‌کات. ئه‌و ده‌ڵێ، "په‌یوه‌ندییه ئابوورییه نادادگه‌رانه‌کان و هۆکاری جه‌نگ که زۆرجار سه‌رچاوه‌کانن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌ناو بچن. ره‌نگه سه‌رسووڕهێنه‌رترین و هیوابه‌خشترین ئامارێک که له‌ڕووی توێژینه‌وه‌کانه‌وه سه‌باره‌ت به جه‌نگی هاوچه‌رخ به‌ده‌ست هاتووه ئه‌وه‌یه که مرۆڤ به‌گشتی زۆر له رابردوو که‌متر جه‌نگخواز بۆته‌وه. جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م و دووهه‌م و سه‌رجه‌م ململانێ ترسناکه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م مردنی نزیکه‌ی سێ له سه‌دی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌ویی لێکه‌وته‌وه. ئته‌و ژماره‌یه نزیکه‌ی به هه‌مان راده‌ی مردنی توندوتیژاویی پیاوان له کۆمه‌ڵانی مامناوه‌ندیی سه‌ره‌تاییدایه که چه‌که‌کانیان ته‌نیا بریتی بوون له گورز و رم نه‌ک ره‌شاش و بۆمب.
ئه‌گه‌ر جه‌نگ به پێکدادانێکی چه‌کدارانه وه‌سف بکه‌ین که ببێطه هۆی مردنی لانیکه‌م هه‌زار حاڵه‌تی مردن له ساڵذا، له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی رابردوودا به‌رێژه‌یه‌کی که‌م جه‌نگی نێوده‌وڵه‌تیی روویان داوه و جه‌نگه ناوخۆییه‌کان له کاتی به لووتکه گه‌یشتنی خۆیاندا له سه‌ره‌تاکانی ساڵانی 1990 به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو که‌م بوونه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی پێکدادانه‌کانی ئێستا بریتین له جه‌نگه چریکییه‌کان، شۆڕشه‌کان و تیرۆریزم –یان جۆن مۆلێر[19] گوته‌نی توێژه‌ری زانستی سیاسیی زانکۆی ویلایه‌تی ئۆهایۆ، "پاشماوه‌کانی خه‌نگ"ن. مۆلێر خستنه‌ڕووی روونکردنه‌وه بایۆلۆژیکه‌کان بۆ ئه‌و ره‌وته به هه‌ڵه ده‌زانێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "هۆڕمۆنی تستسترۆن به هه‌مان ئه‌و راده‌یه به‌رزه". به سه‌رنجدان به‌وه که دیموکراسییه‌کان به ده‌گمه‌ن قۆڵی جه‌نگ له‌گه‌ڵ یه‌کتری هه‌ڵده‌ماڵن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر وا بکه‌ن، مۆلێر دابه‌زینی راده‌ی روودانی جه‌نگ له پاش جه‌نگی جیهانیی دووهه‌مه‌وه لانیکه‌م هه‌تا ئاستێک به ده‌رهاویشته‌ی زیاد بوونی ژماره‌ی دیموکراسییه‌کان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌زانێت.
شارستانیه‌تی زیاتر
ستیڤن پینکه‌ر[20]. ده‌روونناسی زانکۆی هاروارد، چه‌ندین ئه‌گه‌ری تری بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌مێستایی جه‌نگ و شێوازه‌کانی تری توندوتیژی باس ده‌کات. یه‌که‌م ئه‌وه که بیچم گرتنی حکوومه‌ته تۆکمه‌کانی خاوه‌ن سیسته‌مگه‌لی یاسایی کارامه و هێزه‌کانی پۆلیس، بشێویی هۆبزی[21]ی هه‌موان له‌دژی هه‌موانی له‌ناو بردوه. دووهه‌م ئه‌وه که زیادبوونی ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێمه له ژیان، ئاستی مه‌یلی ئێمه‌ی بۆ له مه‌ترسی خستنی ژیانمان له‌ڕێگه‌ی تێوه‌گلان له توندوتیژییه‌وه دابه‌زاندووه. سێهه‌م ئه‌وه که له ئه‌نجامی به‌جیهانی بوون و هاتنه ئارای په‌یوه‌ندییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی په‌ره‌ستێن زیاتر به‌ستراوه‌ته‌وه به که‌سانی تره‌وه که له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ل و خێڵی ئێمه‌ن و هه‌ستێکی هاودڵیی زیاترمان بۆ ئه‌وان هه‌یه. پینکه‌ر ده‌گاته ئه‌م ئه‌نجامه که ئه‌گه‌رچی مرۆڤ پێده‌چێ "به هاسانی روو له جه‌نگ بکات، به‌ڵام هێزه‌کانی مۆدێڕنیته و نوێگه‌رایی بارودۆخه‌کان باشتر و باشتر ده‌کات".
