سێکس و ده‌سه‌ڵات/ عه‌تا جه‌ماڵی
عه‌تا جه‌ماڵی
گۆیا له زۆر له‌مێژه‌وه خۆمان داوه‌ته ده‌ست سیسته‌مێکی ڤیکتۆریایی و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش په‌یڕه‌ویی لێده‌که‌ین. شێوه زوهدێکی شاهانه به‌سه‌ر لووتکه‌ی سێکسواڵیته‌ی بێده‌نگ و ریاکارهوه خۆی ده‌نوێنێت.
"میشێل فۆکۆ"

جه‌سته وه‌ک چه‌مکێکی سیاسی
یه‌کێک له‌و فاکته‌ره گرنگانه‌ی که له سیاسه‌تی مۆدێڕن‌دا به‌رچاو ده‌که‌وێت و له‌ڕاستیدا یه‌کێکه له بناغه سه‌ره‌کییه‌کانی سیاسه‌تی مۆدێڕن، تێپه‌ڕاندنی بازنه‌ی کاری سیاسییه له سنووری خاک و نیشتمان به‌ره‌و جه‌سته و له‌شی مرۆڤ. جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بێته سۆبژێکتی سیاسی و ئایدیۆلۆژیا و پارت و ده‌زگا سیاسییه‌کان به‌یارمه‌تیی تێکنۆلۆژیا و ئامرازه مۆدێڕنه‌کانی کارکردن له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر، جارێکی تر له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه کارکردی خۆیان پێناسه ده‌که‌نه‌وه و رێچکه و ئاراسته‌که‌یان دیاری ده‌که‌ن.
له‌گه‌ڵ گه‌شه کردن و په‌ره‌سه‌ندنی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌وڵێکی گه‌وره خرایه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و حه‌شامات و جه‌سته‌کان توێژیان له‌سه‌ر هه‌ڵبدرێته‌وه و به داڕشتنی کۆمه‌ڵێک چه‌مکی تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێک فۆڕمی تازه‌دا ژماره‌یه‌ک نۆرم و شێووازی ژیانی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیسته‌مه سیاسی و کلتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه پیش‌تر داڕێژراوه‌کاندا بسه‌پێنرێت.
جیا له‌وه‌ی که له‌م قۆناغه‌دا هیچ چه‌مکێک به ره‌به‌نی نامێنێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ک داده‌تاشرێن که بشێ له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆر له چوارچێوه‌کانی پێشوودا جووت بکرێن و راڤه‌ی جیاوازتریان پێبکرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای به ئامرازی کردنی واتاکان بۆ به‌ره‌و پێش بردنی خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان[ که لێره‌دا زیاتر ئایدیۆلۆژیکن له‌وه‌ی گرووپی و که‌سانه بن]ستارتی سه‌رده‌مێک لێده‌درێت که ده‌کرێ به سه‌رده‌می چه‌مکه‌کان و گه‌مه‌ی چه‌مکه‌کان ناودێر بکرێن و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موویان هه‌ڵگری به‌هایه‌کی دۆخه‌کی ده‌بن واته به‌های هه‌ر کام له‌و چه‌مک و واتا نوێیانه په‌یوه‌سته به‌و دۆخه‌وه که تیایدا پێناسه ده‌کرێن یان به‌رگری و ره‌ت ده‌کرێنه‌وه.
زانستیی کۆمه‌ڵناسی له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵێک چه‌مکی وه‌ک رێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆمه‌ڵگه‌ی رێکخسته، کۆمه‌ڵگه‌ی رێکنه‌خراو و کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه، دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، تیۆریی سیسته‌مه‌کان، هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی و نۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی، تیۆرییه‌کانی خێزان و رێکخراوه‌کان و... کاریگه‌رییه‌کی گه‌لێک فراوانی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پڕۆژه‌ی دابه‌شکارییه‌کان بگه‌نه قۆناغی جێبه‌جێکران و کرده‌کی بوونیان.
سێکسواڵیته یه‌کێکه له‌و چه‌مکانه‌ی که له جیهانی مۆدێڕن‌دا به‌گوڕ و تینه‌وه کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، دروست بوونی گرووپ و رێکخراوه‌کانی به‌رگری له ئازادیی سێکسی و له‌لایه‌کی تریشه‌وه سیستمه‌کانی دژی ئازادیی سێکسی و هه‌روه‌ها دروست بوونی کۆمه‌ڵانی تایبه‌تی وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی هۆمۆسێکسواڵيکان و لیزبییهنهکان و له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌شدار کردنی ئه‌و شێوه بۆچوونانه له پڕوپاگنده‌ی پارته رکابه‌ره سیاسییه‌کانی وڵاتاندا [له وڵاتانی لانکه‌ی دیموکراسییه‌وه بگره هه‌تا دیکتاتۆرییه سه‌ربازییه‌کان] ده‌رخه‌ری بایه‌خی ئه‌و چه‌مکه‌یه له‌و تیۆرانه‌دا که رێچکهداڕێژی ره‌وتی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کن.
گرنگیی سێکسواڵیته له هه‌موو که‌ل و قوژبنێکی ژیانی مرۆڤدا مانا ده‌کرێته‌وه و هه‌ر به‌و پێیه‌ش کۆنترۆڵێکی ته‌واوی له‌سه‌ر دانراوه.
دابه‌شکردنی تاکه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای سێکس وه‌ک کوڕ، کچ، پیاو، ژن، بێوه ژن، داوێن‌پاک، داوێن پیس. شهڵوارپیس، چاو حیز، سۆزانی، حیز، منداڵباز، بێ ئه‌خلاق...[له ئه‌ده‌بیاتی گشتیدا که ده‌رهاوێشته‌ی نۆرمه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای کلتوورێکی تایبه‌تی]، سایکۆ، مۆڵتی سێکس، هۆمۆسێکسواڵ، لیزبیهن، سادیست، مازۆخیست...[له ئه‌ده‌بیاتی زانستیی ده‌روونناسیدا]. لاده‌ری کۆمه‌ڵایتی، ئهبنۆرماڵ، ناکۆمه‌ڵایه‌تی، تاوانکاری کۆمه‌ڵایتی...[له ئه‌ده‌بیاتی زانستی کۆمه‌ڵناسیدا]، له ئه‌نجامدا ده‌بنه ده‌سته‌چیله‌یه‌ک بۆ دروست کردنی جه‌سته‌یه‌کی سیاسی له‌پێناو چه‌سپاندنی "سیاسه‌تی جه‌سته"دا.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئایین و به‌تایبه‌تیش ئایینی سیاسی به قواستنه‌وه‌ی ئامرازه تیۆری و تێکنۆلۆژیکه مۆدێڕنه‌کان و روانگه‌گه‌لی پۆپۆلیستی و به ئاراسته‌یه‌کی ئۆپۆرتۆنیستیدا زێده له هه‌موان به ره‌گاژۆ کردن له "مێگه‌ل"دا ده‌ئاژوێ و له پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆنیدا وه‌ک دارده‌ستێک بۆ ره‌خنه‌ی ئه‌خلاقی له سیسته‌می باو که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرێت و له پێگه‌ی دهسهڵاتدارێتیشدا وه‌ک ده‌ستێک بۆ سه‌رکوتی ئازادی سوودیان لێوه‌رده‌گرێت.
ئایین له‌ڕێگه‌ی داڕشتنی به‌رنامه‌ی [ئه‌خلاقیی] تایبه‌تی خۆیه‌وه له ژیانی رۆحانیی تاک تێده‌په‌ڕێت و ته‌نانه‌ت ده‌وری دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ و مۆدێله‌کانی ئارایشی روخسار و چێژی سێکسیش ده‌گێڕێت.
ئه‌گه‌ر جه‌سته به سیاسی کراوه‌کان له چوارچێوه‌ی "سیاسه‌تی جه‌سته"دا له فه‌زای ئازادی ناو کۆڵان و شه‌قامه‌کان و به‌رچاوی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌خزێنرێنه چواردیوارییه نهێنییه‌کانه‌وه و ئازادیی سێکسی به‌رته‌سک ده‌که‌نه‌وه به هۆده‌یه‌کی نهێنی له‌چاوی ئه‌وانی تر، ئایین ته‌نانه‌ت دیالۆگه سێکسییه‌کانی نێوان دوو هاوسێکسیش کۆنترۆڵ ده‌کات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که سێکس زیاتر له‌وه‌ی وه‌ک چێژێک سه‌یر بکرێت وه‌ک بزوێنه‌رێک بۆ ماشێنی زاوزێ لێی ده‌ڕوانرێت، هه‌ر به‌پێی ئه‌و تێڕوانینه‌ش ئاشکرا کردنی کردار و چێژی سێکس له ده‌رکه‌وته گشتییه‌کاندا حه‌رام ده‌کات.