به‌کورتی، زۆرێک له هێڵه گشتییه‌کانی توێژینه‌وه‌ی ئه‌م ئوستووره‌یه که جه‌نگ، هه‌لومه‌رجی هه‌میشه‌یی مرۆڤ بووه، ره‌ت ده‌کاته‌وه. ئه‌م توێژینه‌وانه هه‌روه‌ها حیکایه‌ت له‌وه ده‌که‌ن که شارستانیه‌ت – به‌گوێره‌ی ئوستووره‌ی وه‌حشیی نه‌جیمزاده‌ی ئارام- کێشه‌ی جه‌نگی به‌دی نه‌هێناوه، به‌ڵکوو یارمه‌تمان ده‌دات چاره‌سه‌ری بکه‌ین- ئه‌گه‌ر ده‌مانهه‌وێت جه‌نگ مه‌فح و هه‌با بکه‌ین پێویستیمان به شارستانیه‌تی زیاتره نه‌ک که‌متر.
شارستانیه‌ت دامه‌زراوه‌گه‌لی یاساییان داوه پێمان که له‌واندا له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی یاسا و به‌ده‌ستهێنانی رێککه‌وتن له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و جێبه‌جێکردنیانه‌وه ناکۆکییه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئه‌م دامه‌زراوانه که له دادگا خۆجێێه‌کانه‌وه بگره هه‌تا رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرێته‌وه، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی له‌ناو گه‌لان و له نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زاندووه.
ئاسکرایه که دامه‌زراوه‌کانی ئێمه مه‌ودایه‌کی زۆریان له کامڵ‌بوون هه‌یه. وڵاتانی سه‌رتاسه‌ری جیهان هێشتا جبه‌خانه‌گه‌لی گه‌وره‌یان هه‌یه و چه‌کوچۆڵی کۆمه‌ڵگوژی و پێکدادانی چه‌کدارانه هێشتا گه‌لێک ناوچه وێران ده‌که‌ن. به‌م پێیه جگه له پێشنیاره گه‌ڵاڵه کراوه‌کان، بۆ په‌ره پێدانی ئاشتی ده‌بێ چی بکه‌ین؟
مێڵڤین کۆنر[22] مرۆڤناسی زانکۆی ئامۆری، راهێنانی ژنان به رێگه‌یه‌کی تر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی پێشنیار ده‌کات. ئه‌و پێداگری ده‌کاته‌وه که زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه که زیاتر کردنی راهێنانی ژنان دابه‌زاندنی رێهه‌ی له‌دایکبوونی لێده‌که‌وێطه‌وه. له ئه‌نجامدا رێژه‌ی دانیشتوان سه‌قام ده‌گرێت و ئه‌وه‌ش وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تی و پزیشکی و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و له‌ئه‌نجامدا نائارامییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش که‌م ده‌کاته‌وه. له‌دایکبوونی که‌متر ئه‌وه‌ش که هه‌ندێ له دیموگرافیسته‌کان "لکه رووته‌کان" ناودێری ده‌که‌ن هه‌روه‌ها که‌م ده‌کاته‌وه - ئه‌و پیاوه گه‌نجه بێکارانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پێکدادانه توندوتیژانه‌کان له‌ناو وڵاته‌کان و له‌نێوان وڵاته‌کاندا -. کۆنر ده‌ڵێ: "راهێنانی کچان باشترین سه‌رمایه‌گوزارییه له وڵاتێکی روو له گه‌شه‌دا".