سێکس و په‌یوه‌ندیی سێکسی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سێکس توانیویه‌تی وه "گوتار"ێک له پانتایی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا ده‌رکه‌وێت. گه‌لێک کۆڕ و سمیناری تایبه‌تی سه‌باره‌ت به کیشه سێکسییه‌کان، پرسه سێکسییه‌کان، وشیاریی سێکسی و ته‌ندروستیی سێکسی و په‌یوه‌ندیی سێکسی و هه‌روه‌ها گه‌لێک گفتوگۆی تلڤیزیۆنی و رادیۆیی و چاپه‌مه‌نی سه‌باره‌ت به سێکس هاتۆته ئاراوه. به‌رگی هه‌ندێک له گۆڤاره‌کان و به‌شێک له لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کان و هه‌ندێک له ریکلامه تلڤیزیۆنییهکان و هه‌روه‌ها ئه‌و فیلم و سریاڵه تلڤیزیۆنییانهی له که‌ناڵه کوردییه‌کانه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه و له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی که له‌ڕێگه‌ی بلووتووسه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه، هاوکات له‌گه‌ڵ پڕبوونی بازاڕ و بووتیک و پۆشاک فرۆشییه‌کان له جلوبه‌رگ و که‌ره‌سته‌گه‌لی سێکسی شایانی تێڕامانن.
به "گوتار" بوونی سێکس خۆی له‌لایه‌که‌وه ده‌ربڕی هه‌بوونی هه‌لێکی ئازادانه‌تره بۆ گفتوگۆ و لێدوان له‌سه‌ر چێژێکی دانه‌بڕاو له بوونایه‌تیی مرۆڤ و له‌لایه‌کی تریشه‌وه له‌قاوده‌ری هه‌بوونی سه‌رکوتێکی نامرۆڤانه‌یه.
تێڕامان له ده‌رکه‌وته رواڵه‌تییه‌کانی سێکس و ئه‌و چێژه سێکسییه‌ی که به‌ڕاستی له کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌زموون ده‌کرێت ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌نجامێکی مه‌ترسیدار.
خێزانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان پێکهاتوون له‌و نێر و مێیانه‌ی له به‌ستێنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی رێکخراو به‌پێی کلتووری دژه سێکسی ئیسلامی‌دا به دیارده و که‌ره‌سته سێکسییه‌کان و هه‌ڵگری گوتارێکی تایبه‌ت له‌مه‌ڕ سێکس، ئه‌و نێر و مێیانه‌ی پۆشته‌ن به‌و جلوبه‌رگه سێکسییانه‌ی بازاڕه‌کانی پۆشاکی کوردستانیان ته‌نیوه‌ته‌وه، رازاوه‌ن به‌و ماکیاژه سێکسییانه‌ی له که‌ناڵه پۆڕنۆگڕافییهکانهوه ده‌گواسترێنه‌وه، خۆیان بۆن خۆش ده‌که‌ن به‌و بۆنه سێکسییانه‌ی له دووره‌وه هه‌ستی سێکسی به‌رانبه‌ره‌که‌یان ده‌ورووژێنن، واته کۆمه‌ڵێک مرۆڤی سێکسین که هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕێکی دژه سێکس و سه‌رکوتکاری چێژن. له که‌شێکی پڕ له قه‌ده‌غه‌ی په‌یوه‌ندیی چێژخوازانهی دوو ره‌گه‌زدا تاکه په‌نای هێمنی بێ پۆلیسی ئه‌خلاق و چێژ کۆشی گه‌رمی خێزانه، تێر کردنی چێژی سێکسه به بۆن و به‌رامه و جه‌سته و له‌ش و لاری ئه‌ندامانی خێزان به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رکوتێک له‌ئارادا بێت، که په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی ده‌ستدرێژیی ئه‌ندامانی خێزان بۆسه‌ر یه‌کتری یه‌کێکه له‌و به‌ره‌نجامانه.
که‌واته "گوتار"ی سێکس مه‌رج نییه نیشانه‌ی هه‌بوونی ئازادیی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به سێکس بێت، به‌ڵکوو ده‌شێ ده‌رخه‌ری قه‌یران بێت له‌و بواره‌دا.
مۆدێڕنیزاسیۆن و سێکس
پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن له کوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاریی فره‌جۆری له بواره جیاجیاکانی ژیانی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا هێناوه‌ته ئاراوه. هه‌روه‌ک چۆن هه‌ر دیارده‌یه‌کی تازه ده‌رکه‌وتوو له کۆمه‌ڵگه‌دا کاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگه به‌جێ ده‌هێڵێت، دیاره مۆدێرنه‌کانیش وه‌ک بینا و شه‌قام و ترافیک و سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێت و مۆبایل وه‌ک دیاردگهلهلی سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی توانیویانه گۆڕانی بنچینه‌یی له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا دروست بکه‌ن.
چه‌مکی مۆدێڕنیزاسیۆن به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگانه پیاده ده‌کرێت که له خۆیاندا ره‌وتی به مۆدێڕن بوونیان به‌شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ تێنه‌په‌ڕاندووه به‌ڵکوو له بڕگه‌یه‌کی تایبه‌تی مێژووی خۆیاندا به‌پێی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌مان ژێرخانی کلاسیک و پێش مۆدێرێک که هه‌یانه ئه‌زموونی مۆدێڕنیته‌یان به‌سه‌ردا قاڵب ده‌کرێت.
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ریتی و کلاسیک و سه‌رده‌می پێش مۆبایلدا که په‌یوه‌ندی ته‌نیا به دایرێکت و راسته‌وخۆ به‌ڕێوه ده‌چێت هه‌ست و سۆز و هاوڕێه‌تی و نزیکایهتییهکانیش به هه‌مان شێووه‌ی راسته‌وخۆ ما‌نایان هه‌یه و له‌نێو په‌یوه‌ندییه‌کانیشدا په‌یوه‌دنیی سێکسی په‌یوه‌ندییه‌که که پێویسته له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هه‌سته‌کیی کۆمه‌ڵایه‌تی و له هۆده‌یه‌کی چواردیوار و له‌ژێر میێچێکدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له ده‌رێژه‌ی پرۆسه‌ی مۆدێڕنیزاسیۆندا و به هاتنه ئارای دیارده‌گه‌لی وه‌ک مۆبایل و ئینته‌رنێت و سیسته‌مه‌کانی ڤۆیس چات و ڤیدیۆچات و پێناسه‌کرانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی فراوانتر له‌ژێر ناوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌جازی، مرۆڤی مه‌جازی به په‌یوه‌ندی و هه‌ست و سۆز و چێژ و سێکسی مه‌جازییه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به جۆرێک که ئه‌و ترس و شه‌رمه‌ی پێشتر له جه‌سته‌ی به‌رانبه‌ر هه‌بوو رووت ده‌بێته‌وه و په‌تیترین هه‌سته‌کان ده‌رده‌بڕدرێن.
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا که په‌یوه‌ندییه فیزیکییه‌کان له چوارچێوه ئه‌خلاقییه‌کاندا سنووربه‌ند کراون، ئاساییه که دنیایه‌کی به‌تاڵ له ئه‌خلاق و پۆلیسی وه‌ک ئیته‌رنێتدا ئه‌و مرۆڤه‌ی پێشتر بۆ وه‌رگرتن و تێگه‌یشتن و ده‌ربڕین پێویستیی به پێنج هه‌ست هه‌بوو ده‌توانێت ئه‌و وزه‌یه‌ی بۆ سیان له هه‌سته‌کانی ته‌رخانی ده‌کرد له دوو هه‌ستی دیتن و بیستندا بیانتوێنێته‌وه و خۆی بکاته به‌شێک له جیهانێکی مه‌جازی و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو هه‌سته‌وه پێشنیار بدات، هاوڕێیه‌تی بکات، سێکس بکات و نهێنیترین شته‌کانی خۆی ئاشکرا بکات.