قبووڵکردنی ئاشتی
ئاشکرایه که کۆتاییهاتنی جه‌نگ هاسان نابێت. ئه‌وه له‌راست ده‌چێت که بڵێین جه‌نگ له‌وپه‌ڕی حه‌تمی بووندایه واته، گه‌لێک هۆکار و بکه‌ری جیاواز ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی. ئاشتیش ئه‌گه‌ر بڕیار بێت هه‌میشه‌یی بێت ده‌بێ له‌وپه‌ڕی حه‌تمی بووندا بێت. زانایان به دوو شێوه ده‌توانن په‌ره به ئاشتی بده‌ن: یه‌که‌م ئه‌وه که به راشکاوانه ئه‌م بڕوایه که جه‌نگ نکۆڵی هه‌ڵنه‌گره، به هه‌ڵه له قه‌ڵه‌م بده‌ن و دووهه‌م له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجام دانی توێژینه‌وه‌گه‌لی قووڵتره‌وه له‌سه‌ر هۆکار و بکه‌ره‌کانی جه‌نگ و ئاشتییه‌وه. ئامانجی مه‌وداکورتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌گه‌لێکه بۆ دابه‌زاندنی راده‌ی پێکدادانه‌کان له جیهانی ئه‌مڕۆدا له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌دا که ئه‌گه‌ری روودانی پێکدادان هه‌یه. ئامانجی درێژمه‌وداش، دیاری کردنی رێگه‌گه‌لێکه بۆ مرۆڤه‌کان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به له‌چه‌کداماڵینی هه‌میشه‌یی: له‌ناوبردنی سوپاکان، چه‌که‌کان و پیشه‌سازییه‌کانی دروستکردنی چه‌ک.
له‌چه‌کداماڵینی جیهانی له ئێستادا به ئه‌گه‌ری دووره‌ده‌ست دێته به‌رچاو، به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی ده‌توانین سوپاکان و چه‌که‌کان و له‌وانیش چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان وه‌ک فاکته‌رگه‌لی هه‌میشه‌یی شارستانیه‌ت قبووڵ بکه‌ین؟ جه‌نگی ئه‌تۆمیی جیهانی هه‌تا هه‌ر ئه‌م دواییانه‌ی ساڵانی 1980 وه‌ک ئه‌گه‌رێکی هه‌ستپێکراو ده‌هاته به‌رچاو. هه‌ڵاواردنی نژادیش به‌بێ توندوتیژییه‌کی تایبه‌تی له ئه‌فریقای باشوور کۆتایی پێهات و مافی مرۆڤ له ناوچه‌کانی تری جیهان به‌ره‌و پێش چووه. ئه‌گه‌ر توانایی جه‌نگ، به‌و شێوه‌یه‌ی زۆر که‌س له‌م رۆژانه‌دا ترسیان لێی هه‌یه له خوێنی ئێمه‌دایه، تواناییه‌کانی ئاشته‌وایی و مه‌یل بۆ ئاشتیش هه‌روه‌ها له خوێنی ئێمه‌دایه.
-
ئه‌و بۆچوونانه‌ی له‌م وتاره‌دا هاتوون مه‌رج نییه ده‌رخه‌ری روانگه یان سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بن.
John Horgon .1
Center for Science Writings at Stevens Institute of Technology .2
Hoboken .3
Nonviolent Paths to Social Change .4
Immanuel Kant .5
Martin Luther King .6
Lawrence Keeley .7
Jean Jacques Rousseau .8
Richard Wrangham .9
Yanomamo .10
Napoleon Chagnon .11
Jonathan Haas .12
Field Museum .13
Carol and Melvin Ember .14
Steven LeBlanc .15
Malthusion .16
Frans de Waal .17
Emory .18
John Mueller .19
Steven Pinker .20
Hobbesian .21
Melvin Konner .22
سه‌رچاوه:http://www.america.gov/st/democracy-persian/2009/March/20090415135136ebyessedo0.2118952.html