له‌و حاڵه‌ته‌دا ره‌وته فێندهمێنتاڵیستهکان بۆ رێگه گرتن له‌و جێگۆڕکه کۆمه‌ڵایه‌تییه ته‌نیا یه‌ک رێگه‌یان ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه که ئه‌وه‌یش نه‌ک گێڕانی ده‌وری پۆلیسی ئه‌خلاق به‌ڵکوو پێناسه کردنی چه‌مکی هاونیشتمانیی ئینتهرێنییه که بۆ ئه‌وه ناچار ده‌بێت په‌نا به‌رێته به‌ر هه‌مان جیهانی مه‌جازی به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ناوه‌ند و چه‌قێک له‌و جیهانه‌دا نییه و هیچ رێگه‌یه‌کی ئه‌ستوونی و ئاسۆیی و یه‌کتر بڕ له‌و جیهانه‌دا بوونی نییه ئه‌وا به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک هه‌ڵبڕینێک له ئارادا هه‌بێت هاوشانی یه‌کتر ژیانی مه‌جازیی خۆیان ده‌به‌نه پێش و له‌و حاڵه‌ته‌دا زۆر ئاساییه ماڵپه‌ڕێکی پۆڕنۆگرافی و ماڵپه‌ڕێکی په‌روه‌رده‌ی ئایینی له‌سه‌ر راسته شه‌قامی .com و دیوار به دیواری یه‌کتر بن.
ترسی هه‌ره گه‌وره‌ی سهدهڵات له سێکس
به سه‌رنجدان به‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ست له ده‌سه‌ڵات، ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌تی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نییه و به‌ڵکوو ده‌سه‌ڵات وه‌ک چه‌مکێک که له دام و ده‌زگا و سیسیته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌دی ده‌کرێت و ده‌چه‌سپێت، به‌ڕاستی ترسی ده‌سه‌ڵات له سێکس له چی و له کوێدا ده‌رده‌که‌وێت؟
سیسته‌می په‌روه‌رده که‌ناڵێکی سه‌ره‌کیی ئاراسته‌پێدان و رێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌یه. له بڕیاردان سه‌باره‌ت به تێکه‌ڵ بوونی کچ و کوڕه‌وه له قوتابخانه‌کاندا، وانه ئه‌خلاقییه‌کان و ئه‌و کتێبانه‌ی سه‌باره‌ت به چۆنێتیی په‌روه‌رده‌ی خێزانی ده‌نووسرێن، هه‌تا ئه‌و بڕیارانه‌ی له پارلمان‌دا سه‌باره‌ت به یاسای باری که‌سێتی و مافی ژن و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌ربڕینه سێکسییه‌کان ده‌گیرێت و پێناسه و راڤه کردنی ده‌ستدرێژیی سێکسی له دۆخه جیاوازه‌کاندا و دیاری کردنی سزای تایبه‌تی ئه‌خلاقی و پله‌به‌ندیی لادانی ئه‌خلاقی ده‌رخه‌ری ترسی ده‌سه‌ڵاته له رووتبوونه‌وه‌ی تاکه‌کان بۆ ده‌ربڕینی خواستی چێژ و به‌تایبه‌تی چێژی سێکس.
به پێناسه کردنی چێژی سێکسی به چێژێکی ئاژه‌ڵی و خه‌سڵه‌تێکی ئاژه‌ڵی و پێناسه کردنی مرۆڤ به ئه‌شره‌فی مه‌خلووقات له‌ڕاستیدا مه‌زنایه‌تی به‌خشین به مرۆڤ نییه به‌ڵکوو له یه‌که‌م هه‌نگاودا به سووک زانینی دروستکراوێکی هه‌مان ئه‌و خودایه‌یه که بڕوایان پێیه‌تی و له هه‌نگاوی دووهه‌میشدا پێناسه کردنی مرۆڤه به‌پێی بوونێکی نامرۆڤ، نه‌ک به‌پێی خۆی و خه‌سڵه‌ته‌کانی خۆی.
له کۆتاییدا سیسته‌م له‌ڕێگه‌ی به سیاسی کردنی جه‌سته، ناوه‌ندی کۆنترۆڵکاریی خۆی له‌سه‌ر جه‌سته چه‌ق ده‌کاته‌وه له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێک جار به‌رگری لێکردن و هه‌ندێکجار نکۆڵی لێکردنه‌وه ده‌یکه‌نه به‌رده‌بازی گه‌مه‌ی سیاسه‌ت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که جه‌سته نابێ رووت بێته‌وه، زمان نابێ به ڕووتی باسی جه‌سته و سێکس بکات.